یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێم ستایشی رۆڵی زانایان دەکات    *****    *****   بەرێوەبەری ناحیەکانی خلیفان و دیانا و سیدەکان و بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   شاندێكی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی دەڤەری ئاکرێ دەکات    *****    *****   لەسەر داوای یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف داواکاری گشتی سکاڵای سزایی لەسەر (لوقمان کەریم) دەجوڵێنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا مقداد محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و وەزیری تەندروستی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی لقی هەولێری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   قائيمقامی قەزای شێخان سەردانی لقی شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رشید محمد علی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەپێناو ئاشتی و بەرژەوەندی گشتی پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان دەکات   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/04/2011 : 14:28:45
قه‌باره‌ی فۆنت
مامۆستای ئاینی زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ تره‌ !!!
adreszhaliy@yahoo.com
زاناومامۆستایانی ئاینی ئیسلامی پیرۆز ئه‌و چینه‌گه‌وره‌ وبه‌ڕێزه‌ن، كه‌هه‌میشه‌ جێگه‌ی ته‌قدیر و حورمه‌ت بوون، له‌مێژووی دوورو نزیكی گه‌لی كورددا، مه‌لا هه‌میشه‌ خاوه‌نی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بووه‌، هه‌میشه‌ كاریگه‌ربوون نه‌ك كارتێكراو، بڕیار ده‌ربون نه‌ك بڕیار له‌سه‌ر دراو، بۆیه‌ له‌ زیهنی تاكی كورددا مامۆستای ئاینی هه‌میشه‌ پاك‌و پیرۆزو موقه‌ده‌س بووه‌‌و، به‌چاوی براگه‌وره‌وخاوه‌ن و خه‌مخۆر‌و چاره‌سازی هه‌موو گیروگرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ونیشتمانیه‌كان بووه‌.

كلتوری كورده‌واریمان پڕه‌ له‌ په‌ندو وته‌و هه‌قایه‌تی دوورو درێژ له‌سه‌ر ڕێزگرتنی مه‌لا (ئه‌گه‌ركه‌سێك قسه‌یه‌كی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر مه‌لا گوتبێت پێیان ده‌گوت ته‌ڵاقت ده‌كه‌وێت)، یارمه‌تی دان‌و به‌خشین به‌ مه‌لا، هه‌ر له‌نۆره‌ كاری له‌ شوانی، له‌گاوانی، هه‌ره‌وه‌زی كردن له‌ دروستكردنی خانوو بۆ مامۆستا، له‌ تازه‌كردنه‌وه‌ی ماڵی مامۆستا، ئاوهێنان‌و دارهێنان بۆ مامۆستا ژن، نۆبه‌ره‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ‌وكاریله‌و به‌رخ‌و ته‌نانه‌ت باڕۆكه‌و هێلكه‌ به‌دیاری هێنان بۆ مامۆستا( بێگومان مه‌به‌ستم به‌ها مه‌عنه‌ویه‌كه‌یه‌تی) هه‌روه‌ها مل كه‌چ بوون بۆبڕیاری شه‌رع كه‌ مامۆستا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مل له‌موو باریكتر بوون له‌به‌ر فه‌رمانه‌كانی مامۆستا، به‌گوێكردنی مامۆستا له‌مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا چونكه‌ قسه‌وبڕیاری مامۆستا بێ حیكمه‌ت نیه‌و به‌خێر ده‌گه‌ڕێ‌ ئینشا ئه‌ڵا.

ئه‌مانه‌‌وچه‌نده‌ها نمونه‌ی تر ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن، كه‌ مه‌لای كورد كاری سه‌ره‌كی‌و ڕه‌سه‌نی خۆی، وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌ركی سه‌رشانی به‌ته‌واوه‌تی به‌جێگه‌یاندووه‌، بۆیه‌ میلله‌ته‌كه‌شمان به‌ هه‌ق قه‌دریان زانیون ‌و ئامۆژگاری‌و ڕێنماییه‌كانیان به‌بێ‌ دوو دڵی به‌جێ‌ گه‌یاندوون.

نایشارمه‌وه‌ ماوه‌یه‌كه‌ جۆره‌ قسه‌‌و هه‌ڵوێستێك زۆر نیگه‌رانم ده‌كات، كه‌سانێك كه‌ سیاسین‌و مه‌لا نین ته‌سریح ده‌ده‌ن: ئێمه‌ ڕێگه‌مان نه‌دا به‌ فڵان مه‌لا وتاری ئاوا بخوێنێته‌وه‌، یان ئێمه‌ مه‌لاكانمان هانداوه‌ فوڵان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، ئاخر چۆن ده‌بێت مه‌لا ته‌وجیه بكرێت، چۆن ده‌بێت مه‌لا له‌ لایه‌ن نامه‌لاوه‌ هانبدرێت!!

له‌م ڕۆژانه‌دا حاجیه‌كی به‌ساڵاچوو گوتی: مامۆستا نازانین باوه‌ڕ به‌كام مه‌لا بكه‌ین خه‌ریكه‌ بڕیار بده‌م نوێژ له‌ دوای هیچ مه‌لایه‌كه‌وه‌ نه‌كه‌م، هه‌ژاره‌ ناهه‌قی نیه‌، ئێستا كار گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك بۆچونێكی سیاسی هه‌بێت مه‌لایه‌ك ده‌هێنێته‌ سه‌ر شاشه‌ ئه‌شهه‌دوبیللای بۆبكات، مه‌لایه‌ك ده‌ڵێت: ئاواهیه‌، مه‌لایه‌كی تر به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ڵێت، مه‌لایه‌ك ده‌ڵێت: فڵان كار زۆر پیرۆزه‌، به‌گوێره‌ی قورئان‌وسونه‌ته‌، مه‌لایه‌كی تر له‌ولاوه‌ ڕاست ده‌بێته‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌و كاره‌ كوفره‌ یان فیسق‌ونیفاقه‌، یه‌كێك هاوار ده‌كات بڕوخێ‌، یه‌كێكیتر له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ڵێت: یاخوا پایه‌دار بێت، ده‌ستی خۆش بێت وای كرد، ده‌ستی بشكێت ئه‌وه‌ی كرد، به‌ڕاستی ئه‌‌و خه‌ڵكه‌ ناهه‌قیان نیه‌ باوه‌ڕیان به‌و جۆره‌ مه‌لایانه‌ نه‌مێنێت، ڕه‌نگه‌ له‌ئه‌نجامدا ئیمانیان به‌ئیسلامه‌تیش لاواز ببێت.

لێره‌وه‌ ڕوو ده‌كه‌مه‌ سیاسیه‌كان،هه‌روه‌ها ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌، ده‌ستم پشتوێنتان به‌زه‌ییه‌كتان به‌ ئیسلامدا بێته‌وه‌، كاری مه‌لا گه‌یاندنی ئیسلام ‌وئیسڵاح كردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی خۆشه‌ویستی‌و برایه‌تی‌و ڕێزگرتن‌و لێبورده‌ییه‌، نابێت مامۆستای ئاینی ته‌ڕه‌فێك بێت ‌و به‌شێك بێت له‌كێشه‌كان.

مامۆستای ئاینی با حاكم بێت نه‌ك مه‌حكوم، ئه‌وكاته‌ ده‌بێته‌ مه‌رهه‌می سه‌ر برینه‌كان، ده‌توانێت هه‌ق بڵێت ‌و بڕیار ئاڕاسته‌ بكات، له‌پایه‌‌و مه‌قامێكی بڵنده‌وه‌ ده‌ڕوانێت و به‌ مه‌زنیش بۆی ده‌ڕوانرێت .