یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/05/2011 : 12:11:20
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ڕۆژی جیهانی ساوایاندا/ مافـه‌كانی منداڵ/ childrens rights
a_qamishi@yahoo.com


ساڵانه‌ له‌(1/6)دا دروشمه‌كانی مافی منداڵان وساوایان له‌میدیاكان به‌رز ده‌كرێته‌وه‌كه‌به‌ڕۆژی جیهانی مناڵان ناسراوه‌وساڵی(956)ڕاگه‌یه‌نراوه‌،وه‌هاوكاته‌له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای پشوی هاوینه‌كه‌ هه‌لێكی گرنگه‌بۆئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی جگه‌رگۆشه‌كانی خۆیان خۆشده‌وێت ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی خولی فێربونی مزگه‌وته‌كه‌كان(به‌تایبه‌ت مزگه‌وته‌چۆڵ وداخراوه‌كانی گونده‌كان)مناڵه‌كانیان فێری بنه‌ماوڕه‌وشته‌جوانه‌كانی ئاینه‌كه‌یان بكه‌ن،دوریان بخه‌نه‌وه‌له‌میدیای چه‌واشه‌وهاوڕێی خراپ و كات به‌فیڕۆدان وته‌مه‌ن به‌زایه‌دان،كه‌هه‌ربه‌وشێوه‌یه‌مافه‌كانیان به‌رجه‌سته‌ده‌بێت:

1)شێوازی په‌روه‌رده‌:
په‌روه‌رده‌ی ڕاست وڕه‌سه‌ن بونیادوبنه‌مای پێگه‌یشتنی مرۆڤه‌،بۆیه‌گه‌رسه‌رنجی قورئانی پیرۆزبده‌ین ده‌بینی په‌روه‌رده‌ی خستۆته‌پێش فێركردن(..یُزكیهم و یعلمهمُ الكتاب..)چونكه‌فێربون ئه‌گه‌رپه‌روه‌رده‌ی له‌گه‌ڵدانه‌بێت زیانی زیاتره‌ له‌سوده‌كه‌ی وزانسته‌كه‌ی بۆخراپه‌به‌كاردێنێ‌ وه‌ك له‌م سه‌رده‌مه‌داده‌یبینی) بۆیه‌ ده‌بێ‌ سه‌ره‌تا گرنگی بدرێت به‌خێزانه‌كان،له‌ئیسلامدابه‌شێوه‌یه‌ك گرنگی به‌مافی مناڵ دراوه‌كه‌ئه‌گه‌رمنداڵه‌كه‌ دۆزراوه‌ش بێت وخاوه‌نه‌كه‌ی نادیار بێت كه‌له‌ فیقهی ئیسلامیدا پێی ده‌وترێ‌(لقیگ)حكومه‌ت به‌خێوی ده‌كات،وه‌ك له‌ سه‌رده‌می پێشه‌واعومه‌رداكه‌سێك مناڵكی دۆزیه‌وه‌وبردیه‌لای پێشه‌واعومه‌ر ئه‌ویش فه‌رموی:تۆسه‌رپه‌رشتی بكه‌ووبه‌خێوكردنیشی له‌سه‌رئێمه‌یه‌،چ جای مناڵی خۆت،پێغه‌مبه‌ر(د.خ)له‌گه‌ڵ منداڵی ئامۆزاكانی یاری ده‌كردو ده‌یفه‌رمو{من سبقنی فله كژا وكژا}هه‌ركه‌س پێشم بداته‌وه‌ فلان شتی ئه‌ده‌مێ‌،جارێكیان كه‌ پێغه‌مبه‌رله‌ سوجده‌دا بووله‌مزگه‌وت زۆر مایه‌وه‌،وتیان: اطلت يارسول الله؟ واته‌:سوجده‌ كه‌درێژبوزۆرمایته‌وه‌، فه‌رمووی: حسین له‌سه‌ر پشتم بووویستم به‌ ئاره‌زووی خۆی بێته‌خوارێ‌!وخۆشیه‌كه‌ی لێ تێك نه‌ده‌م!هه‌ركاتێ‌ سیستمی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌ئارادانه‌بوویان تێگه‌یشتن له‌دین به‌هه‌ڵه‌بوو ئه‌واتوندوتیژی ده‌كه‌وێته‌وه‌،ئه‌ومافانه‌ی له‌قورئان وسوننه‌ت بۆمنداڵ هاتوه‌ هیچ شتێك جێگه‌ یان ناگرێته‌وه‌وشه‌ریعه‌تی ئیسلام چه‌ندبه‌شێكی تایبه‌تی دیاریكردووه‌به‌منداڵ وه‌ك{باب العقیقه‌،الحچانه‌،الرچاع،الختان}ئه‌ومافه‌ش له‌ منداڵدانه‌وه‌ده‌ست پێده‌كات به‌وه‌ی كه‌داوێن پیسی حه‌رامكردوه‌وتاله‌ڕێگه‌ی خێزانه‌وه‌پارێزگاری له‌وه‌چه‌ی ئاده‌میزادبكرێت، پاشان به‌هۆی:

