یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: مامۆستا شێخ فاتحی قه‌ره‌داغی كۆچى دواييكرد    *****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/03/2011 : 11:05:34
قه‌باره‌ی فۆنت
تۆئه‌وه‌ی كه‌بیرده‌كه‌یته‌وه‌
مرۆڤ ئاوێنه‌ی بیركردنه‌وه‌كانێتی..
پێویسته‌زۆرگرنگی بدرێت به‌هه‌ڵبژاردن وپه‌خته‌كردن وپێگه‌یاندنی بیروهۆش، چونكه‌مرۆڤ هه‌رچی ده‌یكات له‌ژیانی ڕۆژانه‌یداڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه‌یه‌تی، بۆیه‌بیركردنه‌وه‌ی خراپ ولاروخوارمرۆڤی لاروخواری لێده‌رده‌چێت،جوانیان وتوه‌(تێگه‌یشتن مه‌رجه‌نه‌ك پێگه‌یشتن)ئه‌گه‌رسه‌رنجی قورئانی پیرۆزبده‌یت ده‌بینیت له‌(1300)ئایه‌تدا وشه‌ی (تَفَكَُر) هاتوه‌ كه‌مه‌به‌ست لێی بیركردنه‌وه‌ وسه‌رنج دان وتێڕامانه‌،به‌داخه‌وه‌ كه‌ئێمه‌ئه‌وگرنگییه‌ی پێناده‌ین وبه‌ڵكوهه‌ندێ كه‌س له‌جیاتی هۆشكردنه‌وه‌ خۆیان بێ هۆشده‌كه‌ن به‌مادده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌وه‌ش خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕیزی ئاژه‌ڵان!به‌ڵام ته‌نهاله‌یه‌ك ئایه‌تدا باسی ده‌ست نوێژهاتووه‌ كه‌ئه‌وهه‌موه‌له‌خزمه‌تیداین، بۆنمونه‌:كه‌باسی دروستكردنی ئاسمانه‌ كان وزه‌وی ده‌كات له‌كۆتای ئایه‌ته‌كه‌دا فه‌رمویه‌تی(ڵایات لقومِ ێتَفكرون) واته‌:ئه‌وانه‌ به‌ڵگه‌ونیشانه‌ن بۆخه‌ڵكانێ كه‌بیربكه‌نه‌وه‌ سه‌رنج بده‌ن له‌گه‌وره‌ ی خوا،بۆیه‌(حه‌سه‌نی بصری)ڕ.ح.فه‌رمویه‌تی(تَفَكرساعَه‌ خَیرُ مِن قِیامِ الیڵه‌) واته‌:ساتێك بیركردنه‌وه‌ چاكتره‌ له‌شه‌ونوێژی شه‌وێك،له‌كاتێكدا هه‌مومان ده‌زانین كه‌شه‌ونوێژچه‌نده‌ ئه‌ركی زۆره‌بۆیه‌وه‌خێریشی زۆره‌ به‌ڵام ساتێ بیر كردنه‌وه‌ له‌وه‌به‌گرنگتردانراوه‌ چونكه‌ به‌هۆی بیركردنه‌وه‌ ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌دۆزیته‌وه‌ وبه‌خۆت دائه‌چیته‌وه‌كه‌ له‌كوێوه‌هاتوین وبۆكوێ‌ ده‌چین ومن چیم وده‌بێ چۆن بم وچی بكه‌م چیم ڕاسته‌ وچیم هه‌ڵه‌یه‌؟ چونكه‌ مه‌ودای بیر كردنه‌وه‌(فه‌زای أفكار) دونیایه‌كی فراوانه‌ وسه‌ره‌نجام ئه‌تكاته‌كه‌سێكی (مه‌بده‌ئی)وخاوه‌ن هه‌ڵوێست وڕزگارت ده‌كات له‌چاولێكردن وبه‌دوكه‌وتنی كوێرانه‌ وله‌ڕۆتین وڕوكه‌شی وبه‌ندایه‌تی ئاره‌زوه‌كان،چونكه‌ ئاره‌زوی نابه‌جێ‌ به‌ره‌وله‌ناوبردنت ده‌بات وه‌ك ئه‌وده‌نكه‌ گه‌نمه‌وایه‌ كه‌له‌سه‌رفاقه‌وته‌ڵه‌ دانرایه‌ وباڵنده‌كه‌ په‌لاماری ده‌دات وملی پێوه‌ ئه‌بێت وتیائه‌چێت،شوێن كه‌وتنی ئاره‌زوه‌كانیش به‌بێ بیركردنه‌وه‌ی ڕاست ودروست كه‌شه‌رعه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وباڵنده‌یه‌ دوچاری له‌ناوبردن وسه‌ربڕین ئه‌كات،یان دانیشتن وبیر كردنه‌وه‌ وبه‌خۆداچونه‌وه‌له‌سه‌رقه‌بران له‌پاڵ گۆڕی خۆشه‌ویستێكت بزانه‌ چۆن حاڵ ده‌گۆڕێت،ئه‌وانه‌ی بیرده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ لێپرسینه‌وه‌ی دواڕۆژوناوگۆڕ ناتوانن ده‌ستیان بخه‌نه‌ ناوماڵ وناموس وخوێنی خوڵك به‌ناڕه‌وا،ئه‌وانه‌ی كه‌ ژیانیان لێكردوین به‌ژان به‌درۆودوڕوی گه‌نده‌ڵی له‌وده‌سته‌وتاقمانه‌ن كه‌بڕوا یان به‌لێپرسینه‌وه‌ی دواڕۆژنییه‌ بۆیه‌ شه‌رم ناكه‌ن ده‌ڵێن:هی خۆم بۆخۆم هی تۆش ده‌خۆم یان ده‌ڵێن حازربه‌قه‌رزناده‌ین!
