یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پارێزگاری هەولێر سەردانی مەکتەبی مەکتەبی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله قەشانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عیسی مشختی زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات    *****    *****   پرسەنامە.. مامۆستا مەلا هادی سلیم فەتاح کۆچی دوایی کرد    *****    *****   توێژینەوەیەکی وردو تێرو تەسەل لەبارەی (حەیزو نیفاس لە شەریعەتی ئیسلام)ەوە    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەک چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: لەناو کورد مزگەوت ناوەندێکی گەورەی دینداری و زانستی و هۆشیاری نیشتمانی بووە    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/11/2010 : 12:58:00
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌رێ‌ به‌ڕاست " مه‌لا " تیرۆرستن !؟ وڵامێك بۆ به‌دران حه‌بیب
Sherkaway83@gmail.com

ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی به‌ ناونیشانی (ئیسلام ریسوامان ده‌كا.. و.. كوردستان ناوبانگی ده‌شێوێ‌)، كه‌ به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیبی به‌رپرسی ده‌زگای ئاراس له‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان نێت بڵاوی كردنه‌وه‌، وێڕای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی زۆری دروست كرد، نیشانه‌ی پرسیاریشی خسته‌ سه‌ر خودی نوسه‌ره‌وه‌، ئاخر رۆشنبیرێكی ئه‌م وڵاته‌‌و له‌و پێگه‌یه‌دا، كه‌ به‌ حیسابی خۆی بانگه‌شه‌كاری ئاشتی‌و ته‌ناهیه‌ له‌م هه‌رێمه‌، توێژێكی كاراو دیاری نێو كۆمه‌ڵگه‌ ( زانایانی ئایینی ) كه‌ ئه‌و به‌ (ئیتیحادی مه‌لاكان) ناوی بردووه‌، بخاته‌ بازنه‌ی ئه‌لقاعیده‌وه‌‌و به‌ تیرۆرست ناویان ببات، وێڕای ئه‌وه‌ی سته‌مێكی گه‌وره‌یه‌، خۆی له‌ خۆیدا هه‌نگاوێكی تا بڵێی توندڕه‌وانه‌‌و دژواریشه‌، سه‌یریش له‌وه‌دایه‌ نووسه‌ر ده‌یه‌وێ‌ ئامۆژگاریمان بكات به‌وه‌ی ڕق‌و كینه‌ بڵاونه‌كه‌ینه‌وه‌، بێ‌ ئاگا له‌وه‌ی كه‌ خودی نوسینه‌كه‌ی جه‌نابیان له‌ لایه‌كه‌وه‌ پرژاندنی ڕق‌و كینه‌یه‌، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ بریندار كردنی ئه‌و هه‌موو مه‌لایه‌ی كوردستانه‌، كه‌ هه‌میشه‌‌و به‌رده‌وام هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌، ئه‌مرۆیی كوردستان له‌ دوێنێ‌‌و به‌یانی له‌ ئه‌مرۆ خۆشتر‌و چاكتر بكه‌ن.

زانایان هه‌میشه‌ ره‌نجیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری‌و هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیارێتی هه‌ردوو شاڕێگه‌ی ئاینپه‌روه‌ری‌و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری بووه‌، خه‌مخۆرانه‌ هه‌ورازو نشێوی زۆریان بینیوه‌‌و هیچ كات له‌ خۆشی‌و ناخۆشیه‌كانی گه‌له‌كه‌یان دانه‌بڕاون، به‌رده‌وام هۆكاری خێرو به‌ په‌رۆشی خه‌ڵكی خۆیان بوونه‌‌و ئه‌و په‌ڕی دڵسۆزیشیان بۆ نیشتمان‌و ئه‌زموون‌و گه‌له‌كه‌یان به‌ كرده‌یی نیشان داوه‌، كه‌ دۆست‌و دوژمن شاهێدی ئه‌و راستیه‌ ده‌دات، وه‌كو ئیتیحادیش زانایان سه‌ر به‌رزن، كه‌ تا ئێستا خاوه‌ن چه‌ندین سه‌روه‌ری‌و هه‌ڵوێستی جوامێرنه‌‌و پاكترین په‌رێزی بواری خۆیانن.