1) هه‌ڵبژاردنی دایكێكی چاك وپاك (ئیماندار) (تخیروا لنگفكم..)
2) خۆشحاڵ بون به‌له‌دایك بونی به‌:سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ وبانگ دان به‌ گوێچكه‌یداوناونان وكه‌له‌ڕۆژی حه‌وته‌مداسوننه‌تی حه‌وتمی بۆبكرێ‌،
3) په‌روه‌رده‌كردنی له‌سه‌ربیروباوه‌ڕی ئیسلامی،له‌حه‌وت ساڵیه‌وه‌.
4) له‌ته‌مه‌نی (10)ساڵیدا شوێنی خه‌وتنی كوڕوكچ له‌یه‌ك جودابكرێنه‌وه‌
5) دایك وباوك پێویسته‌ به‌یه‌كسانی سه‌یری كوڕوكچه‌كانی بكات.
6) ڕێگرتن له‌هاوڕێیه‌تی به‌دوناله‌باروچاودێری بكرێ‌ له‌گرتنی هاوڕێ.
7) له‌به‌رچاوگرتنی سزاوپاداشتی گونجاوله‌لایه‌ن دایك وباوكه‌وه‌.

به‌شێوه‌یه‌كی گشــتی دایك وباوك وپه‌روه‌رده‌كاران به‌رپرسیارن له‌: په‌روه‌رده‌ی ئیمانی و ڕه‌وشتی وجه‌سته‌یی وده‌رونی وكۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی جنسی،بێگومان هیچ كه‌سێك ناتوانێ‌ شوێنی دایك بگرێته‌وه‌ بۆمناڵ،له‌ژماره‌(525)ی ڕۆژنامه‌ی(الشرق الاوسط) داهاتوه‌ كه‌ 60./.ی ئه‌ومناڵانه‌ی له‌دایه‌نگه‌كان به‌خێوده‌كرێن دوچاری كێشه‌ی ده‌رونی ده‌بن، بۆیه‌ ئافره‌تان كه‌له‌كاری سه‌ره‌كی وسروشتی خۆیان دورخرانه‌وه‌سه‌ره‌تامناڵه‌كان ده‌بنه‌ قوربانی ودواتروسه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵگایه‌كی ناته‌ندروستی لێده‌رده‌چێت وپاره‌ومادده‌ش كه‌لێنی سۆزوخۆشه‌ویستی پڕناكاته‌وه‌،به‌كورتی شێوازی په‌روه‌رده‌به‌م شێوه‌یه‌:

