یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: مامۆستا شێخ فاتحی قه‌ره‌داغی كۆچى دواييكرد    *****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/10/2011 : 01:45:48
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستی ده‌رونی
a_qamishi@yahoo.com



7/10/ی هه‌مووساڵێ‌ به‌ڕۆژی نه‌خۆشیه‌ده‌رونیه‌كان ناسراوه‌،وه‌ك هێمای زیاتر گرنگی دان به‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وانه‌ی دوچاری نه‌خۆشی ده‌رونی بون،لێره‌دا ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌بۆكردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو كرانه‌وه‌ی عه‌قڵه‌كان،له‌گه‌ڵیدا په‌تاونه‌خۆشیه‌ كوشنده‌كان له‌ زیادبوندان! ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌وانه‌ی كه‌له‌شیان ساغه‌دڵه‌ڕاوكێ‌ وخه‌مۆكی دایگرتون وچێژ وه‌رنا گرن له‌كۆشك وته‌لارودینارودۆلاروجوانی یاروچه‌وری پارو..،هه‌رچه‌نده‌ بۆچاره‌سه‌ری په‌تا جه‌سته‌ییه‌كان هه‌نگاوی باش نراوه‌،به‌ڵام بۆنه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان شتێكی ئه‌وتۆبه‌ده‌ست نه‌هێنراوه‌ كه‌شایانی باس بێت، لێره‌دا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وڕاستیه‌ی كه‌چاره‌سه‌ری ڕاسته‌ قینه‌ی نه‌خۆشیه‌ سایكۆلۆ جیه‌كان ته‌نهاله‌بیروباوه‌ڕی ئیسلامی دایه‌به‌چێژوه‌رگرتن له‌ئیمان و تێگه‌یشتنی دروست له‌قه‌زاوقه‌ده‌روگوێگرتن له‌قورئان،دیاره‌ هه‌وڵه‌كانی مرۆڤ زۆرن بۆ ده‌ربازبون له‌ خه‌مه‌كانی هه‌ژاری ونه‌داری ونه‌خۆشی وناخۆشی،به‌ڵام موسڵمان ده‌بێ‌ دڵنیا بێت كه‌:بڕیاری خواده‌بێ‌ هه‌ربێته‌ جێ‌،ئه‌وه‌یش بڕوابونه‌ به‌(قه‌زاو قه‌ده‌ره‌ ) كه‌پایه‌یه‌كی بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌تی،تۆ كه‌نه‌خۆشی یان كه‌مئه‌ندامی یان هه‌ژاری بێ‌ حیكمه‌ت نیه‌وبه‌شی تۆئاوایه‌ونهێنیه‌كه‌ی لای خوایه‌،له‌فه‌رموده‌ی حه‌زره‌تا هاتوه‌كه‌:{خوای گه‌وره‌ ماڵ وحاڵی دنیا ئه‌دا به‌وه‌ی كه‌خۆشی ئه‌وێ‌ وخۆشی ناوێ‌،به‌ڵام ئیمان ته‌نهائه‌داته‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌خۆشی ئه‌ون}،كاره‌كانی خوا یه‌كپارچه‌ ڕه‌حمه‌ت وعه‌داله‌ته‌، كوڕئه‌دابه‌ حه‌زره‌تی ابراهیم وكچ ئه‌دابه‌ حه‌زره‌تی لوت ویه‌حیا پێغه‌مبه‌ریش مناڵی ناداتێ‌ وحه‌زره‌تی محمدیش كورو كچی ئه‌داتێ‌(سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر)،وه‌ك وتراوه‌(خواكاری نابه‌جێ‌ ناكا تا كێونه‌بینێ‌ به‌فری تێناكا)، خێرله‌وبه‌شه‌دایه‌ كه‌خواپێی داوی،گه‌ر تۆهه‌ژاری وئه‌وده‌وڵه‌مه‌نده‌عه‌داله‌ته‌،له‌وانه‌یه‌تۆی هه‌ژار