یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   نێجيريا: دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى، به‌شدارى كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا یاسین كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: زانايانى كورد به‌ درێژايى مێژوو خزمه‌تێكى جوان و ڕه‌سه‌نيان پێشكه‌شكردووه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: پانێڵى (بەکارهێنانی ئاین لەململانێ سیاسیەکان) به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا صالحی جۆله‌مێرگی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سيمينارێك به‌ ناونيشانى (به‌كارهێنانى ئاين له‌ ململانێ سياسيه‌كان- هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ر) به‌ڕێوه‌ده‌چێت    *****    *****   هه‌ولێر: ماموستا مه‌لا عبدالكريم يه‌عقوبي كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستايێكى ئايينى به‌ كاره‌ساتێكى دڵته‌زێن كۆچى دواييكرد    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به‌ ره‌وشی عه‌فرین    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: دروستکردن و چاككردنه‌وه‌ى مزگەوت و قوتابخانە و نەخۆشخانە و رێگاوبان؛ خێر و چاکەى به‌رده‌وامن و پاداشتيان لاى خوا گەورە وەک یەکە    *****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی   
ئاوات نه‌قشبه‌ندی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/10/2011 : 09:37:11
قه‌باره‌ی فۆنت
ئایا موده‌ریسی بیاره‌ ئاسوده‌یه‌!!
گومانی تێدا نیه‌ كوردستان خاوه‌نی چه‌نده‌ها هه‌وراز و نشێوه‌ ، تاڵی و سوێری ، پاشقول و له‌ باربردنی زۆر تێیدا ڕوویداوه‌ ، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له‌ بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و .........هتد ، به‌ڵكو له‌ بواری زانستیشدا ، بۆیه‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر بوارێكی مێژووی و لایه‌نی ژیانی كه‌سایه‌تی ، ده‌بێت زانیاری كۆبكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر بواره‌كه‌ ، یان بخوێنینه‌وه‌ له‌سه‌ری ، یان له‌ ناو بابه‌ته‌كه‌دا ژیانمان گوزه‌راندبێت ، یان كه‌سایه‌تی ناو شانۆكه‌ بدوێنین.

زۆر جار داده‌نیشم به‌دیار به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌وه‌ چونكه‌ وا هه‌سته‌كه‌م كه‌ زیاتر بابه‌تی بوونیان پێوه‌ بێت.

له‌به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تیان ، كه‌له‌سه‌ر جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریسی بیاره‌ و نامی شاعیر ، به‌ڕاستی ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم ، به‌ڵام پێویسته‌ كه‌ به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌ك ، هه‌موو لاكانی بخوێنرێته‌وه‌ . به‌تایبه‌ت مامۆستای موده‌ریس كه‌ زۆر له‌ ته‌مه‌نی نورین و گه‌شاوه‌ی له‌ خانه‌قای بیاره‌ی شه‌ریفه‌دا به‌سه‌ر بردووه‌ ، بۆیه‌ خانه‌قای بیاره‌ش خاوه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ، ده‌بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌قای بیاره‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی بكرێت و له‌ ئه‌رشیفی ئه‌و شوێنه‌دا سود وه‌ربگیرێت ، به‌ڵام تا ئه‌م به‌رواره‌ كه‌ بینراوه‌ به‌مشێوه‌ چاوپێكه‌تنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ .

هه‌موو كات كوڕانی مامۆستای موده‌ریس له‌ خانه‌قای بیاره‌ ، وه‌كو كوڕه‌ شێخه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌ له‌ ڕێز و حورمه‌ت و قه‌دریان .شێخ عه‌لائه‌دین نه‌قشبه‌ندی كه‌ مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی كرده‌ موده‌ریسی بیاره‌ ئیتر كورد واته‌نی هه‌ر حه‌ڵاڵیان له‌یه‌ك جیا بوو ته‌نانه‌ت له‌ ماڵه‌كانی حاجی شێخ صاحبی نه‌قشبه‌ندیدا (باپیری نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌) جێگیربوون .وه‌ مامۆستای موده‌ریس موریدێكی به‌ وه‌فا و به‌ ئه‌مه‌ك و دڵسۆزی نه‌قشبه‌ندی و شێخ عه‌لائه‌دین بووه‌ .