*ئه‌گه‌رمنداڵێك زۆرڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت سه‌ره‌نجام كه‌سێكی ناڕازی ده‌رده‌چێت
* گه‌رمنداڵێك به‌توڕه‌ییه‌وه‌مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵداكراكه‌سێكی شه‌ڕانگێزده‌رده‌چێ‌
* ئه‌گه‌رمنداڵێك زۆربترسێنرێت ئه‌وه‌كه‌سێكی دوودڵ ڕاڕاده‌رده‌چێت.
* ئه‌گه‌رمنداڵێك بشكێندرێت ئه‌وه‌سه‌ره‌نجام هه‌ربه‌زه‌یی به‌خۆیدا دێته‌وه‌.
* ئه‌گه‌رمنداڵێك گاڵته‌ی پێبكرێت دواڕۆژكه‌سێكی شه‌رمن ده‌رده‌چێت.
* ئه‌گه‌رمنداڵێك به‌خیل فێربكرێت ئه‌وه‌سه‌ره‌نجام هه‌ست به‌تاوان ده‌كات.
* ئه‌گه‌رمنداڵێك به‌نازونوزپه‌روه‌رده‌كرائه‌وه‌سه‌ره‌نجام كه‌سێتی لاوازده‌بێت.

2) هۆكاره‌كانی توندوتیژی دژی منداڵان :

* منداڵ نابێ پێش باڵغ بوونی یان پێش (18)ساڵ بخرێته‌ به‌رئیش وكارچونكه‌ دووچاری لادان(انحرافات)ده‌بێت وسته‌م تاوانه‌،ئێستا به‌پێی داتایه‌كی منداڵ پارێزی كوردستان زیاترله‌(15) هه‌زارمنداڵی ئیشكه‌رله‌ كوردستاندا هه‌ن!له‌ كاتێكدا جیهانی منداڵ دنیایه‌كی پاك وپڕبه‌رائه‌ته‌وخۆشی وجوانی وچاكترین سه‌روه‌ت وسامانی دنیایه‌ونه‌وه‌وئومێدی دواڕۆژه‌:المال والبنون زینه‌الحیاه‌الدنیا..، له‌كاتێكدا پێشه‌واكه‌مان فه‌رمویه‌تی: لیس منا من لم یرحم صغیرنا ولم یعرف قدركبیرنا..،واته‌: له‌ئێمه‌نیه‌ئه‌وه‌ی سۆزوبه‌زه‌یی نه‌یه‌ته‌وه‌ به‌بچوكه‌كانمانداو ڕێزی گه‌وره‌كان نه‌گرێ‌،ئه‌وه‌بانگه‌وازوپه‌یامی ئیسلامه‌نه‌ك ترس وتۆقاندن!

هۆكاره‌كانی توندوتیژی زۆرن له‌وانه‌:

