یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   یادی مه‌ولودی فه‌خری کائینات له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   وەزارەتی ئەوقاف؛ له‌باره‌ى كۆچى دوايى مامۆستايێكى ئايينى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات   
مه‌لاعومه‌ری چنگنیانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/03/2011 : 22:05:09
قه‌باره‌ی فۆنت
هه‌شتی ئادار، رۆژی خانمان
به‌ ئیمڕۆ ده‌ڵێن: هه‌شته‌كه‌ی ئادار
رۆژی خانمگه‌ل له‌ گوند و له‌ شار

وه‌رزه‌كه‌ی به‌هار سه‌ری هه‌ڵداوه‌
گوڵه‌ نێرگزیش لێره‌ خه‌مڵاوه‌

تیاماوم، له‌وه‌ی چی كه‌م به‌دیاری
بۆتۆ كه‌ به‌ڵگه‌ی خوای كرداری؟

گوڵت پێ به‌خشم؟ تۆ بۆخۆت گوڵی
له‌ بوونه‌وه‌ردا، گه‌وره‌ و سه‌رچڵی؟

یان سه‌رچه‌مێنم بۆ ئه‌وخودایه‌
كه‌وا ئافره‌تی هێنایه‌ كایه‌؟

به‌ هه‌زاره‌های وه‌ك و چنگیانی
سه‌رسام وێستاوه‌ له‌ قه‌در زانی!

ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بای، دڵ و رۆح و گیان
نه‌ مانای ده‌بوو، نه‌ ده‌ما ژیان

ئه‌ی نهێنییه‌كه‌ی به‌رده‌وامی بوون:
بێ بوونی ئێوه‌، سڵاو له‌ نه‌بوون

سێ شه‌ممه‌8/3/2011