یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/08/2011 : 22:03:48
قه‌باره‌ی فۆنت
شه‌وی قه‌دری پیرۆز
a_qamishi@yahoo.com


جێگه‌ی سه‌رنج وتێڕامانه‌كه‌خوای گه‌وره‌له‌هه‌موودروستكراوه‌كانیدا گرنگترین وگه‌وره‌ترین نوێنه‌ری بۆدیاری كردوین وه‌ك ده‌بینی گه‌وره‌ی كێوه‌كان عه‌ره‌فه‌یه‌،گه‌وره‌ی به‌رده‌كان به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌یه‌ (حجرالاسود)،گه‌وره‌ی كانزاكان ئاڵتونه‌،گه‌وره‌ترینی مرۆڤه‌كان پێغه‌مبه‌رانن(د.خ) وه‌پێشه‌وای پێغه‌مبه‌رانیش حه‌زره‌تی محمد(ص)،گه‌وره‌ی مانگه‌كانی ساڵ ڕه‌مه‌زانه‌ وگه‌وره‌ی ڕۆژه‌كانی ساڵ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه‌وجومعه‌ش گه‌وره‌ی ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌یه‌وشه‌وی قه‌ردیش گه‌وره‌ی شه‌وه‌كانه‌،مرۆڤ له‌ژیانیدا چه‌ندسات وكات وهه‌لی گه‌وره‌وگرنگی بۆهه‌ڵده‌كه‌وێ‌ جائه‌گه‌ر به‌ژیرانه‌ ئه‌وهه‌لانه‌ بقۆزێته‌وه‌ده‌بێته‌ خاوه‌نی توێشوو وسه‌روه‌ت وسامانێكی زۆرله‌دنیاودواڕۆژدا،ئێستاش واین له‌ خزمه‌ت یه‌كێك له‌وهه‌له‌زێڕینه‌داكه‌له‌وانه‌یه‌ جارێكی تربه‌خزمه‌تی نه‌گه‌ینه‌وه‌ئه‌ویش شه‌وانی قه‌دری پیرۆزه‌،بائه‌وهه‌له‌ش بقۆزینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی زیاتر نزیك بونه‌وه‌له‌خوای په‌روه‌ردگار،له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌وشه‌وه‌یه‌ ڕه‌مه‌زان خاوه‌نی ئه‌و ڕێزه‌یه‌ وخاوه‌نی سوره‌تێكی ته‌واوه‌ به‌ناوو ناوه‌رۆكه‌وه‌ كه‌سوره‌تی (قه‌دره‌) و ده‌فه‌رموێ‌ : [ انا انزلناه فى ليلةٍ القدر * وما ادراك ما ليلةٍ القدر * ... ئێمه‌ له‌شه‌وی قه‌درا قورئانمان نارده‌ خواره‌وه‌ له‌ (لوح المحفوظ ) ه‌وه‌ بۆ ئاسمانی دنیایه‌ ،تۆ ئه‌ی محمد (ص) نازانی شه‌وی قه‌در چه‌ند گه‌وره‌یه‌ ،... لیله‌ القدر خیر من الف شهر* خێری تاعه‌ت و عیباده‌ت له‌و شه‌وه‌دا زیاترو چاكتره‌ له‌هه‌زار مانگ ! كه‌ده‌كاته‌ (82 ) ساڵ و چه‌ند مانگێ‌ ،بۆئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوی ته‌مه‌نی كورتی ئه‌م ئوممه‌ته‌ بكاته‌وه‌ له‌چاو گه‌لانی ڕابردوو ،...تنزل الملائكه‌ والروح فیها باژنه ربهم من كل امر* له‌و شه‌وه‌دا جوبریل له‌گه‌ڵ فریشته‌كان به‌فه‌رمانی خوا دێنه‌ سه‌ر زه‌وی بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌رمانه‌كانی خوا،...سـلام هى حتى مطلع الفجر ] سه‌لام كردنی فریشته‌كانه‌ له‌ موسڵمانان ، شه‌وی دابه‌زینی ئاشتی و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ته‌ تا به‌ری به‌یانی . ئه‌م شه‌وه‌ گه‌وره‌ترین شه‌وه‌ له‌گه‌وره‌ترین مانگدا ، پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (د.