یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد    *****    *****   حوكمی به‌رۆژوبوون له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان    *****    *****   چه‌ند حوكمێكی نوێژی ته‌ڕاویح    *****    *****   حوكمی بابه‌تی ئیحتیاتكردن له‌ ئیمساك و رۆژووشكاندن    *****    *****   حوكمی به‌ رۆژووبوونی ئافره‌تی دووگیان یا شیرده‌ر    *****    *****   حوكمی گرانكردنی نرخی خۆراك و كه‌ل و په‌له‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز    *****    *****   لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان؛ بڕی زه‌كاتی پاره‌و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ى ڕه‌مه‌زانى ئه‌م سال دياريكرد    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ؛ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌    *****    *****   كۆنفڕانسه‌ نێوخۆييه‌كانى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييپێهات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عه‌زیز كۆچی دوایی كرد   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/06/2011 : 14:26:10
قه‌باره‌ی فۆنت
شه‌وڕه‌و ، تروسكاییه‌ك له‌ تارمایی دا
گه‌وره‌یی و گرنگیی گه‌شتی شه‌وڕه‌و و به‌رزبوونه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ( موحه‌ممه‌د . د خ ) بۆ ئاسمانه‌كان له‌ ناسینی پایه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسادایه‌ له‌ قه‌واره‌ و نه‌خشه‌ی ئه‌و ئوممه‌ته‌دا به‌و مانایه‌ی هه‌ر كه‌سێك ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خاكه‌ پاكه‌ ببێت یاخود موساوه‌مه‌ له‌ سه‌ر پێگه‌ پیرۆز و پۆڵایینه‌كه‌ی بكات ئاساییتر و ساده‌تره‌ به‌لایه‌وه‌ شیرازه‌ی وابه‌سته‌یی خۆی به‌ كه‌عبه‌ی پیرۆزیش بپچڕێنێت كه‌ ڕووگه‌ و ڕوانگه‌ی ئایین و ژیانییه‌تی چونكه‌ هه‌ردووكییان پایه‌ و پیرۆزیی خۆیان له‌ گیان و ده‌روونی موسڵماناندا هه‌یه‌ و ، كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی باڵای ئایینی كۆیانده‌كاته‌وه‌ و ، له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك و مێژوودا ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر تاقه‌ ڕه‌گێك له‌ خاكی به‌ره‌كه‌ت و پیرۆزییدا ، بایه‌خ و به‌های ئه‌و ڕووداوه‌ دیرۆكییه‌ له‌ به‌ستنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حه‌ڕام له‌ مه‌ككه‌ی پیرۆز به‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا دایه‌ له‌ فه‌ڵه‌ستین له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌دا كه‌ ماهیه‌ت و مه‌غزایه‌كی پڕ ده‌لاله‌ت له‌ ڕه‌هه‌ند و ڕایه‌ڵی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ مه‌زنه‌دا