یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/09/2011 : 12:30:54
قه‌باره‌ی فۆنت
كاراكردنی ڕۆڵی مزگه‌وته‌كان له‌ناوكۆمه‌ڵگادا
a_qamishi@yahoo.com

مێژووی مزگه‌وت/ یه‌كه‌مین وگه‌وره‌ترین وكۆنترین مزگه‌وتوماڵی خواله‌سه‌ر زه‌وی مزگه‌وتی حه‌رامه‌(كه‌عبه‌)قیبله‌ی موسڵمانان له‌شاری مه‌ككه‌ی سه‌ر ده‌می حه‌زره‌تی ئاده‌مه‌(ان اول بیتِ وچع للناس للژی ببكه‌ مباركاَ..)حه‌زره‌تی ئیبراهیم وئیسماعیل له‌سه‌ربناغه‌ی پێشتردروستیان كردۆته‌وه‌(اذیرفع ابراهیم القواعد من البیت.. )خێری یه‌ك نوێژی به‌(100000)،دووه‌م مزگه‌وت له‌ گه‌وره‌یی وپیرۆزیدا مزگه‌وتی(أقصا)یه‌له‌قودس كه‌(40)ساڵ كه‌دوای كه‌عبه‌ دروستكراوه‌ له‌لایه‌ن حه‌زره‌تی داودوسلێمانی كوڕی خێری نوێژه‌كانی (1به‌500)،سێیه‌م مزگه‌وت له‌گه‌وره‌یی وپیرۆزیدامزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ره‌(ص) له‌ مه‌دینه‌ی پڕنوره‌كه‌به‌ده‌ستی پێغه‌مبه‌روهاوه‌ڵانی به‌ردی بناغه‌ی دانراوه‌ونوێژه‌ كانی یه‌ك به‌هه‌زاره‌،به‌پێی ئاماره‌كان كوردستاندا زیاترله‌(4559)مزگه‌وتی تێدایه‌،هه‌رچه‌نده‌ زۆركۆسپ وته‌گه‌ره‌ده‌خرێته‌ڕێگای دروستكردنیان وبه‌گران مۆڵه‌تیان پێده‌ده‌ن!له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رله‌زیادبوندان،له‌ به‌ڕیتانیا(1500) مزگه‌وت هه‌یه‌،له‌ئه‌ڵمانیا(2000)وله‌ڕوسیازیاترله‌(700) مزگه‌وت هه‌یه‌.

گه‌وره‌یی مزگه‌وت/( الله نورالسموات والارض..)واته‌ خواڕوناكی ئاسمانه‌كان وزه‌وییه‌،خواسه‌رچاوه‌ ی ڕوناكیه‌ومیتۆدووێستگه‌وسه‌رچاوه‌ی ئه‌ونوروڕوناكیه‌ ش له‌سه‌رزه‌وی مزگه‌وته‌كانن، جابزانه‌ شوێن كه‌وته‌ی نوری یان نار؟

ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت/ به‌ دووشێوه‌ ئاوه‌دان ده‌كردێته‌وه‌:یه‌كه‌میان ماددییه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ماڵ وسامانی خۆیان دروستی ده‌كه‌ن وخێروپاداشته‌كه‌یشی ماڵێكه‌له‌به‌هه‌شت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(ص)فه‌رموویه‌تی:(من بنی للهِ بیتاَ بنی اللهُ له بیتاَ فی الجنه‌)واته‌ هه‌ركه‌سێ ماڵێ بۆخوادروست بكا ئه‌وه‌له‌ به‌هه‌شتاخوا ماڵێكی بۆدروست ده‌كات،ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دووه‌میان مه‌عنه‌ویه‌به‌عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌نجام ده‌درێ كه‌له‌سه‌رخه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌خزمه‌تیدابن وچۆڵ وغه‌ریب نه‌بێت له‌ناویاندا هه‌وڵبده‌ن زۆربه‌ی بۆنه‌كانیان بگێڕنه‌وه‌ ناو مزگه‌وت وه‌ك ئاشته‌وایی وماره‌بڕین وخوێندن و...هتد، نه‌ك ته‌نها پرسه‌،

ناوی مزگه‌وت/به‌زمانی عه‌ره‌بی(مسجد)واته‌:شوێنی كوڕنوش وسوجده‌بردنه‌، (جامع)مزگه‌وتێكه‌جومعه‌ی تێدابكرێ‌ كه‌(جمع)وكۆكه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك وزانسته‌.

