یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
مه‌لا عه‌لی عه‌بدوڵڵا یارمجه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/03/2011 : 14:06:54
قه‌باره‌ی فۆنت
درۆی یه‌كی نیسان
هه‌ندێك داب‌و نه‌ریت‌و هه‌ن كه‌وا مرۆڤ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌سه‌ری راهاتووه‌و ناتوانێت وازی لێبێنێت.

مێژووی درۆی (یه‌كی نیسان) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ر له‌ سه‌دان ساڵ پێش ئێستا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌وڕوپا ئه‌م رۆژه‌یان به‌ سه‌ری ساڵ داده‌نا‌و، له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵك به‌گشتی ئاهه‌نگیان تێدا ده‌گێڕا.

ده‌ڵێن: له‌ ساڵی 1564 دا (چارلزی ده‌یه‌م) پادشای فه‌ڕه‌نسا فه‌رمانیدا كه‌وا رۆژی یه‌كی نیسان بگۆڕدرێ‌ به‌ (یه‌كی كانوونی دووه‌م)، پاشان هه‌ندێك خه‌ڵك ناڕازیبوون له‌سه‌ر ئه‌م گۆڕانكاریه‌، بۆیه‌ له‌ ئه‌نجامدا به‌ گاڵته‌جاڕی ئاهه‌نگی ئه‌م سه‌ری ساڵه‌یان ده‌گێڕاو، هاوڕێ‌‌و دراوسێ‌ هه‌ڵسان به‌نوكته‌و فێڵ له‌یه‌ككردن‌و، ناردنی دیاری به‌تاڵ‌و به‌درۆ بۆ یه‌كتری، یان یه‌كتریان بانگهێشت ده‌كرد بۆ سه‌ر ئاهه‌نگ‌و نان خواردنێك، كه‌ هیچ بوونی نه‌بوو، تاوایلێهات ئه‌م رۆژه‌یان ناونا به‌ رۆژی (درۆی سپی)، یان (درۆی یه‌كی نیسان)‌و، سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرته‌وه‌.

سته‌مكردن له‌ خۆمان‌و له‌ نیسان:

له‌ سه‌ره‌تادا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: (قل سيروا في الارض ثم انظروا كان عاقبة المكذبين) الانعام/11
هه‌ر بۆیه‌ ده‌ڵێم:مرۆڤ به‌ گشتی‌و ئێمه‌ی كورد به‌ تایبه‌تی سته‌م ده‌كه‌ین، كه‌ ده‌لێین: (درۆی نیسان)، ئه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ له‌ رۆژو مانگه‌كانی دیكه‌ وشه‌یه‌كی درۆمان به‌ ده‌م دانه‌هاتبێ‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك‌و له‌ هه‌موو كاتێك درۆ ده‌كه‌ین، به‌كردارو ره‌فتار‌و، به‌ ئاشكراو به‌ په‌نهان.

له‌ ماڵه‌وه‌: پیاو له‌گه‌ڵ خێزانی درۆده‌كا، ژن له‌گه‌ڵَ پیاوه‌كه‌ی، هه‌ردوكیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان‌و، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ دایك‌و باوك‌و هاوڕێ‌‌و مامۆستاكانیان.

له‌ فه‌رمانگه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌ر له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ر‌و، فه‌رمانبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و، هه‌ردوكیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه‌لایان درۆده‌كه‌ن‌و، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران قسوری ناكه‌ن. فه‌رمانگه‌ پڕه‌ له‌ درۆ، سه‌ر به‌هه‌ر دائیره‌یه‌ك داده‌گری، ده‌ڵێی كارگه‌ی درۆیه‌.

له‌ بازاڕ: كوتاڵ فرۆش له‌گه‌ڵ هه‌ر مه‌ترێك قوماش كه‌ ده‌یبڕێ‌‌و ده‌یفرۆشێ‌، درۆیه‌كی زل ده‌كا‌و تێر به‌ قوماشه‌كه‌ید هه‌ڵده‌ڵێ‌ (جگه‌ له‌ سوێندی بێ‌ بنه‌ما)، به‌ڵكو هه‌موو پیشه‌كاران: ئاسنگه‌ر، دارتاش، به‌رگدروو، سه‌وزه‌فرۆش، دوكانداران(له‌هه‌ر شتێكی كه‌ ده‌یفرۆشن) درۆده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كانیان.

