یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پارێزگاری هەولێر سەردانی مەکتەبی مەکتەبی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله قەشانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عیسی مشختی زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات    *****    *****   پرسەنامە.. مامۆستا مەلا هادی سلیم فەتاح کۆچی دوایی کرد    *****    *****   توێژینەوەیەکی وردو تێرو تەسەل لەبارەی (حەیزو نیفاس لە شەریعەتی ئیسلام)ەوە    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەک چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: لەناو کورد مزگەوت ناوەندێکی گەورەی دینداری و زانستی و هۆشیاری نیشتمانی بووە    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/04/2011 : 11:14:29
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیسلام چۆن ده‌ڕوانێته‌ ژینگه‌
له‌ هه‌موو جیهاندا ساڵانه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتنی رۆژی ژینگه‌ (يوم البيئة) چه‌ندین ئاهه‌نگ‌و چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چن‌و زۆربه‌ی وڵاتانیش به‌تایبه‌تی خۆرئاوا شانازی به‌و رۆژه‌وه‌ ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی زۆرێك له‌ وڵاتان له‌ قه‌یران‌و كێشه‌ی گه‌وره‌ دایه‌‌و بگره‌ هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وای كردووه‌، كه‌ ته‌وه‌ری ژینگه‌‌و چۆنیه‌تی پارێزگاری لێكردنی ببێته‌ بابه‌تێكی جیهانی‌و سه‌رقاڵیه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه‌ دروست بكات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام ژینگه‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تر ده‌بینێ‌ كه‌ ته‌نها ڕۆژێكی بۆ دیاری بكات، به‌ڵكو هۆشیاری‌و په‌یامی ئیسلام بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ ژینگه‌‌و ژینگه‌پارێزی داخوازیه‌كی هه‌میشه‌یی‌و به‌رده‌وامی تێكڕای ژیانه‌، چونكه‌ بوونی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست هێمایه‌ بۆ ژیانێكی له‌بارو ئاسایی، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ناله‌باری‌و ناسه‌قامگیری ڕووی تێ ده‌كات.

ژینگه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ ڕووی واتاییه‌وه‌ چه‌مكێكی فراوانه‌‌و زۆر شت هه‌ڵده‌گرێ‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرتر باسی لێوه‌ ده‌كرێ‌ ژینگه‌ی سرشتی‌و ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌، كه‌ دووانه‌ی یه‌كترن‌و شكارو لێكدانه‌وه‌ی زۆریان هه‌یه‌.

شه‌ریعه‌تی ئیسلام كاركردن‌و گرتنه‌ ئه‌ستۆی ئه‌ركی پارێزگاری ژینگه‌‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌‌و گه‌شه‌پێدانی، به‌ به‌شێك له‌ ئه‌خلاق‌و ئیمانی مرۆڤه‌وه‌ داده‌نێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر ئاكارو هه‌نگاوێك یان هه‌ر كه‌سێك زیان به‌ ژینگه‌ بگه‌یه‌نێ‌ ئیسلام ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌‌و ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ش به‌ تێكده‌ر(مفسد) ناو ده‌بات.

بۆیه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌ دوو یاسای سه‌ره‌كی تێڕوانینی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ژینگه‌ ده‌رده‌خات كه‌ بریتین:

یه‌كه‌م: پارێزگاری كردن له‌ ژینگه‌ (الحفاظ على البيئة).

دووه‌م: نه‌شێواندن‌و تێكنه‌دانی ژینگه‌ (عدم إفساد البيئة وتخريبها).

ئه‌و دوو هێڵه‌ گشتیه‌ یاسایه‌كی ته‌واوه‌ له‌مه‌ڕ بایه‌خی ئیسلام به‌ ژینگه‌‌و چۆنیه‌تی پاراستنی، له‌و چوارچێوه‌شدا پارێزگاری كردن له‌ ژینگه‌ به‌ ئه‌ركی هه‌ر تاكێك داده‌نێت‌و هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی كاری چاكه‌‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌‌و گه‌شه‌پێدانی ژینگه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی جێنشینبوونی مرۆڤ له‌ سه‌ر زه‌وی چاودێری كردنی ژینگه‌‌و په‌یامی چاكه‌خوازی‌و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌یه‌تی: (هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ الأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا) هود:61.


له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا هۆشیاری ده‌داته‌ مرۆڤ، به‌وه‌ی كه‌ فه‌ساد‌و شێواندنی ژینگه‌ به‌ هه‌موو جۆرێ‌ قه‌ده‌غه‌یه‌‌و ناكرێ‌ ژینگه‌یه‌ك كه‌ خوا بۆ مرۆڤی فه‌راهه‌م كردبێت‌و گونجاو بێ‌ بۆ ژیان‌و پێكانی ئامانج‌و جموجۆڵ‌و چالاكی مرۆیی، به‌ره‌و وێرانی‌و ته‌نگه‌ژه‌ ببرێت. هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ‌: (وَلاَ تُفْسِدُواْ فِي الأَرْضِ بَعْدَ إِصْلاَحِهَا ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ) الأعراف 85. به‌و پێیه‌ ناكرێ‌ مرۆڤ ئاماده‌ی خراپه‌‌و ئاژاوه‌‌و وێرانكردنی ژینگه‌ بێت، چونكه‌ قوڕئان هه‌ڵوێستی خوامان به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه‌‌و ده‌فه‌رموێ‌: (وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ) القصص 77.