ئه‌گه‌ر وا نیه‌، بۆ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێم‌و هه‌ردوو سه‌رۆك حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كابینه‌ی پێنجه‌م‌و شه‌شه‌م‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و جێگره‌كه‌ی‌و مه‌تڕانی كلێسای عه‌نكاوه‌‌و نوێنه‌ری مه‌سیحیه‌كانی كوردستان‌و، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌رو سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا‌و زانایانی كۆماری ئیسلامی ئیران‌و گه‌وره‌ زانایانی ئێراق‌و ته‌نانه‌ت پۆل بریمه‌رو ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكاش... ستایشی زانایانی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن‌و، رۆڵیان به‌رز ده‌نرخێنن.؟ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ورێكی مه‌عنه‌وی باڵایان هه‌بووه‌ له‌و ئارامیه‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌ كوردستان.

كه‌چی كاك به‌دران ده‌یه‌وێ‌ بڵێ‌: ئه‌و په‌یامه‌ی مه‌لا هه‌ڵیان گرتووه‌ غه‌ڵبه‌غه‌ڵبه‌، په‌یامی مه‌لایانیش ئیسلامه‌، كه‌واته‌ ئیسلام به‌ دیدی به‌دران غه‌ڵبه‌غه‌ڵبه‌‌و ته‌واو، كه‌ ئه‌مه‌شیان تاوانێكی له‌وانی دی گه‌وره‌تره‌، ئه‌گه‌ر به‌و حیسابه‌ش بێت ئه‌وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك دینداری به‌ڵكو به‌رده‌وام سه‌رقاڵی غه‌ڵبه‌غه‌بڵن.

كاكی نووسه‌ر ده‌بوا بیری له‌وه‌ كردباوه‌، كه‌ بۆچی رۆژانی هه‌ینی له‌و كوردستانه‌ پتر له‌ سێ‌ چارێكه‌ ملیۆنێك خه‌ڵك به‌ ویستی خۆیان‌و بێ‌ داوه‌تكردن، ڕوو ده‌كه‌نه‌ مزگه‌وت‌و گوێ‌ بۆ ئامۆژگاری وتاربێژان شل ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدا ئه‌گه‌ر كاك به‌دران بیه‌وێ‌ موحازه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات، ده‌بێ‌ هه‌فته‌یه‌ك پێش وه‌خت كارتی داوه‌تنامه‌ دابه‌ش بكا‌و شیرنه‌مه‌نی بكڕێ‌‌و هۆڵیش بڕازێنێته‌وه‌ تا بیست سی كه‌سێك گوێی بۆ بگرن، یانیش ئه‌گه‌ر حه‌زی له‌ناو بانگ بێت ئاوا به‌و شێوه‌ هجوم بكاته‌ سه‌ر مه‌لای كورد‌و تۆمه‌تباریان بكات، به‌وه‌ كه‌ له‌ بیری ئه‌لقاعیده‌وه‌ ئاو ده‌خۆنه‌وه‌، كه‌ به‌ بڕوای من ئه‌و جۆره‌ نو‌وسینانه‌ زیاتر بۆ شوهره‌ت‌و گێره‌شێوێنی‌و گێچه‌ڵ دروست كردنن‌و لافی بزاڤی رۆشنبیریان پێ‌ لێ‌ ده‌درێت، ئه‌گه‌رنا با كاك به‌دران بۆ خه‌ڵكی كوردستان‌و ته‌واوی رۆشنبیرانیش روون بكاته‌وه‌، داخۆ ئه‌و نووسینانه‌ی له‌ به‌رژوه‌ندی كێن‌و خزمه‌ت به‌ چی ده‌گه‌یێنن‌و، ئامانج لێیان چیه‌؟؟!

