یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/09/2011 : 11:53:12
قه‌باره‌ی فۆنت
مامۆستای ئاینی كرێگرته‌ی باوكی كه‌س نی یه‌!
ماندو ترین‌و دڵسۆزترین چینی كۆمه‌ڵگه‌ مامۆستایانی ئاینی ین.. كه‌چی بێ نازترین‌و دڵ ره‌نجاوترین چینی كۆمه‌ڵگه‌ مامۆستایانی ئاینی ین..
دیارده‌یه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ په‌یدابووه‌: ره‌نگه‌ پێشان حیزب ئه‌مه‌ی ده‌كرد.. به‌ڵام ئێستا جێگریان بۆخۆیان په‌یداكردوه‌و سیاسه‌تێكی نوێ‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت.. ئه‌ویش: له‌ په‌ناو به‌ناوی جه‌ماوه‌ره‌وه‌، هه‌ر (ده‌ – پانزه‌) كه‌سێك كۆده‌بنه‌وه‌ ده‌ڵێن: واژوو خڕده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مامۆستایه‌ لێره‌ راگوێز كه‌ین!، وه‌ك ئه‌وه‌ وابێ مامۆستای ئاینی كرێگرته‌ی باوكی ئه‌وان بێ!، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ زۆربه‌ی جاره‌كانیش كه‌سه‌ دڵسۆزه‌كانیش خۆیان كڕده‌كه‌ن‌و به‌بێ ده‌نگ بونیان رێگا زیاتر بۆ ئه‌وانه‌ خۆش ده‌كه‌ن كه‌ به‌هه‌وه‌سی خۆیان ئه‌م مامۆستا بێنن‌و ئه‌م مامۆستا ده‌ركه‌ن!

ئه‌مه‌و له‌به‌رچاوی ئه‌وقاف‌و به‌ پاڵپشتی گه‌وره‌ی حیزب‌و به‌ خۆ به‌زل هێزی به‌عزێ‌ مته‌وه‌لیه‌كان‌و به‌ دووڕوویی هه‌ندێك له‌ نوێژخوێنه‌كان‌و..هتد.
توخودا جێگای داخ‌و(عار) نیه‌ ململانێ‌ له‌گه‌ڵ مامۆستای ئاینی بكرێت؟ مامۆستای ئاینی خۆ پاسه‌وان‌و دارو ده‌سته‌و پرسگه‌ی نیه‌.. ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌م‌و كوڕیه‌ك یانیش گله‌ییه‌كی لێ بكرێت پێویسته‌ بچنه‌ لای‌و چایه‌كیشی لا بخۆنه‌وه‌و گله‌ییه‌كه‌ راسته‌وخۆ ئاراسته‌ی به‌رێزیان خۆی بكه‌ن.. نه‌ك له‌په‌ناو په‌سیوان‌و غه‌یبه‌ت‌و غه‌یبه‌تكاری‌و بوختان بۆ هه‌ڵبه‌ستان‌و زه‌مب‌و زه‌مب كاری!

پاشان خۆ مامۆستایانی ئاینی ش معصوم نینه‌، ئه‌وانیش به‌شه‌رن‌و.. هه‌موو مرۆڤێكیش قابیل به‌ كه‌م‌و كوڕی‌و له‌بیرچون‌و به‌ گوناه‌و هه‌ڵه‌یه‌..(دین)یش نه‌سیحه‌ت‌و ئامۆژگاری‌و وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌مووان..

پاشان (توخودا) عه‌یب نیه‌ بۆ (به‌عزێ‌) له‌ مته‌وه‌لیان: منه‌ت له‌سه‌ر مامۆستا بكه‌ن؟ ده‌پرسم: ئایا مزگه‌وتی بۆ (خوا) دروست كردووه‌ یان بۆ دونیا؟ ئایا مردن بۆی باشتر نیه‌ له‌وه‌ی كه‌ مامۆستا ناچار به‌ ماڵ باركردن بكات؟ یانیش ئه‌وه‌نده‌ بێزارو بێ تاقه‌تی بكات تاوه‌كو ئه‌و ئه‌ندازه‌ی جه‌نابی مامۆستا بڵێ: ماڵی خۆم ده‌به‌مه‌ سه‌ر شه‌قام زۆر باشتره‌ له‌و هه‌موو منه‌ت‌و به‌چاودادانه‌وه‌ی متولی!، یانیش له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌نوێژخوێنانی بێ خێرو بێرو به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌م به‌شه‌ڕ..مامۆستا ئه‌زیه‌تی ده‌رونی بدرێت؟ ئایا ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ بۆ نوێژو عیباده‌ت دێنه‌ مزگه‌وت یانیش بۆ قسه‌و قسه‌ڵۆك‌و غه‌یبه‌ت‌و غه‌یبه‌تكاری‌و سیخوڕی‌و بوختان دروستكردن؟
لێره‌دا (جگه‌ له‌ داوای هیدایه‌ت بۆ ئه‌مانه‌و پارێزی بۆ مامۆستایانی ئای
نی له‌خوای باڵاده‌ست): داوا له‌ حیزب‌و له‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان.. ده‌كه‌م: سنورێك بۆ ئه‌م دیارده‌ قێزه‌وه‌نه‌ دابنێن‌و چیتر مامۆستایانی ئاینی به‌م ده‌رده‌ نه‌بردرێن‌و پشتی مامۆستا بۆ كه‌س به‌رنه‌درێت هه‌موو كات.. نه‌ك ته‌نها كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و له‌كاتی ناسك‌و ته‌نگه‌ چاری..مامۆستایانی ئاینی یان وه‌بیر بێته‌وه‌،
داوا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی دابنێن له‌ناو كۆمه‌ڵگاو حه‌سانه‌یان بۆ دابنرێت‌و گوزه‌رانیان‌و باری بژێوی ژیانیان بۆ باشتر بكرێت.