یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/05/2011 : 14:34:30
قه‌باره‌ی فۆنت
چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك بۆ قوتابیه‌ به‌ڕێزه‌كان له‌به‌ر نزیكبونه‌وه‌ی كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان
بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌ خۆشه‌ویسته‌كانمان ڕه‌نج به‌خه‌سارو هه‌ناسه‌ سارد نه‌بن، به‌روبوومی ساڵێكیان به‌فیڕۆ نه‌چێت، بۆیه‌ به‌پێویستم زانی چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك وه‌كو خاڵ ڕێزبه‌ندی بكه‌م‌و بخه‌مه‌ به‌ر ده‌ستیان:

1- به‌رنامه‌و خشته‌ دابنێن پێش وه‌خته‌، وه‌كاتی زیاتر دابنێ بۆ ئه‌و وانه‌ی كه‌ به‌لاته‌وه‌ گرانه‌.

2- كات به‌ فیڕۆ مه‌ده‌ن به‌ تۆپانێ‌و یان به‌دیار TVو ڕادیۆو مۆباییل‌و ئینته‌رنیته‌وه‌! یان له‌گه‌ڵ براده‌ری ته‌مبه‌ڵه‌وه‌! كه‌ له‌ بڕی ئه‌وه‌ی هێزو وزه‌و زه‌وقت پێبدات بۆ خوێندن‌و ده‌رغ كردن‌و...هتد. كه‌چی وزه‌و هێزت لێده‌بڕێت!مه‌گه‌ر تۆ سودێكی پێبگه‌یه‌نی ئه‌وكاته‌ هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی خۆت بده‌.

3- واز له‌ نه‌زه‌رو عشق‌و...هتد! بێنه‌! له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ قوتابی زیره‌ك‌و به‌ شكۆ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌ شه‌وو ڕۆژ خه‌ریكی كات به‌ فیڕۆ دانن‌و! یان نامه‌ی ناشه‌رعی ده‌نوسێ له‌ پرچیه‌وه‌ تا نینۆكی به‌سه‌ری دا هه‌ڵده‌ڵێ! ئایه‌ ئه‌مه‌ سوودی پێده‌گه‌یه‌نێ‌ له‌ تاقی كردنه‌وه‌؟! ئایه‌ خۆیان دایك‌و خوشكیان نیه‌؟! ئیتر هیوام هۆشداری كردنه‌وه‌یانه‌.

4- داوای دوعا له‌ دایك‌و باوكتان بكه‌ن، چونكه‌: نزای دایك‌و باوك بۆ ڕۆڵه‌كانیان (له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز) قه‌بووڵه‌.

5- شه‌وانه‌ زوو بنوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی زوو هه‌ڵسی‌و نوێژی به‌یانی له‌كاتی خۆیدا بكه‌‌و بزانه‌ كه‌ به‌ره‌كه‌تی رزق‌و رۆزی‌و زانست‌و زانیاری له‌ كاتی به‌یانا به‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر به‌نده‌، ئه‌م كتابه‌ی كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن بیكه‌ره‌وه‌و به‌ ده‌م [بسم الله] وتنه‌وه‌و تێگه‌ییشتنه‌وه‌ چاوێكی پێدا بخشێنه‌وه‌.

ئینجا پێم باش بوو (له‌ دوای خۆ ئاماده‌كردن له‌ڕووی خوێندن‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خۆتدا بردنی كه‌ل‌و په‌لی پێویست‌و تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌) هه‌ندێكیش له‌ ویردو دوعات بۆ بێنمه‌وه‌ له‌شوێن‌و كاتی جودا جودا كه‌ بیانخوێنی كه‌ دڵنیام له‌وه‌ی به‌رو بوومی زۆریان هه‌یه‌ بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌و وه‌ڵامی جوان‌و ڕاست دانه‌وه‌، ئه‌وانه‌یش بۆ نمونه‌:

* شه‌وان پێش خه‌وتن: أیه‌الكرسی‌و سوڕه‌تی ألفاتحه‌ بخوێنه‌، هه‌روه‌ها سوڕه‌تی ( ألاخلاص و ألفلق و ألناس) هه‌ریه‌كه‌یان (3)سێ جار بخوێنه‌وه‌.