ئاخر ئه‌گه‌ر به‌ قه‌ولی كاك به‌دران بێت، به‌ هۆی بوونی ئیتیحادی مه‌لاكان (كوردستان ناوبانگی بشێوێ‌)‌و له‌ سایه‌ی ئه‌وانیش (ئیسلام ریسوامان بكا)، كه‌واته‌ مه‌لا مسته‌فای بارزانیش هه‌ڵگری بیری ئه‌لقاعیده‌ بووه‌، چونكه‌ ئه‌و ئیتیحادی مه‌لایانی له‌ كوردستان دامه‌زراند‌و پاڵپشتی ته‌واویشی كردن‌و تا له‌ ژیانیش بوو خۆی به‌ خزمه‌تكاری زانایان داده‌نا، نه‌شمان زانیه‌وه‌ مه‌لا مسته‌فا به‌ مه‌لایان بڵێ‌: ئێوه‌ قاعیده‌ن.
له‌ لایه‌كی ترو دیسان به‌ قه‌ولی ناوبراو، ده‌بێ‌ پتر له‌ 90% خه‌ڵكی كوردستان كه‌ موسڵمانن‌و په‌یڕه‌وی له‌ ئایینی ئیسلام ده‌كه‌ن، له‌ حاڵێكی نه‌فامی‌و هه‌ست لاوازیه‌وه‌ دابن، چونكه‌ ده‌ڵێ‌: ( به‌ بزواندنی هه‌ستی ئاینی هه‌ست لاوازان و چڕین له‌سه‌ر ئه‌و ژێیه‌ باریكه‌ هه‌سته‌وه‌ره‌ی ئاین، ده‌رگه‌ بۆ هه‌موو رووداوێكی ناخۆشی له‌ناكاو دێته‌ وه‌كردن)، كه‌ ئه‌مه‌ش تاوانێكی تره‌‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ خۆی بریندار كردنی شعووری دینداران‌و ڕق‌و كینه‌ نه‌بێ‌، نازانم چ ناوێكی تری بۆ بدۆزینه‌وه‌، ره‌نگه‌ ناهه‌قیش نه‌بێ‌ چونكه‌ هه‌ر خۆی ده‌ڵێ‌: ( له‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ژیانی مندا ئیسلام وه‌ك ئاین تێكه‌ڵ نییه‌)، ئیتر كه‌سێك ئه‌مه‌ حاڵی بێت، چۆن ده‌توانێ‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی به‌ ئینسافانه‌ی له‌هه‌مبه‌ر رۆڵی مه‌لای كورد له‌و هه‌رێمه‌ هه‌بێت، كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ مه‌یدانی بواری رۆشنبیری كاك به‌درانی فراوان كردووه‌ له‌ قسه‌ گوتن به‌ مه‌لاكان‌و ئیسلام‌و موسڵمانان.

ئه‌و له‌ لایه‌ك ده‌ڵێ‌: مه‌لا (بانگه‌واز) ده‌كه‌ن‌و، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ده‌ڵێ‌: له‌سه‌ر قوتابخانه‌ی میدیا (به‌یان) ده‌رده‌كه‌ن، كه‌ یه‌ك له‌ هه‌ردووكیان له‌ ئیتیحادی مه‌لایان له‌و بابه‌ته‌ی ئه‌و باسی كردووه‌ بوونیان نیه‌‌و نابێ‌، كه‌چی له‌وه‌ش گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه‌، به‌لای كاك به‌درانه‌وه‌ ته‌فسیری (به‌یان ده‌ركردن) به‌ (بانگه‌وازی بۆ حه‌ڵاڵ كردنی خوێن) لێك دراوه‌ته‌وه‌، كه‌ تاكه‌ كه‌س خۆیه‌تی ئه‌و فه‌توایه‌ ده‌ر بكات‌و، بیخاته‌ ئه‌ستۆی مه‌لا به‌رێزه‌كانه‌وه‌.

ئه‌و ته‌وه‌ره‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی كاك به‌دران _ خوێندنی وانه‌ی ئینجیل له‌ قوتابخانه‌ی میدیا_ لام سه‌یره‌ نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسێكی وه‌ك به‌رێزتان وه‌ها بێ‌ ئاگا بن، ئه‌دی مادده‌كانی خوێندنی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ له‌ یه‌كێتی زانایان نین‌و سه‌یر نه‌كراون؟ ئه‌دی ده‌قی ئینجیل به‌ وێنه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی (په‌یام) بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه‌؟ ئه‌دی هه‌ردوولا (یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مه‌سیحیه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و ته‌نانه‌ت به‌ خاتوو نه‌هله‌ی براده‌ریشته‌وه‌) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك نین، كه‌ كارێكی نایاسایی‌و هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ به‌و شێوه‌ به‌ قوتابیان بگوترێته‌وه‌؟ ئه‌دی خالید ئه‌لبێری مودیر عامی مه‌سیحیان ناڵێ‌: هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و ڕووه‌ جوانه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان له‌ كوردستان‌و هه‌ڵوێسته‌ جوانه‌كانی یه‌كێتی زانایان به‌ ده‌ره‌وه‌ بگه‌یه‌نین! بۆ بێ‌ ئاگای له‌وانه‌ كاك به‌دران..؟؟!!