1) دووركه‌وتنه‌وه‌له‌مه‌نهه‌ج وبه‌رنامه‌ی ئیسلامی،
2) كاریگه‌ری سلبی میدیاكان،3) هاوڕێی خراپ،به‌تایبه‌ت له‌شوێنی كار
4) نه‌بونی سۆزوبه‌زه‌یی، به‌تایبه‌ت له‌كاتی جبابونه‌وه‌ی دایك وباوك ئه‌و كات ده‌كه‌وێته‌ لای كه‌سێ‌ كه‌ هه‌رگیزجێگه‌ی دایك وباوكی ناگرێته‌وه‌ .
مامه‌ڵه‌ی سه‌لبی ماڵه‌وه‌،به‌تایبه‌ت كه‌ئێمه‌ی كوردپه‌روه‌رده‌ی توندوتیژ بوه‌ته‌ به‌شێكی كه‌لتوره‌كه‌مان،جائه‌ودایكه‌ی مناڵه‌كه‌ی به‌كه‌وچكی چا داخ ده‌كات یان به‌هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌یترسێنێ‌ زۆرهه‌ڵه‌یه‌،په‌روه‌رده‌ی خراپ ته‌نها زیان له‌ خێزان نادات به‌ڵكوكۆمه‌ڵگاش زیانی لێده‌كه‌وێ‌ وكاریگه‌ری خراپی ده‌بێ بۆی چونكه‌ ئه‌ندامێكی له‌ ده‌ست داوه‌،بۆیه‌ئیسلام زۆر گرنگی به‌خێزان داوه‌ كه‌ به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌،ڕێكخراوه‌كانی منداڵان تائێستاش نه‌یان توانیوه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی منداڵان بكه‌ن، چونكه‌ پاشكۆی حیزبن!كێ‌ به‌رپرسیاره‌ له‌منداڵانی ده‌ست گێڕوسواڵ كه‌ری سه‌رشه‌قام(منداڵانی كاروكۆڵان)؟وه‌له‌ومناڵانه‌ی كه‌له‌خوێندن دابڕاون؟ئه‌ومنداڵانه‌ی كه‌خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن؟منداڵانی بێنازی یه‌تیم وپاشماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ؟تاكه‌ی بێده‌نگی؟ بۆچی كه‌س ئاماده‌نییه‌ ئه‌وبه‌ر پرسیاریه‌تیه‌به‌كرده‌یی بگرێته‌ ئه‌ستۆ؟ڕێكخراوه‌كانی مناڵان ده‌زگاكانی حكومه‌ت،به‌سه‌بۆگه‌وره‌یی ئه‌م دینه‌كه‌نه‌یارانیشی دانیان به‌وه‌ داناوه‌ كه‌ئیسلام له‌مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌یدا نه‌رمونیانه‌،(جۆن ئیسپۆزیتۆ)م.له‌زانكۆی (جۆرج واشنتۆن)وتویه‌تی{ئیسلام ئاینی میهره‌بانی وپێكه‌وه‌ژیانه‌ ودوره‌له‌ توندوتیژی}

3)چه‌ندنمونه‌یه‌ك له‌ مناڵانی په‌روه‌رده‌كراو:(مناڵه‌ژیره‌كان)

یه‌كه‌م/ مناڵكی ته‌مه‌ن(11)ساڵ قسه‌كه‌ری شاندی حیجازیه‌كان بووكاتێ‌ چونه‌خزمه‌ت خه‌لیفه‌ (عمری عبدالعزیز)به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی،خه‌لیفه‌پێی وت:باله‌تۆبه‌ته‌مه‌نتر قسه‌بكات!مناڵه‌كه‌ش وتی قوربان:مرۆڤ به‌دووشته‌ بچوكه‌كه‌ یه‌تی(دڵ وزمانی)ئه‌گه‌رخوای گه‌وره‌زمانێكی پاراوو دڵێكی به‌ته‌قوای به‌خشیه‌ به‌نده‌ی خۆی ئه‌وكه‌سه‌شایسته‌ی قسه‌كردنه‌،ئه‌گه‌ربه‌پێی ته‌مه‌ن بوایه‌ئه‌واله‌تۆ به‌ته‌مه‌نترهه‌بوبكرێته‌خه‌لیفه‌!خه‌لیفه‌وته‌كانی به‌لاوه‌سه‌یربووزۆرڕێزی لێگرت.

دووه‌م/ مناڵێك له‌به‌رده‌م خه‌لیفه‌ مه‌ئمونداقسه‌ی ده‌كردبه‌جوانترین شێوه‌!خه‌لیفه‌پێی گوت:تۆ كوڕی كێی؟مناڵه‌كه‌وتی:كوڕی ئه‌ده‌ب وڕه‌وشتم!مه‌ئمون گوتی:ئه‌وه‌چاكترین نه‌سه‌ب ونه‌ژاده‌.