خ) فه‌رمویه‌تی:{من قام ليلة القدر ايمانا واحتسابا غفر له ماتقدم من ذنبه }(بخارى و مسلم )، واته‌ : هه‌ركه‌س شه‌وی قه‌در زیندوو بكاته‌وه‌ به‌عیباده‌ت كردن باوه‌ڕی پێ‌ بێت وچاوه‌ڕوانی پاداشتی بێت،ئه‌وه‌ خواله‌ تاوانه‌كانی ڕابردووی ده‌بورێت،سه‌باره‌ت به‌ناوی قه‌در : هه‌ندێ‌ له‌ زانایان و توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌ و قه‌ده‌ری هه‌موو شته‌كانی تێدا دیاری ده‌كرێت له‌ (لوح محفوظ ) وه‌داده‌به‌زێ‌، بۆیه‌ ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه‌،هه‌ندێكی تر وتویانه‌ : چونكه‌ قه‌در و ڕێزی زۆره‌،پله‌ و پایه‌ی به‌رزه‌ لای خوا بۆیه‌ ناوی قه‌دره‌ . گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و شه‌وه‌:موسته‌حه‌ببه‌ كه‌ له‌(10)شه‌وی كۆتایی دا بۆی بگه‌ڕێین ،له‌م ڕۆ به‌ولاوه‌،له‌شه‌وه‌تاكه‌كاندا ، به‌ڵام بۆچونی به‌هێز ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌شه‌وی بیست و حه‌وتدایه‌،چون پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی:{ من كان متحریها فلیتحرها لیله‌ السابع والعشرین }(مسلم)هه‌ركه‌سێ‌ بۆی ده‌گه‌ڕێ‌ با له‌شه‌وی (27) دا بیدۆزێته‌وه‌(ابن عباس )(خ )سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌له‌ (27) دایه‌ ، وه‌كو له‌وه‌ڵامی امامی عمردا وتی : چونكه‌ ئاسمان ، زه‌وی ، حه‌وتن وه‌ منداڵ به‌ حه‌وت مانگی ده‌بێت ، له‌حه‌جدا ژماره‌ی به‌رده‌كانی ڕه‌جم و ته‌واف كردن و هات و چۆی سه‌فا و مه‌ڕوا هه‌موویان حه‌وت حه‌وتن ، گه‌ر سه‌رنجی سوره‌ته‌كه‌ش بده‌ی ووشه‌ی (فیها) كه‌ بۆ شه‌وه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بیست و حه‌وته‌مین وشه‌یه‌ ، وه‌ئه‌گه‌ر حسابی بیركاری بۆ بكه‌ین (لیله‌ القدر ) نۆ حه‌رفه‌ و سێ‌ جار دووباره‌ بۆته‌ (3× 9) = 27 . له‌به‌ر ئه‌مانه‌ هه‌موویان له‌شه‌وی (27) دایه‌ ، بۆچونه‌كان جیاوازن به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی دیاری نه‌كردنی بۆ ئه‌وه‌یه‌ تاكو سه‌رجه‌م (10) شه‌وه‌كانی عیباده‌ت بكه‌ین ،سه‌له‌فی صالحیش هه‌ر وایان كردووه‌،وه‌ زۆرجاریش به‌ته‌واوی له‌ژماره‌ی ڕۆژه‌كانی ڕه‌مه‌زاندا دڵنیا نین ، له‌ نیشانه‌كانی ئه‌وشه‌وه‌ :
1 ـ له‌صحیحی مسلم دا هاتوه‌ كه‌ به‌یانیه‌كه‌ی تیشكی خۆر كز و زه‌عیفه‌ .
2 ـ (ابن عباس) له‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌گێرٍیته‌وه‌ كه‌ : شه‌وه‌كه‌ی سافه‌ ، نه‌سارده‌ و نه‌ گه‌رمه‌ ، تیشكی ڕۆژه‌كه‌شی سوره‌ .
عائیشه‌(خ )پرسی له‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كه‌له‌و شه‌وه‌دا بوین چی بڵێن ؟له‌وه‌ڵامی دا فه‌رموی بڵێ‌: {اللهم انك عفو تحب العفو فاعفوا عنی}(أحمد وابن ماجه‌)واته‌: بڵێ‌ خوایه‌ ته‌نها تۆ به‌خشنده‌یی و لێخۆشبونت پێ‌ خۆشه‌،سا خوایه‌ عه‌فوم بكه‌ی،ده‌ی با مه‌چه‌كی به‌ندایه‌تی لێ‌ هه‌ڵكه‌ین و ئه‌و كاته‌زێڕینه‌ به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین،نه‌بادا نه‌یبینینه‌وه‌ ،به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ خێری ئه‌و شه‌وه‌مان به‌نسیب بكات لێمان خۆش بێت .