ئیتر ده‌بوو به‌ڕێزتان ده‌ستخۆشانه‌تان له‌ یه‌كێتی زانایان بكردایه‌، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی دوا رۆژی كوردستانی تێدایه‌، نه‌ك ئا به‌و شێوه‌ به‌ ئه‌لقاعیده‌یان بچوێنی‌و هۆشداریش بده‌یته‌ كاربه‌ده‌ستانی وڵات، كه‌ له‌ مه‌لایان بترسێن كوردستان تیرۆر بكه‌ن.

ترس له‌ مه‌لا نیه‌، به‌ڵكو ترس له‌و جۆره‌ نووسینانه‌ی به‌ڕێزتانه‌، كه‌ له‌ تێكدان‌و شێواندنی راستیه‌كان زیاتر، زه‌ڕه‌یه‌ك قازانج بۆ كوردستان‌و ئه‌و دۆخه‌ پڕ له‌ ئارامیه‌ به‌دوای خۆی ناهێنێت، ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ستت دیفاعه‌ له‌ برا مه‌سیحیه‌كان، ئه‌وه‌ یه‌كێتی زانایان به‌ نوسراوی فه‌رمی‌و به‌ سه‌ردانیشه‌وه‌ هاوخه‌می خۆیان بۆ برا مه‌سیحیه‌كان ده‌ربڕیوه‌‌و پرۆتستۆی كاره‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی كه‌نیسه‌ی (سه‌یده‌ نه‌جات)یشیان كرد، ئیدی نازانم به‌رێزت چووی بۆ پرسه‌یان؟ یان هه‌ر له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ته‌وه‌ پرسه‌ی مه‌سیحیان به‌ هه‌ڕه‌شه‌‌و برینداركردنی مه‌لایان به‌ڕێ‌ ده‌كه‌یت..! زانایان جه‌خت له‌ پێكه‌وه‌ ژیان ده‌كه‌نه‌وه‌‌و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی ئێراقیش ده‌ڵێ‌: كوردستان باشترین پارچه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینه‌كانه‌، به‌س ئه‌وه‌ جه‌نابته‌ كریستیانه‌كان به‌ داماو‌و وه‌سف ده‌كه‌ی كاك به‌دران.

ترس له‌ مه‌لا بۆ؟ كورد گوته‌نی: هه‌ر كه‌س له‌ هه‌مبانی خۆی ده‌پیوێ‌، ئه‌گه‌رنا مه‌لا نیه‌ ترس له‌ دڵیا شاخ‌و باڵ بكا، به‌ڵكو ئه‌و ناونیشانه‌یه‌ ( ئیسلام ریسوامان ده‌كا) خه‌ڵكی دیندار بریندار ده‌كا‌و ترسیان له‌وه‌ بۆ دروست ده‌بێ‌ كوردستانێكی پڕ له‌ موسڵمان گه‌یشتبێته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌، كه‌ رۆشنبیرانی به‌ ئیسلام بڵێن ریسوامان ده‌كا، ئیسلامێك كه‌ ئاینێكی ئاسمانی‌و جیهانی ئیلاهیه‌‌و، بۆ سیلم‌و ئاشتی‌و به‌خته‌وه‌ری هاتووه‌، نه‌ك بۆ ریسواكردنی به‌شه‌ریه‌ت، هه‌ڵه‌ی موسڵمانیش له‌سه‌ر ئیسلام حیساب ناكرێ‌، هه‌روه‌ك ناشكرێ‌ ئه‌زمونی ئێره‌ به‌ پاكستان‌و ئه‌فغانستان به‌راورد بكرێ‌.

ئه‌گه‌ر ترس له‌ مه‌لا هه‌بێ‌، ده‌بێ‌ ترس له‌ ئه‌ده‌بیاتی كورد‌و مێژووی كوردستانیش بكه‌ین، چونكه‌ به‌ پێی قسه‌ی زۆرێك له‌ ئه‌دیبان‌و مێژونووسان، ئه‌گه‌ر مه‌لا له‌ مێژووی كورد جیا بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ كورد شتێكی وای بۆ نامێنێته‌وه‌، چونكه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌دیب‌و سه‌ركرده‌ كورده‌كان مه‌لا بوونه‌‌و، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ده‌ قات به‌قه‌د عومری كاك به‌دران مه‌لا له‌و هه‌رێمه‌ خزمه‌ت ده‌كاو، كه‌سیش نه‌یگوتووه‌ له‌ مه‌لایان بترسێن‌و ئیتیحادی مه‌لایان بیری ئه‌لقاعیده‌ی هه‌ڵگرتووه‌.