گه‌رده‌وڵه‌مه‌ندببی بایی بیت وبه‌ره‌وبێدینی بڕۆیت وخراپه‌كاری ئه‌نجام بده‌یت یان ئه‌وده‌وڵه‌مه‌نده‌ گه‌ر هه‌ژاربێت دان به‌خۆیدانه‌گرێت ودوچاری شیرك وكوفربێت،پاشانیش ده‌بێ‌ ئه‌وڕاستیه‌ بزانین كه‌ زیكرویادی خواده‌رمانی دڵانه‌و به‌ ئه‌نجامدانی به‌ندایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ دڵه‌كان ئارام ده‌بن،حوزه‌یفه‌بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌:هه‌ركاتێ‌ پێغه‌مبه‌ر (ص)به‌هۆی ڕوداوێكه‌وه‌خه‌مبارده‌بووپه‌نای بۆنوێژده‌بردوده‌یفه‌رموو:بیلال قامه‌تی نوێژبكه‌وتابه‌هۆیه‌وه‌ دڵمان شادو به‌خته‌وه‌ربێت،چون مرۆڤ هه‌رچه‌نده‌ له‌ڕوی ماددیه‌وه‌پێشكه‌وتوبێت به‌ڵام بۆشایی ڕۆحی پڕناكاته‌وه‌،خوای گه‌وره‌ به‌حیكمه‌ت وزانایی ودانایی خۆی ئاسوده‌یی وبه‌ختیاری نه‌خستۆته‌ پاره‌و سامان وناوبانگه‌وه‌چونكه‌ ئه‌وانه‌ خۆشی ڕوكه‌شی دنیان وڕۆحی مرۆڤ ئاسوده‌ ناكه‌ن،ته‌نها ئیمان وبڕوایه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ڕاستی ئاسوده‌ ده‌كات،بۆسه‌لماندی ئه‌وڕاستیه‌ش سه‌دان نمونه‌مان له‌به‌ر ده‌ست دایه‌ كه‌زاناوداناوده‌وڵه‌مه‌ندو ناودارانی ڕۆژئاوا وئه‌وروپا له‌ لوتكه‌ی ژیانی ماددیانه‌وه‌ به‌ده‌ستی خۆیان كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌، وه‌ك (ڕۆماننوسی ئه‌مریكی(ئه‌رنست همنگوا )وه‌دیل كارنجی كه‌خاوه‌نی كتێبی(دع القلق وابدا الحیاه‌،وه‌(فان چوخی هۆڵه‌ندی،(كریستینان ئۆناسیس ملیۆنه‌ری یۆنانی،دكتۆره‌(دوڕیه‌ی شه‌فیق) كه‌دكتۆرای له‌پاریس هێنابو..هتد) ،له‌ زانكۆی ئایوای ئه‌مریكی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر(550)كه‌س كرد،ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌وانه‌ی بڕوادارن وسه‌ردانی په‌رستگا ده‌كه‌ن زیاتردڵیان ئارام وئاسوده‌ یه‌له‌چاوئه‌وانی تر،دیاره‌ئه‌وه‌ش فه‌رمانی خوایه‌كه‌ له‌سوره‌تی (ته‌ها/124) فه‌رمویه‌تی:{ومن اعرچ عن ژكری فان له معیشه‌چنكا....}واته‌: هه‌ركه‌س پشت بكاته‌ یادی من وبه‌رنامه‌كه‌م ژیانێكی ته‌گ وتاڵی ده‌بێت..، نوسه‌ری فه‌ره‌نسی (ئه‌ندریه‌مۆرۆ)ئه‌ڵێ‌:{مرۆڤ كاتێ‌ به‌هه‌مووئاوات وئاره‌زوه‌ كانی گه‌یشت هه‌ست ده‌كات كه‌ دڵته‌نگترین كه‌سه‌له‌جیهاندا!چونكه‌ئاواتی تری نه‌ماوه‌ تا هه‌وڵی بۆبدات}بۆیه‌تاكه‌ چاره‌ سه‌روده‌رمان بۆنه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌بۆیادوپه‌یامی خوای میهره‌ بان،به‌تێگه‌یشتنی ڕاست ودروستی پایه‌كانی ئیمان وبه‌تایبه‌ت قه‌زاو قه‌ده‌ر.

ته‌ندروستی پاشایه‌تیه‌..
قه‌ناعه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌.. دینداری به‌خته‌وه‌ریه‌