سێیه‌م/ له‌شارباژێڕی خۆمان مناڵێكی پۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایی به‌پاره‌ی ڕۆژانه‌كه‌ی ویستی ئه‌وچۆله‌كه‌یه‌له‌هاوڕێكه‌ی بكڕێته‌وه‌كه‌گرتبوی،وتی بۆچیته‌؟وتی:ئه‌یكڕم وئازادی ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی خودای گه‌وره‌ش من ئازاد بكات وبم به‌خشێت!به‌ڵام هاوڕێكه‌ی نه‌یدیه‌!بۆ؟وتی منیش حه‌زبه‌ئازادی ده‌كه‌م،ئه‌واچۆله‌كه‌كه‌م به‌رداوئازادمكردتابگه‌ڕێته‌وه‌لای به‌چكه‌كانی به‌و ئومێده‌ی له‌دواڕۆژداخواله‌هه‌ردوكمان خۆش ببێت.
چواره‌م/ له‌سه‌رده‌می(هیشامی كوڕی عبدالملك)داگرانی ووشكه‌ساڵی ڕوویكرده‌ بیابانه‌كان وقات وقڕی بو،نوێنه‌ری هۆزه‌كان سكاڵایان ده‌هێنا بۆلای خه‌لیفه‌ هیشام,كاتێ نوێنه‌ریان هاته‌ خزمه‌تی ودیاریان پێشكه‌ش كرد منداڵێكی چوارده‌ ساڵانه‌یان له‌گه‌ڵدا بووبه‌ناوی(درواس كوڕی حبیب)، خه‌لیفه‌هیشام سه‌یریكرد درواس ئه‌وه‌نده‌ منداڵه‌،به‌ده‌رگه‌وانه‌كه‌ی دیوانی خه‌لافه‌تی وت:ئه‌م دیوه‌خانه‌ی من قه‌درورێزی نه‌ماوه‌كێ‌ بیه‌وێ‌ دێته‌ ژوره‌ وه‌ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رمنداڵیش بێ؟!درواس زانی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ هه‌ڵی دایه‌و گوتی:ئه‌ی پێشه‌وای ئیمانداران! هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی من هیچ له‌ ده‌سه‌ڵاتی تۆی كه‌م نه‌كردۆته‌وه‌،به‌ڵام من پێی رێزداربووم،ئه‌ی پێشه‌وای ئیمانداران! سێ‌ ساڵه‌ تووشی گرانی وقاتوقڕی ووشكه‌ساڵی هاتووین:ساڵێك پیوو چه‌وری توایه‌وه‌ونه‌ما،ساڵی دووه‌م لاوازبووین وگۆشت به‌ئێسقانه‌كانمانه‌وه‌ نه‌ما،ساڵی سێیه‌مێش واخه‌ریكه‌ ئێسقانه‌كانمان نامێنێ‌،كه‌چی ماڵ وسامانی زۆروبێ شومارله‌ژێر ده‌ستی ئێوه‌دایه‌،ئه‌گه‌ر ئه‌وماڵه‌ هی خودایه‌ دابه‌شی بكه‌ به‌سه‌ربه‌نده‌ هه‌ژاره‌كانی خوادا،ئه‌گه‌رهی به‌نده‌كانیشه‌ ئیتربۆچی لێت شاردونه‌ته‌وه‌؟خۆ ئه‌گه‌رئه‌و ماڵ وسامانه‌ هی خۆشته‌ بیكه‌ به‌خێرو به‌شی هه‌ژارانی لێ‌ بده‌,جونكه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرۆمه‌ندوچاكه‌كاران ون ناكات به‌چه‌ند قات پاداشتیان ده‌داته‌وه‌,ئه‌ی پێشه‌وای ئیمانداران! بزانه‌ پێشه‌واوسه‌ركرده‌ بۆ ژیرده‌سته‌كانی وه‌ك رۆح وایه‌ بۆ جه‌سته‌،جه‌سته‌ش به‌بێ‌ رۆح ناژی,ئه‌وه‌نده‌ وته‌كانی شیرین وجوان بووپێشه‌وا گوێی بۆ راگرت وفه‌رمانیدا سه‌دهه‌زاردرهه‌م بده‌ن به‌بیابان نشینه‌كان و،سه‌د هه‌زار یش بده‌ن به‌درواس,درواس گوتی:ئه‌ی پێشه‌وای ئیمانداران!ئه‌وه‌ی منیش بگێڕه‌ره‌وه‌ بیده‌ به‌بیایان نشینه‌كان،چونكه‌ من پێم خۆش نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ نه‌به‌خشی به‌ئه‌هلی ناوچه‌كه‌م به‌شیان نه‌كات، هیشام پێی وت: درواس ئه‌ی تۆچ پیۆبستیه‌كت هه‌یه‌ بۆخۆت تابۆتی جێبه‌جێ‌ بكه‌م؟وتی:من هیچ پێویستیه‌كم نیه‌جگه‌ له‌ پێویستی گشتی موسڵمانان!!.