بێگومان شێوازی بیركردنه‌وه‌ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌له‌سه‌رسه‌لامه‌تی جه‌سته‌چونكه‌ لاشه‌ی مرۆڤ خزمه‌تكاری زینی ئه‌وه‌،وتراویشه‌كه‌بیركردنه‌وه‌ی ترس وبیم وخراپه‌ خێراتر له‌خێرایی گوله‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كوژێ،چونكه‌ چۆن بیربكه‌یته‌وه‌ وله‌چی بترسی دوچاری ده‌بی، دڵه‌ ڕاوكێ ونیگه‌رانی زۆرلاشه‌ی مرۆڤ لاوازوسست ده‌كات ودوچاری نه‌خۆشی ده‌بێت وبه‌خێرایی ده‌توانێ سیستمی عه‌قڵ وبیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ تێك تێكبشكێنێت،وه‌به‌پێچه‌وانه‌ بیر كردنه‌وه‌ی ڕاست ودروست وته‌واو،شاد، به‌هێز،لاشه‌یه‌كی به‌هێزوخۆڕاگرو جوان ده‌سازێنن،ئه‌گه‌رده‌تانه‌وێ لاشه‌یه‌كی ساغ وته‌ندروستان هه‌بێت ئاگاداری بیروزه‌ینتان بن جوان ڕای بگرن،ئه‌ندێشه‌ی به‌دڕژدوحه‌سودی گوناهونائومێدی خه‌م وگرفتاری ودڵساردی ودڵه‌ڕاوكه‌زیان به‌جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت،زانایه‌كی ڕاسته‌قینه‌م بینی له‌نه‌خۆشی سه‌ره‌مه‌رگدا پیردیارنه‌بوو به‌ڵام به‌ته‌مه‌ن بوو!هه‌ربه‌وشێوه‌ی كه‌له‌ڕۆژانی ته‌مه‌نی دا به‌سه‌ری ده‌به‌رد ئاواش قۆناغی مه‌رگی تێده‌په‌ڕاند،بۆده‌رمانی نه‌خۆشیه‌كانی جه‌سته‌ هیچ پزیشكێك باشترنییه‌ له‌بیركردنه‌وه‌ی شادوخۆش ڕاست ودروست بۆله‌ناو بردنی سێبه‌ره‌كانیان، هیچ شتێك له‌چاكه‌ خوازی باشتر نییه‌، ژیانێك به‌به‌ر ده‌وامی له‌سه‌ربنه‌مای دوژمنایه‌تی به‌دگومانی وخراپه‌وپاشه‌مله‌ بنیادنرابێت وه‌كوئه‌وه‌ وایه‌ خۆی خستبێته‌ چاڵی ئاگره‌وه‌،به‌ڵام ئه‌گه‌رده‌رباره‌ی هه‌موو شتێك وهه‌مووكه‌سێك بیركردنه‌وه‌یه‌كی(ایجابی) مان هه‌بێت بگه‌ڕێین وبزانین كه‌چاكه‌كاری له‌ته‌واوی بیركردنه‌وه‌كاندایه‌،كورته‌ی ئه‌م باسه‌ش له‌په‌یامی ئیسلامدابه‌دوووشه‌بڕاوه‌ته‌وه‌كه‌فه‌رمانی پێكردوین به‌(حُسن النِیه‌ وحُسن الڤَن )كه‌نیه‌تی چاك وگومانی چاك وپاكه‌،كه‌سه‌رچاوه‌كه‌یان بیروباوه‌ڕی یه‌كتا په‌رستیه‌،نیگه‌ران مه‌به‌ به‌وه‌ی كه‌ده‌مری چونكه‌به‌ده‌ست خۆت نیه‌..به‌ڵام پێویسته‌نیگه‌ران بیت كه‌چۆن بژیت چونكه‌به‌ده‌ست خۆته‌. له‌كۆتاییدائه‌ڵێم:جارێك بیرت نه‌كرده‌وه‌: له‌م یاسایـه‌...له‌م گه‌ردونـه‌...له‌م ژین ومردن وبونـه‌...