* له‌ دوای نوێژی به‌یانی بڵێ: [حَسْبِيَ اللّهُ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ] ألتوبة: 129.

ئه‌م دوو نزایه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) بخوێنه‌و چه‌ند جارێك دووباره‌یان بكه‌وه‌:

أ- ((أللهم إني أعوذ بٍِك من الهم والحزن وأعوذ بك من العجز والكسل وأعوذ بك من الجبن والبخل وأعوذ بك من غلبةالدين وقهرالرجال)).

ب- ((أللهم اجعل الصعب سهلا وأنت إذا شئت جعلت الصعب سهلا إجعل لنا كل صعب سهلا)).
* پێشی ده‌رچونت بۆ شوێنی تاقی كردنه‌وه‌: (لێتی تأكید ده‌كه‌مه‌وه‌) دوعای دایك‌و باوك له‌بیر مه‌كه‌و داوایان لێ بكه‌ دوعات بۆ بكه‌ن.

* بڕۆن بۆ تاقی كردنه‌وه‌كان به‌سه‌ر به‌رزی (نه‌ك به‌ لموز به‌رزی! به‌ڵكو به‌مانای: به‌و په‌ڕی خۆ ئاماده‌كردنته‌وه‌)‌و له‌ ڕێگا ئه‌م ئایه‌تانه‌ بخوێنه‌وه‌: [لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللّهَ مَعَنَا]ألتوبه‌:40 + [لَا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ ؤأَرَي] گه:46.

* له‌كاتی ده‌چیه‌ ژووره‌وه‌ (به‌ قاچی ڕاسته‌و) به‌ده‌م خوێندنه‌وه‌و وتنی: [وَقُل رَّبِّ أَدْخِلْنِي مُدْخَلَ صِدْقٍ وَأَخْرِجْنِي مُخْرَجَ صِدْقٍ وَاجْعَل لِّي مِن لَّدُنكَ سُلْطَاناً نَّصِيراً] ألاسراْ : 80.
* كاتى{أسئلة} وه‌ر ده‌گریت بڵێ: [رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي - وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي - وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِي] طه: 25- 27.

- وره‌ به‌رزبه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وره‌ به‌رمه‌ده‌! وه‌ره‌قه‌ی تاقی كردنه‌وه‌ مامۆستایه‌كی هێمن‌و له‌سه‌ره‌ خۆیه‌ لێت نادات.

* هه‌ر كه‌ ده‌ستت دا قه‌ڵه‌م بۆ وه‌ڵام بڵێ: ((بسم الله الرحمن الرحيم: يا حي يا قيوم برحمتك أستغيث)) 3جار.

- دوای ئه‌مه‌ پرسیاره‌كان بخوێنه‌وه‌ یا جوان گوێ‌ ڕاگره‌ بۆ مامۆستا یا چاو دێری هۆڵ وه‌ كامه‌ پرسیار به‌لاته‌وه‌ ئاسان بوو زووتر وه‌ڵامی بده‌وه‌و هه‌ر تێبینیه‌ك به‌ مێشكت دا هات خێرا بینوسه‌ نه‌بادا له‌ پاشان بیرت چێته‌وه‌!
- نه‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ره‌قه‌ به‌ سپێتی بده‌یته‌وه‌! مامۆستای سه‌حده‌ر چۆن نمره‌ت بۆ دابنێت؟!!

له‌كۆتایی دا ده‌ڵێم:
[خوا] له‌گه‌ڵتان بێت، [خوا] له‌گه‌ڵتان بێت، نمره‌ی به‌ دڵی خۆتان بێنن، دوای ئه‌مه‌ش [خوا]ی خۆت نه‌كه‌ی له‌بیر كه‌ی!