یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد    *****    *****   حوكمی به‌رۆژوبوون له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان    *****    *****   چه‌ند حوكمێكی نوێژی ته‌ڕاویح    *****    *****   حوكمی بابه‌تی ئیحتیاتكردن له‌ ئیمساك و رۆژووشكاندن    *****    *****   حوكمی به‌ رۆژووبوونی ئافره‌تی دووگیان یا شیرده‌ر    *****    *****   حوكمی گرانكردنی نرخی خۆراك و كه‌ل و په‌له‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز    *****    *****   لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان؛ بڕی زه‌كاتی پاره‌و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ى ڕه‌مه‌زانى ئه‌م سال دياريكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ؛ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌    *****    *****   كۆنفڕانسه‌ نێوخۆييه‌كانى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييپێهات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عه‌زیز كۆچی دوایی كرد   
ئاوات نه‌قشبه‌ندی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/09/2011 : 02:21:10
قه‌باره‌ی فۆنت
خاوه‌نی حه‌وت كوڕم , به‌ڵام ئۆجاغم كوێره‌.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ وته‌ی پیرێكی خه‌ڵه‌فاوی نه‌خۆش نیه‌ , یان به‌ده‌م خه‌وه‌وه‌ ئه‌م وته‌ی دركاندبێت , به‌ڵكو ئه‌مه‌ وته‌ی پیاوێكی دونیا دیده‌ی به‌ سه‌لیقه‌ی خاوه‌ن هه‌ستی به‌ته‌نگ داهاتووی گه‌ل و وڵات و میلله‌ته‌وه‌یه‌ .ئه‌م پیاوه‌ خاوه‌نی خه‌باتێكی دورو درێژی بێ‌ پسان و گه‌یاندنی ڕاستی و عه‌داله‌ت و جوانی و نوێخوازی و هه‌ڵگری زانست و زانیاری و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ‌ ئیتر هه‌رچی جوان و خاوه‌نی پایه‌ بێت ئه‌م دارایه‌تی به‌ڵام هه‌میشه‌ دڵ شكاو ناسۆر بار و خه‌سته‌ نیشانه‌ ئه‌بێت بۆ وابێت ؟؟ تۆ بڵێیت ئه‌م زانا مه‌رده‌ دڵسۆزه‌ بۆ وا دڵشكاو و ژیانی سه‌ر حاڵ نیه‌ .

وه‌ هه‌میشه‌ ده‌ڵێت : خاوه‌نی حه‌وت كوڕم به‌ڵام ئۆجاغم كوێره‌ .... له‌دوای خۆم كێ‌ له‌ جێگام دڵسۆزی میلله‌ت و خاك و نه‌ته‌وه‌ و زانست و زانیاری بێت , له‌ دوای خۆم كێ‌ كتێبه‌كانم بخوێنێته‌وه‌ , كێ‌ له‌ دوای خۆم به‌رهه‌مه‌كانم بڵاوبكاته‌وه‌ , كێ‌ و كێ‌ و هه‌زاران كێ‌ .خۆ نزاش ده‌كات به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی هه‌مان وه‌ڵامی خوای میهره‌بانه‌ بۆ حه‌زره‌تی ئیبراهیم كه‌ فه‌رموی ئه‌ی ئه‌م ئیمامه‌ت و پێشه‌واییه‌ بۆ مناڵه‌كانم خوای میهره‌بانیش فه‌رموی عه‌هد و میساقم نادرێت به‌ زاڵم و سته‌مكاران ﭽ وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا قَالَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَﭼ البقرة: ١٢٤
بۆیه‌ ئه‌م پیاوه‌ گه‌وره‌ و مه‌زنه‌ ئه‌زانێت كه‌ كوڕه‌كانی زاڵمن و جێگره‌وه‌ و دڵسۆزی ڕێبازه‌كه‌ی ئه‌م نین بۆیه‌ خۆی به‌ ئۆجاغ كوێر ده‌زانێت.ئه‌رێ‌ به‌ڕاست زۆر كتێبخانه‌ و مه‌ڵبه‌ندی زانست و زانیاری كوێر بونه‌وه‌ و كوڕه‌كان زوڵمیان هه‌ڵبژارد.

كه‌واته‌ كوڕه‌ مه‌لا و زانا مه‌رده‌كانی وڵات با په‌یمان بده‌ین كه‌ زاڵم نه‌بین تا به‌ عه‌هده‌كه‌ نایل ببین و بتوانین ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ مێژووییه‌ بپارێزین و گه‌شه‌ی پێبده‌ین و بیگه‌یه‌نین.
ــــــــــــــــــ
* وتار خوێن له‌ شاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی ده‌نگی زانایان.