ماناو مه‌به‌سته‌كانی مزگه‌وت:
یه‌كه‌م/ له‌مزگه‌وتدا میحراب هه‌یه‌كه‌له‌(حرب)ه‌وه‌هاتوه‌ واته‌:جه‌نگ كه‌ده‌بێ له‌پێشدا شه‌ڕی نه‌فس وشه‌یتان بكه‌یت وله‌مزگه‌وتدا خۆت پێبگه‌یه‌نی بۆڕوبه‌ ڕوبونه‌وه‌ی بێباوه‌ڕان نه‌ك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ موسڵمانان .

دووه‌م/مزگه‌وت په‌رله‌مانی گه‌ره‌كه‌وشوێنی كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی موسڵمانانی ئه‌وناوچه‌یه‌یه‌ به‌وه‌یش برایه‌تی ویه‌كڕیزی وخۆشه‌ویستی به‌رجه‌سته‌ده‌بێت.

سێییه‌م/ مزگه‌وت وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه‌:كه‌له‌سه‌رتاوه‌ مه‌ڵبه‌ندی زانست و زانیاری بوه‌ بۆڕێگه‌ی ڕاست،شوێنی هه‌ڵكه‌وتن وده‌رچونی كه‌ڵه‌پیاوانه‌ (رجال لاتلههم اموالهم ولااولادهم عن ذكرالله) واته‌: پیاوانێك كه‌ماڵ ومناڵ بێئاگایان ناكات له‌یادی خودا،سه‌رجه‌م پێشه‌وایانی وه‌ك(حه‌نه‌فی وشافعی ومالكی وئه‌حمه‌د،وه‌له‌كوردیشدا سه‌رجه‌م شاعیره‌گه‌وره‌كانی وه‌ك(نالی ومه‌حوی و مه‌وله‌وی ومه‌لای جزیری وسه‌رجه‌م سه‌ركرده‌وشۆڕشگێڕه‌كانی وه‌ك قازی و شێخ سه‌عیدوسه‌رجه‌م زاناگه‌وره‌كانی وه‌ك:ابن تیمیه‌وابن خلكان وابن صلاح ونۆدشی وبێتوشی ومه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه‌ومه‌لا جامی ومه‌لاعه‌بدوڵای قامیشی ومه‌لاعبدوالكریمی مودرس وسه‌رجه‌م شێخان وپیاوچاكانی ئه‌م گه‌له‌ ده‌رچوی مزگه‌وتن،ئه‌گه‌ركوردئه‌وانه‌ی لێده‌ربكرێ‌ یه‌كسانه‌به‌ سفر،بۆیه‌ دژایه‌تی كردنی مزگه‌وت وپه‌یامه‌كه‌ی واته‌دژایه‌تی كوردله‌ژێرهه‌رناوێكدا بێت
.
چواره‌م/مزگه‌وت شوێنی ئارامی دڵانه‌:چونكه‌ دڵه‌كان ته‌نها به‌یادی خوا ئارام ده‌گرن وڕزگارده‌بن له‌نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان (الابذكرالله تطمئن القاوب)

پێنجه‌م/ مزگه‌وت شوێنی حه‌وانه‌وه‌ وماڵی هه‌ژاران ونه‌داران وڕێبواران بوه‌، چون پێشتر ئوتێل وخه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری نه‌بوه‌.

