یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/07/2011 : 12:02:17
قه‌باره‌ی فۆنت
كاتێ‌ ئافره‌ت له‌شه‌قام ڕا ده‌كات
زۆر جار ده‌كه‌وێته‌پێش چاوانمان كاتێ‌ كه‌ كه‌سی پیاده‌ ده‌یه‌وێت له‌وبه‌ر بۆ ئه‌وبه‌ری شه‌قام بپه‌ڕێته‌وه‌ ده‌بینین په‌نا بۆ ڕاكردن ده‌بات‌و به‌ڕاكردن ده‌په‌ڕێته‌وه‌..ئه‌مه‌ش له‌به‌ر سێ هۆیان:

یه‌كه‌میان: یان ئه‌وه‌ته‌یه‌ كه‌سی پیاده‌ زۆر به‌په‌له‌یه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاره‌كه‌ی دووانه‌كه‌وێت ڕائه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زوتره‌ بگات به‌ مه‌به‌سته‌كه‌ی.
دووه‌میان: یانیش ئه‌وه‌ته‌یه‌ له‌به‌ر قه‌ڵه‌باڵغی شه‌قام‌و زۆری ئۆتۆمبێڵ.

سێیه‌میشیان: (كه‌ له‌هه‌مووی مه‌ترسیدارتره‌) ئه‌وه‌یه‌ له‌به‌ر شۆفێری به‌په‌له‌و پابه‌ند نه‌بوو به‌ هێماكان‌و یاسای هاتووچۆ!

ئینجا لێره‌دا له‌هه‌مووی كاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌به‌ر بێ ئارامی‌و سه‌بر نه‌گرتنی شۆفێر ئافره‌ت‌و مناڵ به‌ ده‌م ڕاكردنه‌وه‌ له‌شه‌قام بپه‌ڕنه‌وه‌!

ئه‌وه‌یان دوو نیشانه‌ له‌خۆیه‌وه‌ ده‌گرێت:

یه‌كه‌میان: دوواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه‌! ده‌نا چۆن ده‌بێت وا له‌ ئافره‌ت‌و منداڵ بكرێت‌و ناچار بكرێن‌و به‌م شێوازه‌ هه‌راسان بكرێن تاوه‌كو په‌نا بۆ ڕاكردن ببه‌ن بۆ په‌ڕینه‌وه‌یان له‌شه‌قام؟

دووه‌میشیان: په‌له‌كردن له‌ كاروباره‌كانمان‌و ئۆقره‌و ئارامی لێ هه‌رگیران هه‌م له‌ خودی پیاده‌و هه‌میش له‌خودی شۆفێر! خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر زاری حه‌زره‌تی لوقمان (له‌ ئامۆژگاری كردنی بۆ كوڕه‌كه‌ی) ده‌فه‌رموێ‌: ((...وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ - وَاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ...)) لقمان:18-19، واته‌: به‌فیزو خۆ په‌سه‌ندییه‌وه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌ڕۆ بێگومان خوا خۆشی نایه‌ت له‌ هیچ كه‌سێكی خاوه‌ن فیزو ده‌عیه‌و شانازی به‌خۆوه‌ كردوو- مام ناوه‌ندی به‌ له‌ ڕۆیشتنتا به‌ڕێدا نه‌خاوو خلیچك ڕێ بكه‌و نه‌ به‌په‌له‌ش بڕۆ(ته‌فسیری نامی-دانراوی م.مه‌لاعبدالكریم ی مدرس ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێ)،

هه‌روه‌ها له‌ ئایه‌تێكی تر خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا إِنَّكَ لَنْ تَخْرِقَ الْأَرْضَ وَلَنْ تَبْلُغَ الْجِبَالَ طُولًا)) ألاسراء:37، واته‌: به‌ده‌عیه‌و فیزو خۆ به‌ زل زانینه‌وه‌ مه‌ڕۆ به‌ ڕێگادا تۆ نه‌ زه‌وی به‌ هه‌نگاوه‌كانت هه‌ڵئه‌دڕی‌و نه‌ به‌ درێژی ئه‌گه‌یته‌به‌رزیی كێوه‌كان (واته‌: ده‌عیه‌و خۆ به‌زل زانین شتێكی زۆر بێ جێییه‌- ته‌فسیری نامی-دانراوی م.مه‌لاعبدالكریم ی مدرس ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێ)،

له‌وه‌سفی به‌نده‌كانی خۆشی په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ‌: ((وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا)) الفرقان: 63، واته‌: به‌نده‌ی به‌ڕاستی به‌نده‌یی كه‌ری خوا ئه‌وانه‌ن به‌ ئارامی به‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌ڕۆن‌و به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كه‌ن‌و ئه‌گه‌ر مرۆی نه‌فام قسه‌ی ناپه‌سه‌ندو ناخۆشیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن ئه‌مان قسه‌ی ئاشتیخوازانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن‌و شه‌ڕانی نابن له‌ گه‌ڵیان‌و پێیان ئه‌ڵێن: سلام علیكم (ته‌فسیری نامی-دانراوی م.مه‌لاعبدالكریم ی مدرس ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێ)،

لێره‌دا ده‌كرێت له‌به‌شێك له‌ته‌فسیره‌ گشتگیره‌كه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ بێنینه‌وه‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك مونافه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ كردیت‌و یاخود زاگ زیكی له‌پێشت لێ داو یانیش قسه‌ی نه‌شیاوی كرد...هتد. تۆ پێ ی مشاوه‌ش نه‌بیت‌و هه‌مان ره‌فتاری ئه‌و دووباره‌ نه‌كه‌یته‌وه‌و خۆتی لێ ببوێری.

تێبینی/ بێ گومان كه‌سانی بیانی ئه‌مه‌ ببینن ئه‌وكاته‌ به‌ دیارده‌یه‌كی قێزه‌ون‌و ئابڕوبه‌ر له‌سه‌رمان (له‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان) هه‌ژمار ده‌كرێت!، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌م له‌ شۆفێره‌ به‌ڕێزه‌كان: كه‌ له‌و په‌ڕی ئارامی‌و هێمنی ئۆتۆمبێڵ لێ بخوڕن‌و هه‌تا ده‌كرێت هاوكاری پیاده‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌ناومان ته‌شه‌نه‌ نه‌كات‌و خه‌ڵكی فێری ڕاكڕن نه‌بن!.