یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/06/2011 : 11:59:23
قه‌باره‌ی فۆنت
هه‌ندێك له‌ خزمه‌ت موعجیزه‌ی ئیسڕاو معراج دا
مةلامسلم مةلاصالح فريزى
{سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ }الإسراء1
له‌دوای (ساڵی ماته‌م): ئه‌مه‌ش به‌كۆچی دوایی ئه‌بوتاڵب ی مامی خۆشه‌ویست صلی الله علیه‌وسلم له‌ ساڵی 10ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی‌و وه‌فاتی حه‌زره‌تی خه‌دیجه‌ی دایكی بڕوادارانیش هه‌ر هه‌مان ساڵ‌و له‌ ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا دابوو، ڕووداوی شه‌و ڕۆی پێغه‌مبه‌ر ڕوویدا، كه‌ إبن القیم ده‌ڵێ: (أسری برسول الله بجسده علی الصحیح) ئه‌م موعجیزه‌ ڕویدا به‌ لاشه‌ی پیرۆزیه‌وه‌، دوای چوونی بۆ به‌یت المقدس به‌ سواری بوڕاق‌و به‌ ڕه‌فاقه‌تی حه‌زره‌تی جبریل علیه‌السلام‌و نوێژكردنی بۆ جه‌سته‌و ئه‌ڕواحی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاه‌ والسلام‌و پاشانیش به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆ ئاسمان‌و بینینی له‌ هه‌ر ئاسمانێك هه‌ر یه‌ك له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌و هه‌روه‌ها نیشانه‌ی بینینی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ له‌ناو هه‌زاران پێغه‌مبه‌رانی تر ئه‌مه‌ نیشانه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی به‌زمان حاڵ بۆی ده‌كرێت‌و هێماو نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ ڕووداوێكی داهاتوو.. وه‌ك:
1- بینینی حه‌زره‌تی ئاده‌م له‌ ئاسمانی یه‌كه‌م: (جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ باوكی گه‌وره‌و یه‌كه‌می مرۆڤایه‌تیه‌) نیشانه‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن ئاده‌م ده‌ركرا تۆش له‌ خاكی مه‌كه‌ (شوێنی له‌ داییك بوونت) ده‌رده‌كرێیت.
2-له‌ ئاسمانی دووه‌م: بینینی یه‌حیاو عیسای كوڕی مه‌ڕیه‌م سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت: ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵی شه‌هید كردنت ده‌درێت‌و شه‌هید ده‌كرێیت (ئه‌وه‌ش به‌ گۆشت ژه‌هراوی كردنه‌كه‌ بوو كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌بوو)، ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان: به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئۆممه‌ته‌كه‌ت ته‌فره‌قه‌یان ده‌كه‌وێته‌ نێوان‌و ده‌بنه‌ فرقه‌و جه‌ماعه‌ت‌و كۆمه‌ڵی جیا جیا!
3- ئاسمانی سێیه‌م‌و بینینی حه‌زره‌تی یوسف: نیشانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تۆش له‌ نزیكترین كه‌سه‌كانت خیانه‌تت لێده‌كرێت هه‌روه‌ك یوسف له‌ نزیكترین كه‌سه‌كانی خیانه‌تی لێكرا كه‌ ئه‌وانیش براكانی بوون!
4- ئاسمانی چواره‌م‌و بینینی حه‌زره‌تی ئیدریس علیه‌السلام: به‌ڵگه‌یه‌ كه‌تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) لای ئێمه‌ زۆر به‌نرخی‌و پله‌و پایه‌ت زۆر به‌رز ده‌كه‌ین هه‌روه‌كو له‌ ئایه‌تی پیرۆزدا هاتووه‌ ده‌رباره‌ی ئیدریس علیه‌السلام: [ورًفًعنًاهُ مًكانًا عًلِیًا]مریم: 57، وه‌ ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ش صلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ‌: [ و رفعنا لك ذكرك]ألشرح: 4.
5-ئاسمانی پێنجه‌م‌و بینینی هاڕونی برای موسا علیهم السلام: نیشانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئۆممه‌ته‌كه‌ی تۆش فیتنه‌ی تیا ڕووده‌دات!
6-ئاسمانی شه‌شه‌م‌و بینینی حه‌زره‌تی موسا: نیشانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌پاشی فیتنه‌و ته‌فره‌قه‌ ئۆممه‌ته‌كه‌ت یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌.
7- وه‌ له‌ئاسمانی حه‌فته‌م‌و بینینی حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم خه‌لیل علیه‌السلام: نیشانه‌یه‌ بۆ گه‌یشتنی به‌ ئاخیر پله‌، ئینجا له‌پاشان به‌رز كرایه‌وه‌ بۆ (سدره‌المنتهی) له‌پاشان سیتاری (بیت المعمور)ی بۆ به‌رزكرایه‌وه‌، پاشان به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ لای [خوا]جل جلاله‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ حه‌زره‌تی جبریل یش نه‌یتوانی بگات پێی، خۆشه‌ویست پێی گه‌ییشت‌و سه‌لامی (ته‌حیاتی) ڕێكخست‌و لێی نزیك بۆوه‌ تاوه‌كو:[ فكان قاب قوسین أو أدنی]ألنجم: 9،
ئینجا سه‌لام و ته‌حیاتی هه‌روه‌ك ئێستا كه‌ له‌ناو نوێژدا ئه‌یخوێنین له‌وێدا دركاندی، ئینجا [خوا]ی گه‌وره‌ له‌ دووای سه‌لام لێی وه‌رگرتنه‌وه‌ی [فأوحی إلی عبده ما أوحی]ألنجم: 10، وه‌ له‌وێدا نوێژ واجب كرا، كه‌ سه‌ره‌تا 50 په‌نجا نوێژبوو پاشان له‌سه‌ر پێشنیازی پێغه‌مبه‌ر موسا و چه‌ند جارێك گه‌ڕانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه‌وسلم بۆلای [خوا]و داوای كه‌م كردنه‌وه‌ی؟ تا ئه‌وكاته‌ی: [خوا]ی گه‌وره‌ كردی به‌ 5 پێنج نوێژ به‌كردار به‌ڵام هه‌ر خێری 50 په‌نجا نوێژه‌،
ئینجا له‌و سه‌فه‌ره‌ به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ی پێ نیشاندرا، وه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ بووه‌ هۆكاری ئیمان تاقی كردنه‌وه‌و ئه‌بو به‌كری صدیق خوا لێی ڕازی بێ له‌و تاقی كردنه‌وه‌ ئیمانیه‌ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناو نازناوی (صدیق)ی ئۆممه‌تی پێ به‌خشرا.