پێنجه‌م/ یه‌كێك له‌وبه‌سه‌رهاته‌دانسقه‌وبه‌كه‌ڵكانه‌ی بۆمان ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ پێشینانی چاك چۆن منداڵه‌كانیان راهێناوه‌ له‌سه‌ر راست گۆیی وپه‌یمان وبه‌ڵێنیان لێ وه‌رده‌گرتن كه‌ درۆنه‌كه‌ن ئه‌وه‌یه‌,كه‌ خواناس وپیاوچاك شێخ (عبدالقادر)ی گه‌یلانی ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ:كاتێك له‌ماڵ ده‌رچووم به‌ره‌وبه‌غدای شاری زانست و زانیاری وئاشتی, پایته‌ختی هارونه‌ ره‌شید، دایكم چل دیناری پێدام بۆخه‌رجی رۆژانه‌م وپه‌یمانی لێوه‌رگرتم كه‌ راستگۆبم وهه‌رگیزدرۆنه‌كه‌م،كاتێك گه‌یشتینه‌ده‌وروبه‌ری هه‌مه‌دان هه‌ندێ‌ دزوجه‌رده‌مان ێ‌ په‌یدابووكاروانه‌كه‌یان ڕووتكردینه‌وه‌وهه‌رچیه‌كمان پێبوو لێیان سه‌ندین,یه‌كێك له‌دزه‌كان دای به‌لای مندا وتی هیچت پێیه‌؟ گوتم: چل دینارم پێیه‌,وا گومانی بردگاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م لێیداوڕۆشت،یه‌كێ تریان منی بینی وتی:هیچت پێیه‌؟گوتم:چل دینارم پێیه‌،بردمی بۆلای گه‌وره‌ كه‌یان سه‌رۆكی چه‌ته‌كان،ئه‌ویش پرسیاری لێكردم وتی:چی وای لێكردی راستی بڵێی؟گوتم:به‌ڵێن وپه‌یمانم داوه‌به‌دایكم كه‌درۆنه‌كه‌م،ترسام خیانه‌ت له‌په‌یمانوبه‌ڵێنه‌كه‌ی بكه‌م!سه‌رۆكی چه‌ته‌كان ترسی لێ‌ نیشت كراسه‌كه‌ی خۆی دادڕی وهاواریكردوتی:تۆترسای خیانه‌ت له‌ به‌ڵێن و په‌یمانه‌كه‌ی دایكت بكه‌یت,به‌ڵام من ناترسم خیانه‌ت له‌ به‌ڵێن وپه‌یمانی خوای گه‌وره‌و په‌روه‌ردگارده‌كه‌م؟!!..پاشان فه‌رمانی ده‌ركردهه‌رچی شمه‌كی كاروانیه‌كان هه‌یه‌ بیگێڕنه‌وه‌ بۆیان،وتیشی:ئه‌وامن ته‌وبه‌م كردوپه‌شیمانم ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای خواله‌سه‌رده‌ستی تۆدا،ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵی بوون هه‌رهه‌موویان به‌جارێ‌ وتیان:تۆگه‌وره‌ی ئێمه‌ بووی له‌ چه‌ته‌یی وراورووتكردندا،ده‌بێ‌ له‌ ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌ گه‌وره‌شمان بیت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆلای خوادا،هه‌موویان به‌ به‌ره‌كه‌تی ئه‌وراستگۆییه‌ ته‌وبه‌یان كردوگه‌ڕانه‌وه‌.