خۆ ئه‌گه‌ر گوێ‌ له‌ سیاسه‌تمه‌داران بگریت، هه‌رده‌بێ‌ بلێیت: په‌نا به‌خوا، چونكه‌ ته‌نانه‌ت بۆ چركه‌یه‌كیش له‌سه‌ر یه‌ك قسه‌ نامێنێته‌وه‌‌و، هه‌ر ده‌مه‌و به‌ مه‌یل‌و هه‌وایێك ده‌دوێ‌‌و، بڕوا ناكه‌م دڵ‌و زمانیان ئاگایان له‌یه‌كتر بێت.

له‌ بیرمان نه‌چێ‌ درۆو ده‌له‌سه‌ی ئه‌حزابه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌ لایه‌ك، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌ ره‌ش‌و روته‌كه‌یش هه‌رباسی ناكرێ‌‌و، هه‌ریه‌ك ناڕه‌وایی خۆی له‌سه‌ره‌وه‌ی ره‌واوه‌ ده‌بینێت، ره‌وای ئه‌ویتریش زۆر له‌ خوار ناڕه‌واییه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك كاتدا هه‌ردولا هه‌مان كار بكه‌ن، هی خۆی ره‌وایه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌ویتر ناره‌وا.

خۆ وایلێهاتووه‌ مرۆڤ له‌گه‌ڵ خودی خۆیشی درۆده‌كا، بۆ نمونه‌: پیره‌ كه‌چی ده‌چێت سه‌رو سمێڵ‌و ریشی خۆی ره‌ش ده‌كا، ته‌مه‌نی (70،80) ساڵه‌، ده‌ڵێ‌: (40، 50) ساڵیم‌و، خۆی بچوك ده‌كاته‌وه‌.

سته‌م له‌ ماڵ‌و منداڵ‌و خێزان‌و هاوڕێ‌‌و خزم‌و كه‌س‌و دراوسێ‌‌و به‌گیان‌و بێ‌ گیان ده‌كات، كه‌چی خۆی به‌ موسڵمانی راسته‌قینه‌و، پیاوی چاك له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا‌و، خه‌ڵكه‌ دیكه‌ به‌گه‌نده‌ڵ‌و تاوانبار‌و كافرداده‌نێ‌، پێغه‌مبه‌ری خواش –دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌فه‌رموێ‌: (يكون في آخر امتي اناس دجالون كذابون، يحدثونكم بما لم تسمعوا انتم ولا آباؤكم، فاياكم واياهم، لا يضلونكم ولا يفتنونكم) رواه مسلم.
خۆی ناپاكه‌، به‌ڵام به‌ نیشتیمانپه‌روه‌ر خۆی ده‌نوێنێ‌، به‌رتیل خۆره‌و درۆ له‌گه‌ڵ خۆی‌و خوای خۆی‌و نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌كات، ناو له‌ به‌رتیله‌كه‌ ده‌نێ‌ دیاری!!

فیڵبازو قۆڵبڕه‌و ناوی له‌ فیڵبازیه‌كه‌ی ناوه‌ زیره‌كی‌و وریایی، به‌ خه‌ڵكی دیكه‌ش ده‌ڵێ‌: بۆخۆت بزانه‌ ئیداره‌ بكه‌!!

نوێژكه‌ره‌و هه‌رپێنج فه‌ڕزه‌ درۆ له‌گه‌ڵ خواش ده‌كات، كه‌ ده‌ڵێ‌: (ایاك نعبد)، چونكه‌ كه‌سی تر ده‌په‌رستێ‌، كه‌شیده‌و مه‌ندیلی درۆیه‌، ڕیش‌و سمێڵی هه‌ر درۆیه‌‌و، واتلێهاتووه‌ بڕوا به‌كه‌س نه‌كه‌ی.

له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم: بناغه‌ی ئه‌م ژیانه‌مان له‌سه‌ر ده‌ریایێك درۆ گوزه‌ر ده‌كات، هه‌ركێی ده‌یبینی درۆزنه‌‌و، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بتوانێ‌ درۆنه‌كا‌و راستگۆبێت له‌ گوفتارو كرداریدا، ئه‌و كاته‌ بێ‌ هاوڕێ‌ ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵكو به‌ شێتیش داده‌نرێ‌.

كه‌وابو ئه‌مه‌شمان درۆیێكی دیكه‌یه‌ كه‌ رۆژێك بۆ درۆ كردن دیاری بكه‌ین، چونكه‌ هه‌موو رۆژێكمان (یه‌كی نیسانه‌).


پێشنوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی حاجی حوسێن/هه‌ولێر