له‌ بری ئه‌و تۆمه‌ت‌و قسه‌ بێ‌ بنه‌مایانه‌، ده‌بوو به‌رێزت هه‌رنا بۆ پیرۆزبایی سه‌ردانی یه‌كێتی زانایانت كربا‌و، له‌ نزیكه‌وه‌ش ته‌رحه‌كانی خۆت عه‌رز كرابان، كه‌ ئه‌و كات ده‌بوویه‌ جێگه‌ی سوپاس‌و ده‌ستخۆشانه‌‌و پردی هاوكاری نێوان رۆشنبیران‌و مه‌لای كوردیش قایمتر ده‌بوو، ده‌زگایه‌كی گه‌وره‌ت پێ سپێردراوه‌، ده‌بوو گه‌وره‌ش بیر بكه‌یته‌وه‌‌و ده‌ستی برایانه‌‌و ته‌باییت درێژ با، چونكه‌ ده‌زگای جه‌نابت بۆ بریندار كردنی توێژێك دانه‌مه‌زراوه‌‌و له‌ ئامانجه‌كانیشی نه‌هاتووه‌ ده‌بێ‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاراس به‌ ئیتیحادی مه‌لایان بڵێ‌: هاوار له‌ ئێوه‌ ئه‌لقاعیده‌ن، به‌ڵكو ئامانجی بره‌و دانه‌ به‌ كاری رۆشنبیری، هه‌ڵبه‌ت بزاڤی رۆشنبیریش به‌و شێوه‌ ناكرێت.

له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته‌ داوای لێبوردن له‌ مه‌لایانی كوردستان‌و به‌تایبه‌تیش ئیتیحادی مه‌لایان بكه‌یت، به‌و جۆره‌ نووسینانه‌ش چیتر ڕق‌و كینه‌ بڵاونه‌كه‌یته‌وه‌، تا له‌ رێیه‌وه‌ گێچه‌ڵی دروست نه‌بێ‌، ئه‌ركی هه‌مووانیشه‌ ئیتیحادی مه‌لایان به‌ سووك ته‌ماشا نه‌كرێ‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان دڵسۆزیان بۆ نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌ زیاتره‌‌و ده‌ستی خزمه‌تیان درێژه‌‌و رۆڵیشیان به‌رچاوه‌، هه‌روه‌ك سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ڵێ‌: یه‌كێتی زانایان لای ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌رزو به‌ڕێزه‌ له‌ هه‌موو حزبه‌كان گه‌وره‌تره‌و پێویسته‌ هه‌روا به‌ شكۆداری رێزی لێ‌ بگیرێ‌ (1).

كاك به‌دران:
ده‌بێ‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌، به‌ جیاوازی پێگه‌‌و پیشه‌وه‌، بزانین یه‌ك له‌ سه‌ره‌كیترین ئه‌ركمان پاراستنی كوردستان‌و سه‌رفرازكردنی گه‌له‌كه‌یه‌تی، چونكه‌ كوردستان ماڵی هه‌مووانه‌، چه‌نده‌ فه‌خر به‌و هه‌رێمه‌وه‌ ده‌كه‌ین، ده‌بێ‌ هێنده‌‌و زیاتریش، هه‌مووان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین‌و به‌ بیری ته‌واوكاری یه‌كتر هه‌نگاو بنێین، چونكه‌ هه‌مووان ئه‌ندامین له‌و خێزانه‌ی سه‌ره‌نجام نیشتمانێك كۆمان ده‌كاته‌وه‌ پێی ده‌گوترێ‌ كوردستان. نه‌ك خۆمان پێ‌ راست‌و به‌رامبه‌ر به‌ تیرۆرست دابنێین، با به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین، نه‌ك بێ‌ هیچ سنوورێك ته‌واوی مه‌لایان بۆ رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ بگێڕینه‌وه‌.

(1) (ده‌نگی زانا_ ژماره‌ 3 لاپه‌ڕه‌ 22)._