شه‌شه‌م/ یه‌كێك له‌دادگا شه‌رعیه‌كان حوكمی دادگایی كردنی دزێكی ده‌ركرد به‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت ده‌ستی ببڕدرێت،كاتێك رۆژی دادگایی كردنه‌ كه‌ی هاته‌ پێشه‌وه‌،به‌ده‌نگی به‌رزپێی وتن:پێش ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌ستی من ببڕن ده‌بێ‌ من زمانی دایكم ببڕم،چونكه‌ من یه‌كه‌م جار هلێكه‌یه‌كی ماڵی دراوسێكه‌مانم دزی,دایكم سه‌رزه‌نشت ولۆمه‌ی نه‌كردم پێی نه‌وتم: ده‌بێ‌ بیگه‌ڕێنیه‌ته‌وه‌ بۆماڵی دراوسێكه‌مان،به‌ڵكو هه‌لهه‌له‌ی خۆشی لێداو وتی: سوپاس بۆخوا كوڕه‌كه‌م بوه‌به‌پیاو،ئه‌گه‌رزمانی دایكم نه‌بوایه‌,ئه‌وانه‌ده‌بومه‌دزله‌ناو كۆمه‌ڵگه‌داوسه‌ره‌نجامم به‌م شێوه‌یه‌ نه‌ده‌بوو .

ئه‌وه‌ئیوه‌ ئه‌ی كۆمه‌ڵی باوكان ودایكان چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌سه‌رخۆراگری وبه‌رده‌وامی منداڵانی پێشین وسوربوونیان له‌سه‌ربه‌جێهێنانی مافه‌كان و پابه‌ندبوونیان له‌سه‌رپاراستن ودانه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ت,خیانه‌ت نه‌كردن وخوا به‌ چاودێرزانین به‌سه‌رخۆیانه‌وه‌ له‌ نهێنی وئاشكرادا,وه‌له‌هه‌رجێگاوبارو حاڵه‌تێكدابوونایه‌,.

- عومه‌ر ره‌زای خوای لێ بێ له‌ سه‌فه‌رێكیدا به‌ره‌و مه‌ككه‌ له‌ كێوێكدا شوانێكی بینی مه‌ڕی ده‌له‌وه‌ڕاند،عومه‌ر شوانه‌كه‌ی تاقیكرده‌وه‌ فه‌رموی: ئه‌ی شوانه‌كه‌! یه‌كێك له‌م مه‌ڕانه‌مان پێ‌ بفرۆشه‌،ئه‌ویش وتی: من به‌نده‌م ناتوانم به‌بێ‌ مۆڵه‌تی گه‌وره‌كه‌م بیفرۆشم,عومه‌ر فه‌رموی: لای گه‌وره‌كه‌ت بڵێ‌ گورگ خواردویه‌تی, شوانه‌كه‌ وتی: ئه‌ی خوا له‌ كوێیه‌؟ ئایا خوائاگای لێ نیه‌؟عومه‌ر ده‌ستیكرد به‌گریان وپاشان له‌گه‌ڵ شوانه‌كه‌دا چوو بۆ لای گه‌وره‌كه‌ی لێی كڕی و ئازادی كرد, ئینجا پێی وت: ئه‌ی به‌نده‌كه‌ له‌ دنیادا به‌هۆی ئه‌ووشه‌یه‌وه‌ رزگات بووله‌كۆیله‌یی،هیوادارم خوای گه‌وره‌ش له‌ قیامه‌تدا رزگات بكات له‌ سزای سه‌ختی دۆزه‌خ.

(مافی منداڵ له‌خێزانی به‌خته‌وه‌روكۆمه‌ڵگای ئاسوده‌دا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت)