یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پارێزگاری هەولێر سەردانی مەکتەبی مەکتەبی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله قەشانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عیسی مشختی زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات    *****    *****   پرسەنامە.. مامۆستا مەلا هادی سلیم فەتاح کۆچی دوایی کرد    *****    *****   توێژینەوەیەکی وردو تێرو تەسەل لەبارەی (حەیزو نیفاس لە شەریعەتی ئیسلام)ەوە    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەک چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: لەناو کورد مزگەوت ناوەندێکی گەورەی دینداری و زانستی و هۆشیاری نیشتمانی بووە    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/04/2011 : 13:53:47
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕاگه‌یاندنی ئیسلامی ئه‌رك‌و ئامانج
ئه‌گه‌ر راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتی بێت له‌گوزارشت كردنێكی بابه‌تیانه‌، له‌خواست‌و ئاره‌زوو عه‌قڵیه‌ت‌و ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ك‌و، گه‌یاندنی زانیاری‌و ڕاوبۆچوونی نوێ‌ له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ئه‌وه‌ راگه‌یاندنی ئایینی یان وردتر بڵێین ڕاگه‌یاندنی ئیسلامی خۆی له‌ئاراسته‌یه‌كی خێرویستانه‌‌و راست‌و ڕاشكاوانه‌ به‌ره‌چاوكردنی بنه‌ما‌و رێنماییه‌ گشتیه‌كانی ئیسلام خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

بۆیه‌شه‌ جیاوازی راگه‌یاندنی ئیسلامی له‌وه‌ ده‌كه‌وێ‌، كه‌ خاوه‌ن په‌یامێكه‌ سه‌ره‌نجام بێ‌ هیچ سنوورێك ئاراسته‌كان ده‌گرێته‌وه‌، به‌مانایه‌كی تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی ئیسلامی خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندو گشتگیره‌، ئه‌كرێ‌ بڵێین له‌ هه‌ر كوێی وڵاتێكی ئیسلامی بایه‌خی پێ‌ بدرێت، به‌قازانجی ئه‌وه‌ی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ په‌یامی هه‌ر هه‌مووی خزمه‌تكردنی ئیسلام‌و مرۆڤ‌و ژینگه‌یه‌.

به‌ڵام هه‌ركات ئه‌و په‌یامه‌ی راگه‌یاندنی ئیسلامی به‌ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌وه‌، یان له‌چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سك، یان بۆ ئامانجی تایبه‌تی، یان له‌پێناو ئایدیۆلۆژیایه‌ك كورتكرایه‌وه‌، ئه‌وكات كاریگه‌رییه‌كانیشی ناچنه‌ خانه‌ی ئومێده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ راگه‌یاندن بۆته‌ به‌شێكی كاریگه‌رو گرنگی ژیانی خه‌ڵك، به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر حه‌ده‌سه‌كان له‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاندن‌و میدیا ده‌زاندرێن‌و وه‌رده‌گیرێن، بۆیه‌ ئه‌ركه‌كه‌ش قوڕستره‌‌و بگره‌ پێویستیشی به‌فۆڕم‌و میكانیزمی تازه‌ هه‌یه‌، تاوێنه‌یه‌كی كاریگه‌ر بخاته‌ مه‌یدانی واقعه‌وه‌، راگه‌یاندنی ئیسلامی هیچ كات بێ‌ كاریگه‌ر نه‌بووه‌، به‌ڵكو خوڵقێنه‌ری هێزی كاریگه‌ریه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، چونكه‌ راگه‌یاندنێكه‌ په‌یامداره‌‌و هه‌میشه‌ش به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات، بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌پێناویدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