به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)یش چه‌ندین ده‌ق هه‌ن كه‌ هۆشیاری ژینگه‌پارێزی‌و ئه‌ركی گه‌شه‌پێدان‌و پاراستنی ڕوون ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ر بۆ نمونه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) نه‌هی كردووه‌ له‌وه‌ی مرۆڤ ڕێگه‌‌و شوێنه‌ گشتیه‌كان، یان ژێر سێبه‌ری دارێك، یان ئاوی وه‌ستاو، یان كون‌و شوێنی مێش‌و مه‌گه‌زو گیانه‌وه‌رانی ناو زه‌وی بشێوێنێ‌ یان پیس بكات به‌هه‌ر شێوه‌یێ‌ له‌ شێوه‌كان.
له‌وه‌ش زیاتر بڕینی دارێكی سوود به‌خش به‌ بێ‌ هۆ به‌ تاوان داده‌نێ‌‌و بگره‌ جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ هه‌میشه‌ ئه‌م زه‌وی‌و ژینگه‌یه‌ به‌ نه‌مام چاندن ئاوه‌دان بكاته‌وه‌‌و گه‌شه‌ به‌ سه‌وزایی‌و دارستان بدات. وه‌ك له‌و فه‌رمووده‌ هاتووه‌: ( إذا قامت السَّاعة وفى يَد أحَدِكم فَسيلة فإن استَطاع ألاّ تقوم حَتى يغرِسَها فليَغرسها ولَه بذلك خَير)، به‌و ئه‌ندازه‌ پێداگیری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ژینگه‌ ده‌كاته‌وه‌، هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌ كاتی نزیك بوونه‌وه‌ی دوا هه‌ناسه‌ی تێكڕای مرۆڤایه‌تی بێت.!


هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و گرنگیدانه‌یه‌ ئیسلام چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ دانانی پاداشت فراوانتر ده‌كات، بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كیڵگه‌یه‌ك به‌ كشتوكاڵ یان به‌ نه‌مام چاندنێك ده‌گه‌شێننه‌وه‌، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ‌: ( ما مِن مُسلمٍ يَغرسُ غَرساً فيَأكُل مِنهُ إنسانٌ أَو حيوانٌ أَو طائرٌ إلاّ كان لَه بِه أَجْر)، ئه‌و پاداشته‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌وه‌ دێت، چونكه‌ خاوه‌نی كێڵگه‌كه‌ له‌و حاڵه‌ته‌ ده‌بێته‌ ئامرازێكی خێر‌و چاودێرێكی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه‌ تێی ده‌ژیت.


ته‌نانه‌ت ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌ كاتی جه‌نگ‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سته‌مكارانیش هه‌مان تێڕوانینی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ هێچ یاسایه‌كی دونیا له‌ كاتی جه‌نگدا گوێ‌ به‌ ژینگه‌ نادرێت، به‌ڵام ئیسلام ڕێگه‌ نادات له‌ كاتی شه‌ڕو ناخۆشیش دارو ده‌ون ببڕدرێن، یان باڵه‌خانه‌‌و خانوو بڕوخێندرێن، یان شوێنه‌ گشتیه‌ پیرۆزه‌كانی خواپه‌رستی تێك بدرێن، یان ته‌نانه‌ت مناڵ‌و ئافره‌ت‌و به‌ساڵاچوان بكرێنه‌ ئامانج، ئه‌مه‌ش له‌ وه‌سیه‌ته‌كه‌ی ئیمامی ئه‌بوبه‌كر ده‌ره‌كه‌وێ‌ كه‌ له‌كاتی جه‌نگ‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سته‌مكاران به‌ موسڵمانانی ده‌فه‌رمو: ( أغزوا بإسم الله، لا تَقتلوا وَليداً، وَلا إمرأةً، وَلا شَيخاً مسناً، وَلا تهدِموا بَيتاً وَلا تَقطَعوا شَجرةً )، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئیسلام وورتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ده‌كات، كه‌ ئامرازی گێرشێوێنی ژینگه‌ن‌و به‌ هه‌ڵسوكه‌وتێك یان تاوانێك یان هه‌ر هه‌نگاوێكی تر، باری ده‌رونی كۆمه‌ڵگه‌ ویژدانی مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه‌ ڕه‌وشێكی ناله‌باره‌وه‌، ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر گرتن‌و ئازاردانی ته‌نانه‌ت پشیله‌یه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ئاماژه‌ به‌ سزای دۆزه‌خ ده‌كات بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی لێ‌ قه‌ده‌غه‌ كردبوو، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ ڕه‌فتاره‌ زیان به‌ ژینگه‌‌و ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر وه‌ك ده‌فه‌رموێ‌: ( دَخلَت امرأة النّار في هِرة_قطة_ حَبستْها لا هي أَطعَمتها وَسَقتها وَلا هي تَركَتها تَأكل مِن خشَّاش الأَرض).


بۆیه‌ پێگه‌ی ژینگه‌ له‌ ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه‌ هه‌ستیارو پڕ بایه‌خه‌‌و ئیسلام هۆشیاریه‌كی ته‌واوی له‌و باره‌وه‌ ته‌رح كردووه‌، به‌ ئه‌ركیشی ده‌زانێ‌ تاكی موسڵمان هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتیه‌ بكات، كه‌ پاراستن‌و گه‌شه‌پێدانی ژینگه‌‌و نه‌شێواندنی به‌شێكه‌ له‌و دینداریه‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كات. وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وای وه‌ك ڕه‌حمه‌تێك بۆ جیهان ناردووه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ داوای له‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ مرۆڤ ڕه‌حمه‌ت بێ‌‌و هه‌میشه‌ لاگیری خێرو چاكه‌خوازی‌و كائنێكی سوودمه‌ندیش بێ‌ هه‌م بۆ خۆی‌و هه‌م بۆ ده‌وروبه‌رو هه‌میش بۆ ژینگه‌.