ڕه‌نگده‌داته‌وه‌ و ، په‌یوه‌ندیی دێرینی ئه‌و دوو شوێنه‌ پیرۆزه‌ی خستۆته‌ بۆته‌ی ڕوانین و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی فره‌ مه‌وداتره‌وه‌ ، نرخ و قوڕسایی گه‌شته‌كه‌ له‌ پایه‌ی نوێژكردن دایه‌ كاتێك له‌و شه‌وه‌دا و له‌ ئاسماندا نوێژكردن له‌ سه‌ر ئوممه‌تی ئیسلام واجب كرا ، له‌ كاتێكدا ته‌واوی واجباته‌كانی دیكه‌ی سه‌رشانی موسڵمانان له‌ سه‌رزه‌مین فه‌رزكراون به‌مه‌ش گه‌وره‌یی ڕووداوه‌كه‌ له‌م ڕوانگه‌ و ڕه‌هه‌نده‌دا به‌رجه‌سته‌تر و به‌رچاوتر ده‌بێت كه‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ پتر له‌ ئامانج و ئاراسته‌گییریه‌ك له‌خۆده‌گرێت و ، هاوكێشه‌ و پارسه‌نگی پایه‌ی نوێژكردن به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ واجباته‌كانی دیكه‌دا لای موسڵمانان به‌ شكڵا و شكۆیه‌كی پیرۆزتره‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ ، له‌ گه‌ڵیشیدا ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی نوێژكردندا حزور و ئاماده‌یی ده‌بێت و ، له‌ چوارچێوه‌كه‌یدا به‌رجه‌سته‌تر و چه‌سپاوتر ده‌بێت ، لێره‌دا و به‌م ئاماژه‌دانه‌ و هه‌ڵوه‌سته‌كردن و ووردبوونه‌وه‌یه‌ هه‌قیقه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی شه‌وڕه‌و و به‌رزبوونه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) ڕۆشنتر و ئاشكراتر ده‌بێت و ، له‌و گۆشه‌نیگایه‌شه‌وه‌ سه‌رنجڕاكێشتر و سه‌رسوڕهێنه‌رتر ده‌بێت ، شه‌وڕه‌و ئه‌و گه‌شته‌ زه‌مینییه‌ شه‌وانه‌یه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆی بۆ ئاماده‌كرد كه‌ له‌ مه‌ككه‌ی پیرۆزه‌وه‌ بچێته‌ قودسی پیرۆزه‌وه‌ ، گه‌شتێك له‌ زه‌مینه‌وه‌ بۆ ئاسمانه‌كان ، له‌ قودسه‌وه‌ بۆ ئاسمانه‌ بڵنده‌كان ، بۆ ئاست و ئاراسته‌یه‌ك كه‌ مه‌ردومه‌كان پێینه‌گه‌یشتوون و ، بۆ شوێن و گۆشه‌یه‌ك كه‌ هه‌ر خۆی ده‌یزانێ كوێیه‌ و چۆنه‌ و ، توانای دۆزینه‌وه‌ و دیاریكردنی چۆنیه‌تی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی لای مرۆڤ زۆر له‌وه‌ لاوازتره‌ كه‌ به‌هێز ببێت ، ئه‌م دوو گه‌شته‌ ووێستگه‌یه‌كی گرنگ بوون بۆ ده‌مانێك كه‌ شه‌به‌نگی بریقه‌داری په‌یامبه‌رایه‌تی ( موحه‌ممه‌د. د خ ) خه‌ریكبوو له‌ كه‌لی ئاسۆی مرۆڤایه‌تییدا ڕووه‌و ڕاماڵینی تارمایی و ، ته‌نینی ته‌واوی ژیانییان به‌ تروسكایی هیوایه‌كی ئه‌به‌دی چه‌كه‌ره‌ بكات و، ساته‌كانییان به‌ زنجیره‌یه‌ك ڕووداوی ڕه‌ونه‌قداری ته‌ژی به‌ خۆشبه‌ختی ببه‌ستێته‌وه‌ و ، ڕابوونێكی ڕاسته‌قینه‌ له‌ بێئاگایی و بێنه‌وایی له‌ ژینگه‌ و ژیارییاندا به‌رپا بكات ، له‌و ده‌مه‌دا نه‌وه‌كانی تاریكستان و بوونه‌وه‌ره‌ سه‌ره‌ڕۆكان له‌ بری هه‌ڵكردن و هاتنه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ نه‌زمی پێشهات و پرۆسه‌كه‌ كه‌چی وه‌ك به‌ربه‌ستی سه‌رسه‌ختی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ كه‌وتنه‌خۆ بۆ له‌باربردن و به‌لاداهێنانی هاوسه‌نگیی هاوكێشه‌ نوێكه‌ و ، جوڵاندنی هه‌ستی هاوسۆز و هاریكاره‌كانییان بۆ كاركردن له‌ پێناو هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌ ده‌سیسه‌سازییه‌كانی خۆیان كه‌ هه‌رگیز شیانی ئه‌وه‌ نه‌بوو مه‌ردومه‌كان له‌ سایه‌دا بگیرسێنه‌وه‌ چ جای ئه‌وه‌ی پشتیوانی مانه‌وه‌ و متمانه‌پێدانه‌وه‌ی بكه‌ن ؟!!! ، ئه‌و ووێسته‌گه‌یه‌ له‌ ئه‌زموون و ئه‌دای ئه‌ركی پێغه‌مبه‌رایه‌تی هێنده‌ ناسۆریی و ناجۆریی تیادا په‌نگیخواردبوو كه‌ په‌ناگه‌یه‌ك و ده‌رفه‌تێك بۆ نه‌وابه‌خشی و داڵده‌دان و دڵدانه‌وه‌یه‌كی سۆزدارانه‌ نه‌ده‌لوا بۆ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ( محمد _ د خ ) كه‌ نه‌ختێك له‌ دژوارییه‌كانی بڕه‌وێنێته‌وه‌ و هیچ نه‌بێ ساتێك له‌ باوه‌شی بێوه‌ییدا ووچانێك بدات به‌ تایبه‌ت كه‌ ماندبوونێكی تاقه‌ت پروكێن قوڕسایی زێده‌تری خستبووه‌ سه‌ر ته‌واوی جه‌سته‌ موباره‌كه‌كه‌ی و ، چی ووزه‌ و هێزی هزریی هه‌یبوو له‌ هیلاكییه‌كی هه‌ژێنه‌ر دابوو ، به‌ڵكه‌ تا ده‌هات فشاره‌ ده‌روونییه‌كان و كاریگه‌ری فاكته‌ر و ده‌رهاویشته‌كان له‌ ناخیدا كه‌ڵه‌كه‌تر ده‌بوون و، وه‌رچه‌رخاندنی هاوكێشه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بانگه‌وازی و باهۆزی گۆڕانكارییه‌ ڕیشه‌ییه‌كه‌ له‌ بیر و باوه‌ڕ و نه‌ریت و ڕه‌وشتی خه‌ڵك به‌ ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ ده‌شكایه‌وه‌ و ، ئیدی پرۆسه‌كه‌ له‌ ڕێڕه‌وێكی سه‌ختتردا ده‌گوزه‌را و ، له‌ ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌كانیشدا تروسكایی موژده‌به‌خش و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای خۆشی نه‌ده‌بینرا ، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش زنجیره‌یه‌ك كۆستی خێزانی و خانه‌واده‌یی وه‌ك وه‌فاتی خه‌دیجه‌ی هاوسه‌ری و ئه‌بو تاڵیبی مامی كه‌ دڵته‌نگیی و بێڕه‌نگییه‌كی زۆرتری له‌ ژیانییدا خوڵقاند و ، به‌ كارلێكه‌ریی ئێش و ئازاره‌كانییانه‌وه‌ هێنده‌یتر ده‌تاسا ، بۆیه‌ هه‌موو ئومێدێكی پێغه‌مبه‌رمان ( د خ ) له‌ ڕووانین و ڕووكردنه‌ ئاسمان تیشكی ده‌دایه‌وه‌ و ، ئاسۆی ڕووناككه‌ره‌وه‌ی بینایی و دیده‌نییه‌كه‌ی له‌ موناجات و خه‌ڵوه‌تی رۆحانییانه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌گیرسایه‌وه‌ و ، له‌م گریمانه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌دا پێشبینی و وێنای بردنه‌وه‌ و به‌ده‌ستهێنانی گره‌وه‌كه‌ی ده‌كرد كه‌ زامنی به‌رده‌وامی و به‌هێزبوونه‌وه‌ی په‌یام و پایه‌داربوونی شوێنكه‌وتووه‌كانی بوو