یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   یادی مه‌ولودی فه‌خری کائینات له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   وەزارەتی ئەوقاف؛ له‌باره‌ى كۆچى دوايى مامۆستايێكى ئايينى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/04/2011 : 00:44:59
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌و هه‌موو خه‌لكه‌ قسه‌ ده‌كات بۆ ته‌نها مامۆستای ئایینی ده‌ستگیر ده‌كرێت؟
له‌وه‌ته‌ی خۆ پیشاندانه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان پێكردووه‌ رۆژانه‌ به‌رده‌وام چه‌ندین كه‌سایه‌تی رۆشنبیرو نوسه‌رو زانایانی ئایینی و چینه‌ جیاوازه‌كانی تر هه‌ر یه‌كه‌یان به‌پێی باكگراوه‌ندی فیكری و ئایدیۆلۆژی خۆی له‌و سه‌كۆیه‌وه‌ قسه‌ی خۆی كردووه‌و پشتیوانی له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ ، حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش دانیان به‌ ڕه‌وایی ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا ناوه‌.

كه‌چی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆ دارێژراو ده‌ستكراوه‌ به‌ ده‌ستگیركردنی مامۆستایانی ئایینی به‌تایبه‌ت له‌ سلیمانی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مامۆستا كامه‌ران چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستگیركراوه‌ دوای ئه‌ویش مامۆستا محمد نصرالله، هه‌روه‌ها هه‌ولی ده‌ستگیر كردنی چه‌ند مامۆستایه‌كی تریش دراوه‌ به‌لام به‌ر ده‌ستیان نه‌كه‌وتوون، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا له‌ سه‌رزاری هه‌موو سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌وه‌ راگه‌یاندراوه‌ كه‌ خۆپیشاندان كارێكی ره‌وایه‌ و حكومه‌تیش له‌ هه‌ولی جێبه‌جێ كردنی داواكانیان دایه‌، كه‌چی له‌ولاوه‌ ئاسایش وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێك نه‌بێ له‌و حكومه‌ته‌ خه‌ریكی ده‌ستگیر كردن و هه‌ره‌شه‌كردنه‌ له‌ زانایانی ئایینی .

ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ و جێی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و په‌لامارو هه‌لكوتانه‌سه‌ره‌ی ئاسایش له‌ناو هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه‌ بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن ته‌نها مامۆستایانی ئایینی كردۆته‌ ئامانج، واته‌ هه‌لمه‌ته‌كه‌ ئامانجداره‌و به‌پێی پلانێك به‌رێوه‌ ده‌چێ بۆ سوكایه‌تی پێكردن و ترساندنی مامۆستایانی ئایینی، نه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر و به‌پێی یاسا به‌رێوه‌ بچێ‌، ئه‌گه‌ر وانیه‌ بۆچی ته‌نها مامۆستایان ئایینی ده‌كرێنه‌ ئامانج؟ خۆ ته‌نها مامۆستایانی ئاینیی له‌ سه‌رای سلیمانی قسه‌یان نه‌كردووه‌، بۆ ته‌نها ئه‌وان ده‌كه‌ونه‌ به‌ر ئه‌و شالاوه‌؟ پاشان له‌ كه‌یه‌وه‌ قسه‌كردن و وتاردان بۆ خۆپیشانده‌ران بۆته‌ تاوان؟ ئه‌گه‌ر تاوانه‌ به‌كام یاسا؟ پاشان بۆ له‌ مامۆستایانی ئایینیه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد؟ خۆ ئه‌گه‌ر به‌پێی پێگه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و رێزگرتنی درۆینه‌ی حزبه‌كان بێ، ده‌بێ مامۆستایانی ئایینی دوایین چینی كۆمه‌لگا بن كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ره‌فتاریان له‌گه‌ل ده‌كرێت، (ئه‌وه‌ مانای وانیه‌ گرتنی خه‌لكی تر به‌ ره‌وا بزانین به‌لام به‌راورده‌كه‌ شتێكی ناچاریه‌ ) .

ئه‌و ره‌فتاره‌ توندو ئینتیقائیه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سلێمانی به‌رامبه‌ر به‌ زانایانی ئایینی به‌ ڕای من دوو ئاماژه‌ی كرنگی له‌ خۆ گرتووه‌:

یه‌كه‌م/ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی خسته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ كه‌ ده‌لێ هه‌رێمی سه‌وز له‌ هه‌رێمی زه‌رد دیموكراسیتره‌و ئازادی تێیدا زیاتره‌، ئه‌و هه‌لمه‌ته‌ تایبه‌ته‌ی دژ به‌ زانایانی ئایینی سه‌لماندی ئازادی و دیموكراسی و سنگ فراوانیه‌كه‌ی ئه‌وێش بۆ هه‌موان نیه‌و ته‌نها بۆ هاو سه‌نگه‌ره‌كانی دوێنێی خۆیانه‌ .

دووه‌م/ هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌لمه‌ته‌ دژ به‌ مامۆستایانی ئایینی راستیه‌كی تری تۆخ كرده‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: ئه‌گه‌ر له‌ هه‌رێمی زه‌رددا فشاری ده‌سه‌لات بۆ سه‌ر مامۆستایانی ئایینی بۆ پاراستنی ده‌سه‌لات و به‌رژه‌وه‌ندی بێ ئه‌وا له‌ هه‌رێمی سه‌وزدا فشاری ده‌سه‌لات بۆ سه‌ر مامۆستایانی ئایینی جگه‌ له‌ پالنه‌ری پاراستنی ده‌سه‌لات پالنه‌ری ئایدیۆلۆژیشی له‌ پشته‌و ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پاشخانه‌ فكریه‌ی كه‌ حزبی ده‌سه‌لاتدار هه‌یه‌تی كه‌ هه‌موومان ده‌زانین تێروانینی بۆ ئایین چۆنه‌ .

له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه‌ شتێكی تر هه‌یه‌ ئه‌ویش پێشێل كردنی یاسایه‌، له‌هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌ی یاسا تێیدا سه‌روه‌ره‌، به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر هاولاتی ده‌ستگیر ناكرێ، كه‌چی ئه‌و مامۆستا ئایینیانه‌ به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێن . له‌ كاتێكدا كه‌ باوه‌ر ناكه‌م هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی لاری له‌وه‌ هه‌بێ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا ، ئه‌وه‌ش به‌ ته‌نها ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێ، به‌لام زیندانی كردن بۆ؟ ترساندن و تۆقاندنی ژن و مندال و خه‌لكی گه‌ره‌ك و مزگه‌وت بۆ؟ ئه‌و ره‌فتارانه‌ كه‌ ده‌زگا داپلۆسینه‌ره‌كانی رژێمی پێشوومان بیر دێننه‌وه‌ بۆ؟

له‌ كۆتاییدا بیری ئه‌وانه‌ی ده‌هێنمه‌وه‌ كه‌ مامۆستایانی ئایینیان كردۆته‌ ئامانج: به‌گژدا چوونه‌وه‌ی زانایانی ئایینی له‌ كوردستان دا وه‌ك خواردنی نانی شوان وایه‌، واباشه‌ خۆیانی له‌ قه‌ره‌ نه‌ده‌ن چونكه‌ زانایانی ئایینی هه‌م خوایان له‌ پشته‌ هه‌م خه‌لك .