ئه‌ركی راگه‌یاندنی ئیسلامی خۆی له‌بایه‌خدان به‌بیرو باوه‌ڕو هۆشیاری موسڵمانان‌و زانیاری دروست‌و ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر به‌پێی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌مر به‌چاكه‌‌و نه‌هی له‌خراپه‌ به‌دی ده‌كرێ‌، له‌هه‌مان كاتدا رووبه‌ڕووی هه‌ر بۆچوون‌و ته‌وژمێك ده‌بێته‌وه‌، كه‌ به‌زیانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان‌و خاك‌و نیشتمان ئاراسته‌ بكرێ‌، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كان چه‌مكه‌كانی (خێر‌و ئاشته‌وایی‌و ئومێد) ون ناكا‌و میسداقیه‌تی خۆشی ده‌پارێزێ‌، ئا به‌و شێوه‌ ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌‌و له‌ناوه‌رۆكێكی پاك‌و پڕ ئیخلاص به‌ره‌و ئامانجه‌كانی رێگه‌ ده‌گرێ‌. له‌و قۆناغه‌شدا ئه‌ركی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ زیاتر خۆی له‌ ئه‌ستۆی زانایانی ئایینی ده‌بینێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كاراكته‌ری ئه‌و بوارن‌و ده‌بێ‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما گشتیانه‌ی سه‌ره‌نجام یه‌ك هه‌ڵوێست بن له‌ ئه‌دای ئامانجی به‌رده‌میان، كه‌ گرنگی دانی هه‌ستی ئاینپه‌روه‌ری‌و نیشتمان دۆستیه‌، وێڕای به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌ی بیناكردنی رۆڵه‌كانی میلله‌ت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی چاك‌و خێرویست‌و كه‌سایه‌تیه‌كی دامه‌زراوه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر ئه‌ركی راگه‌یاندنی ئیسلامی تا دوێنێ‌ ئه‌ركێك بووبێ‌، ئه‌وه‌ به‌ ته‌ئكید ئێستا ئه‌ركه‌كه‌ چه‌ند باره‌ بۆته‌وه‌‌و بگره‌ هه‌نگاوه‌كانیشی جیاوازترن، ئه‌گه‌رچی ته‌كنه‌لۆجیا وه‌ك ئاله‌تێكی مه‌عنی هاوكاره‌ له‌و گه‌یاندنه‌، به‌ڵام كێشه‌ گه‌یاندن نیه‌، هێنده‌ كێشه‌ له‌ودایه‌، كه‌ چی‌و چۆن‌و له‌به‌رچی ئه‌و شته‌ ده‌گه‌یه‌ندرێ‌، ئێمه‌ هه‌موو ده‌زانین ئه‌و سه‌رچاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی له‌ پشت راگه‌یاندنی ئیسلامه‌وه‌یه‌، هیچ كه‌م‌و كورتی تێدا نیه‌‌و بۆ هه‌موو زه‌مه‌نه‌كانیش ده‌گونجێ‌، هه‌روه‌ك بۆ هه‌موو پرسیاره‌كانیش وڵامی پێیه‌، به‌ مانایاكی تر له‌ ناو بازنه‌ی ئایین‌و سه‌رچاوه‌كانی شتێكمان نیه‌ به‌ناوی كێشه‌، به‌ڵكو كێشه‌ له‌و شێوازو ئوسلوبه‌یه‌ كه‌ ئایین عه‌رز ده‌كات، ئه‌مه‌یه‌ وای كردووه‌ زۆرجار راگه‌یاندنی ئیسلامی تووشی قه‌یران‌و پێكدادان‌و ده‌رچوون له‌ ئه‌سڵه‌ په‌یامه‌كه‌ كردووه‌.

ئه‌ركی راگه‌یاندنی ئیسلامی گه‌یاندنی شته‌كانه‌ وه‌ك خۆی، هه‌ڵسه‌نگه‌اندنی بابه‌ته‌كان به‌ ئینصافه‌وه‌، لێكدانه‌وه‌ی حه‌ده‌سه‌كانه‌ به‌ره‌چاوكردنی بنه‌ماكانی ئه‌خلاقی‌و پیرۆزیه‌كان، به‌ر له‌وه‌ی ئیدانه‌كردنی تێدا بێت گه‌یاندنه‌، به‌ر له‌وه‌ی توڕه‌یی هه‌بێ‌ نه‌رمی‌و ئارامیه‌، له‌سه‌رووی هه‌مووشیه‌وه‌ راگه‌یاندێكی ئامانجداره‌.

ئه‌و ئامانجه‌ خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ به‌پێی ئایه‌تی (كنتم خیر أمه‌ أخرجت للناس تأمرون بالمعروف وتنهون عن المنكر...)، به‌ئاراسته‌ی (وما ارسلناك إلاّ رحمه‌ للعالمین)، له‌هێما‌و ئاماژه‌ی (ومن أحسن قوڵا ممن دعا الی الله وعمل صالحا وقال إننی من المسلمین) هه‌نگاو بنێ‌، له‌قوڕئانی پیرۆزو له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ریش سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت، لانی كه‌م هه‌زار جار بایه‌خی راگه‌یاندن هاتووه‌‌و دووباره‌ بۆته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی خۆی له‌مادده‌ی (قول)شدا دیتبێته‌وه‌، به‌ڵام ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆ باشتر بێ‌ له‌دوێنێ‌‌و به‌یانیش له‌ئه‌مڕۆ، ده‌یه‌وێ‌ دونیا‌و قیامه‌ت، دین‌و دونیا، مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگه‌، ژیارو ژینگه‌، به‌جوانترین شێوه‌ ئاراسته‌ بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌ركه‌ هه‌مووان به‌تایبه‌ت مامۆستایانی به‌قه‌دری ئایینی له‌یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، ئاورێك له‌راگه‌یاندنی ئیسلامی بده‌نه‌وه‌، وه‌ بۆ باشتر كردنی هه‌وڵی جددی بده‌ین، تا به‌هه‌مووانه‌وه‌ رووه‌ جوانه‌كه‌ی ئه‌و ئیعلامه‌ كه‌ په‌یامێكی گرنگ‌و پڕ له‌به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتووه‌ جوانتر بكه‌ین.

Sherkaway83@gmail.com