به‌ڵكه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌سكه‌وت و دیدارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی ده‌كرد كه‌ به‌ شه‌وڕه‌و و به‌رزبوونه‌وه‌ بۆ باره‌گای په‌روه‌ردگار تاجی شه‌رفمه‌ندیی و شكۆمه‌ندییه‌كی ئاوه‌های بخرێته‌ سه‌ر سه‌ری كه‌ هاوشان و یه‌كسانه‌ به‌ ترۆپكی ئاسمان ، شه‌وڕۆیی و به‌رزبوونه‌وه‌ بۆ ئاسمانه‌كان ڕه‌هه‌ند و ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كی دیكه‌ی به‌خشییه‌ په‌یام و پایه‌ی په‌یامبه‌رایه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د ( د خ ) و ته‌واوی موسڵمانان به‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری مه‌زن له‌وپه‌ڕی خه‌فه‌تباریی و سه‌خڵه‌تبوونی به‌نده‌كانییدا به‌وپه‌ڕی میهره‌بانیی و مزگێنی دڵخۆشكه‌رانه‌وه‌ به‌ میوانداریی و دیده‌نییه‌كه‌ی و ، به‌ چه‌پێك چرۆ و چریكه‌ی خۆشنووده‌وه‌ به‌هره‌مه‌ند و پایه‌دارییان ده‌كات به‌و واتایه‌ی قه‌ت ئه‌وه‌ له‌ فه‌رهه‌نگیی ئایینیدا ناسازێ و ناگونجێ خه‌مخۆرانی ئه‌و ڕه‌وڕه‌وه‌ تا دوا ئاقار كه‌نارگیر و گۆشه‌گیر بكرێن و ، په‌روه‌ردگاریش پشتییان لێبكات ، به‌ڵكه‌ ڕاستییه‌كه‌ له‌ به‌رگ و ڕه‌نگێكی دیكه‌ دایه‌ و ، په‌روه‌ردگار له‌ ساته‌وه‌ختێكی وه‌هادا باوه‌شی میهره‌بانیی خۆی به‌ ڕوویاندا واڵاتر ده‌كات ، یادكردنه‌وه‌ی شه‌وڕه‌و و به‌رزبوونه‌وه‌ بۆ ئاسمانه‌كان سه‌لماندنه‌وه‌ و ساخكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوون و پایه‌داربوونه‌ به‌ ڕێبازی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ هه‌ر هه‌نگاوێك له‌ ته‌مه‌نییدا ، هه‌ر هه‌ڵوێستێك له‌ ژیانییدا ، هه‌ر ووچانێك له‌ سایه‌ی ڕه‌وشته‌كانییدا ده‌رسدادانه‌وه‌ و دامركاندنه‌وه‌ی نه‌فسی به‌دكاره‌ به‌ وه‌رگرتنی تروسكاییه‌ك له‌ خۆری ڕووناكی كه‌سایه‌تییه‌ به‌رزه‌كه‌ی كه‌ تا ئه‌به‌د سات دوای سات گڵپه‌ی نوورینی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و پێشه‌وایه‌تییه‌كه‌ی له‌ ژیانماندا بڵیسه‌ ده‌دات و ، هانده‌ر و پاڵنه‌ری پێشڤه‌چوون و پێشه‌نگبوونه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی نموونه‌ و شێوه‌ كرده‌وه‌ی زه‌نگین و ڕه‌نگین به‌ بۆن و به‌رامه‌ و سیمای سه‌وزبوو به‌ ئولفه‌ت گرتن به‌ ئاكار و ئاكامه‌ په‌سند و په‌سنكراوه‌كانیی ، بۆیه‌ له‌م یاده‌وه‌رییه‌دا باشترین و ڕه‌خساوترین ده‌رفه‌ت ده‌قۆزینه‌وه‌ و ، شوێنكه‌وتوویی و خزمه‌تكاریی و خۆبه‌خشیی و سه‌ربڵندیی خۆمان به‌ ڕابردووه‌ هه‌ره‌ ڕووناك و سه‌ربوورده‌ و چیرۆكه‌ گه‌شاوه‌كانی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ، چاوه‌ڕوانیی لوتفی په‌روه‌ردگار و شه‌فاعه‌ته‌كه‌ی ئه‌وین له‌ دونیا و هه‌ستانه‌وه‌ی پڕ هه‌نسك و هه‌لومه‌رجی سه‌ختگییری ئاخیره‌تدا .