شه‌شه‌م/ مزگه‌وت شوێنی حه‌مام وپاك وخاوێنی خه‌ڵك بوه‌ شوێنی سه‌رئاوو ده‌ست نوێژوپاك وخاوێنی ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌،له‌به‌رئه‌وجێگه‌وپێگه‌ گرنگه‌ی مزگه‌وته‌كه‌نه‌یارانی په‌ی پێده‌به‌ن وزۆرێك له‌ موسڵمانان بێخه‌به‌رن بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی مزگه‌وت ودابڕینیان له‌ ژیانی كۆمه‌ڵگاوكۆسپ وته‌گه‌ره‌نانه‌وه‌ی یاسایی وشاره‌وانی كاتی دروست كردنی،یان كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵندگۆووتاری هه‌ینی ونه‌هێشتنی خوێندنی حوجره‌ ودورخستنه‌وه‌ی گه‌نج ولاوه‌كان به‌بیانوی لایه‌نی ئه‌منی كه‌ده‌یانه‌وێ‌ ته‌نها بۆ چه‌ند ڕكاتێ نوێژی بێ گیان بكرێته‌وه‌ زوودابخرێً ته‌نانه‌ت هه‌ندێ‌ جار خه‌ڵكانی نوێژنه‌كه‌روبێئاگاله‌ئیسلام یاساوڕێنمایی بۆمزگه‌وته‌كان ده‌رده‌كه‌ن!

سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێكراله‌جێگه‌وپێگه‌ی مزگه‌وت ئێستابۆچی مزگه‌وته‌كان ته‌نها بۆ نوێژكراوه‌ن؟دوای نوێژداده‌خرێن به‌پاساوی نابه‌جێ‌،بۆچی هۆڵی پرسه‌ی مزگه‌وته‌كان نه‌كه‌ینه‌ هۆڵی بۆنه‌كان با سه‌رجه‌م بۆنه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بگێڕینه‌وه‌ناوئه‌وهۆڵانه‌، جگه‌له‌پرسه‌با ژن ماره‌كردن وصوڵحی عه‌شایه‌ری وشه‌كراوخواردنه‌وه‌وله‌ناومزگه‌وته‌كانیش باكتێبخانه‌ی گشتی تێدابێت وه‌ك سه‌نته‌رومه‌ڵبه‌ندێكی ڕۆشنبیری بۆگه‌نجانی گه‌ڕك، كه‌پێشترله‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا به‌وشێوه‌بوه‌ومزگه‌وت نه‌وای بێ نه‌وایان بوه‌،جائه‌گه‌رتوانرائه‌وڕۆڵه‌ی بۆبگێڕدرێته‌وه‌ئه‌وه‌مافی خۆیمان پێداوه‌،ئه‌ینامزگه‌وتی چۆڵ وداخراوغه‌ریبه‌وبێنازه‌وه‌له‌ڕۆژی دوایدا سكاڵا ده‌كات له‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، دیاره‌ئه‌وه‌یش به‌هاوكاری هه‌موولایه‌ك ده‌بێت به‌تایبه‌ت لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارله‌ ئه‌وقاف ومامۆستای مزگه‌وت ڕۆڵی سه‌ره‌كی ببینن له‌م پرسه‌دا، ئێمه‌ له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌واری شارله‌سلێمانی هه‌نگاوی له‌وشێوه‌مان ناوه‌ورۆژی (8/9/2011) به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كه‌وكه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌شه‌كراوخواردنه‌وه‌ی (سیماومه‌ریوان) له‌هۆڵی پرسه‌ی مزگه‌وتدا ئه‌نجامدرا،دیاره‌هه‌مووشتێ‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌كه‌مێ‌ نامۆولۆمه‌كراوه‌به‌ڵام دواترئاسایی ده‌بێت چونكه‌ كارێكی شه‌رعیه‌وله‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دایه‌.