یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى كوردستان سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای فه‌توا: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به‌ دروست نازانین    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا (صدیق عثمان ئیلينجاغی) کۆچی دواییکرد    *****    *****   ڕاگه‌یه‌نرا‌وی كۆتایی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان    *****    *****   هه‌ولێر: كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييهات    *****    *****   هه‌ولێر: كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كێتى زانايان به‌ڕێوه‌ده‌چێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****   بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****    ڕانيه‌: مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد   
ئاوات نه‌قشبه‌ندی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/09/2011 : 09:20:19
قه‌باره‌ی فۆنت
ماڵه‌كه‌ی خۆمم به‌ جێهێشت.
پار ساڵ كه‌ یه‌كێتی زانایان تازه‌ نوێبوبویه‌وه‌ ، وه‌ هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی خۆی ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر و باشتر خزمه‌ت به‌ ئایین و میلله‌ته‌كه‌ی خۆی بكات ، له‌ ڕێگه‌ی زانایانه‌وه‌ . وه‌ ببێته‌ سایه‌ و سێبه‌رێك بۆ زانایانی خۆی ، وه‌ نزیكی ئاهه‌نگی یادی سه‌ری ساڵی كۆچی بوو ، برای گه‌وره‌م سه‌رۆكی گه‌نجی پڕ گه‌نجی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵای گرتكی؛ فه‌رمووی ئه‌مانه‌وێت ڕادیۆیه‌ك دامه‌زرێنین وه‌ حه‌زه‌كه‌م تۆ ببیته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ڕادیۆیه‌، منیش بێ‌ یه‌كودوو وتم ڕادیۆی زانایان و ئه‌م ستافه‌ی كه‌ هه‌موومان شانازیتان پێوه‌ده‌كه‌ین بۆ نا ! به‌ڵام هه‌موو شوێنێك ده‌بێت برا گه‌وره‌یه‌كی تێدا بێت ئه‌گینا شیوه‌كه‌مان یا سوێره‌ یان بێ خوێ‌ ، بۆیه‌ بڕیارماندا كه‌ مامۆستای سه‌رۆك برا گه‌وره‌كه‌مان بێت و به‌نده‌ هه‌میشه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای به‌ڕێزیان وه‌ ڕادیۆ به‌ ماڵی خۆم بزانم وه‌ هه‌میشه‌ وای بڕوانمێ‌.

ئاهه‌نگمان گێڕا و ڕادیۆمان كرده‌وه‌ به‌ ئاماده‌بونی دۆستان و زانایان و دڵسۆزان ، ناونرا ژیان ؛ تا ژیانمان له‌سایه‌ی قورئان و فه‌رموده‌ و فه‌توا و وتاری به‌ پێزی زانایان و به‌رهه‌مه‌ جوانه‌كانیان بێت .

دوری ڕادیۆ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لاده‌ستی له‌ زانایان گران بوو ، گواستمانه‌وه‌ بۆ نزیكی له‌ زانایان . ناوه‌كه‌ی به‌ بڕیاری سه‌ركردایه‌تی زانایانمان گۆڕا بۆ ده‌نگی زانایان تا باشتر له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی زانایان و كاره‌كانی ترماندا بگونجێت.

ڕۆژان تێپه‌ڕی و ڕوانیم منیش وه‌كو هه‌موو كائینێكی تری سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌ لاواز ئه‌بم و پێویستیم به‌ ئه‌بده‌یت و سه‌رله‌ نوێ‌ تازه‌ بونه‌وه‌ هه‌یه‌ ، وه‌ ده‌بێت برایه‌كی تری خۆم له‌ زانایان بێت ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆ خنجیلانه‌كه‌مان ببینێت چونكه‌ نه‌ من ئه‌به‌دیم و نه‌ كه‌س وه‌ هه‌میشه‌ ئێمه‌ی زانایان پێشه‌نگی جوانی و پاكیزه‌یی و گۆڕانكارین له‌ باشه‌وه‌ بۆ باشتر بۆیه‌ بڕیارمدا ده‌ست له‌ كاری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی ده‌نگی زانایان هه‌ڵگرم به‌ڵام هه‌ر كاراكته‌ری ناو زانایانم و خۆم زۆر به‌ خۆشحاڵ ئه‌زانم كه‌ خوا نیعمه‌تی مه‌لایه‌تی به‌ من به‌خشیوه‌ و بومه‌ته‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخراوێكی وه‌كو یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان .

وه‌ ئه‌م كاره‌ی من با ببێته‌ هه‌ندێك بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ وا ئه‌زانن هه‌ر ئه‌بێت له‌ ده‌زگایه‌كدا ببن و ئاوا نه‌بن نازانن خۆریش ئاوا ئه‌بێت به‌ڵام كاری جوان هه‌ر ئه‌مێنێت ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ڕوا كه‌فی ده‌ریایه‌.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* وتار خوێن له‌ شاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی ڕادیۆی ده‌نگی زانایان.
sirajzade@ymail.com
sirajzade1983@gmail.com