وه‌ ئه‌مه‌ش زۆر به‌ ڕوونی له‌ شیعر و هۆنراوه‌ و به‌رهه‌مه‌كانیدا دیاره‌ وه‌ كه‌س ناتوانێت له‌مه‌ نكولی بكات مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌خۆشه‌ كه‌ ئاو له‌ ده‌میدا تاڵه‌ وه‌ ئیتر وا ئه‌زانێت كه‌ ئاو هه‌مووی تاڵه‌.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئایدیای شیوعیه‌ت هاته‌ كوردستان ، ئیتر زۆر له‌ منداڵه‌ مه‌لا و شێخه‌كان بوونه‌ هه‌وادار و هه‌ڵگری ئه‌و بیری شیوعیه‌ته‌.

كوڕانی مامۆستای موده‌ریسیش نه‌ك ته‌نها كوڕان به‌ڵكو كچه‌كانیشی بوونه‌ هه‌ڵگری ئه‌و بیری شیوعیه‌ته‌.كار وایلێهات هه‌ندێ‌ خه‌ڵكی بیاره‌ بوونه‌ شیوعی له‌سه‌ر ده‌ستی كوڕانی مامۆستای موده‌ریس كه‌ زیاره‌تكاران و فه‌قێ‌ و موریدانی نه‌قشبه‌ندی ئه‌چون به‌ وێزه‌یاندا تا بیانكه‌نه‌ شیوعی. كه‌ ئه‌مه‌ بۆ بیاره‌ و خانه‌قا و شێخان نه‌ده‌گونجا بكرێته‌ مه‌كۆی شیوعی. بۆیه‌ مامۆستای موده‌ریس له‌لایه‌ن شێخانی نه‌قشه‌به‌ندییه‌وه‌ ئاگاداركرایه‌وه‌ تا منداڵه‌كانی دوور بخاته‌وه‌ له‌ بیاره‌ . وه‌ مامۆستای موده‌ریس فه‌رمووی ناتوانم ڕه‌حمی خۆم ببڕم بۆیه‌ بیاره‌ی به‌جێهێشت و چویه‌ سلێمانی و ئه‌وجا كه‌ركوك به‌ڵام هه‌مووجار له‌به‌ر شیوعیه‌تی منداڵه‌كانی ناچاری جێهێشتن ئه‌بوویه‌وه‌.

به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕاستی ڕۆشتنی مامۆستای موده‌ریس بوو له‌ خانه‌قای بیاره‌ نه‌ك وته‌كانی كاك محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم له‌و به‌رنامه‌یه‌ی سپێده‌ كه‌ وتی له‌سه‌ر وه‌هابیه‌ت له‌ بیاره‌ ڕۆشتوین و به‌خه‌ڵكمان وتوه‌ كه‌ ئه‌م شێخانه‌ واو وا ..

وه‌هابیه‌ت و شوێكه‌وتوانی محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هابی نه‌جدی تازه‌یه‌ بۆ كوردستان ، به‌ڵام دیاره‌ كاك محه‌مه‌د وه‌هابی و شیوعیه‌تی لا یه‌كه‌ یان لێیتێكه‌ڵ بووه‌ ، وه‌ شێخانی بیاره‌ سه‌رپشكن له‌ موده‌ریسی خانه‌قاكه‌یان ، سه‌رم سوڕماوه‌ كه‌ ده‌ڵێت وه‌هابی بووین خۆزگایه‌ وه‌هابی بوونایه‌ نه‌ك شیوعی .بۆیه‌ ته‌مه‌نام بۆ سپێده‌ و ڕاگه‌یاندنه‌كان كه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌ك لێدوانه‌كان وه‌رده‌گیرێن زه‌روره‌ لێدوانه‌كانی گشت لایه‌ك وه‌رگرن نه‌ك ته‌نها لایه‌ك و لاكه‌ی تر فه‌رامۆش بكه‌ن.

ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ باسێكی كه‌مبوو له‌سه‌ر بابه‌تی ڕۆشتنی مامۆستا وه‌ به‌ هیج كلۆجێ‌ مامۆستای موده‌ریس به‌مه‌ ئاسوده‌ نیه‌ كه‌ ئه‌م دونیایه‌ی به‌ جێهێشت ئه‌وجا شه‌نوكه‌وی بكه‌ن وه‌ ئاره‌زووم وایه‌ له‌سه‌ر بیاره‌ و خانه‌قا و مه‌دره‌سه‌كه‌ی هه‌ركه‌س قسه‌ی هه‌یه‌ با دانیشین پێكه‌وه‌ كێش ئاماده‌یه‌ له‌به‌رنامه‌یه‌كدا زیاتر بۆی ڕونتر ئه‌كه‌مه‌وه‌.
*وتارخوێن له‌ شاری هه‌ولێر.
Sirajzade1983@gmail.com
sirajzade@ymail.com