یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   هه‌ولێر: دوو مامۆستاى ئايينى كۆچى دواييانكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ئاكرێ: هه‌ڵبژاردنى كۆنفڕانسى نێوخۆيى لقى موسڵى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   لقى گه‌رميانى يه‌كێتى زانايان؛ ئاماده‌كارى بۆ كۆنفڕانسى نێوخۆيى لق ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری لە کۆنگرەیەکی ئیسلامی دەربارەی ئاسایشى کۆمەڵایەتی ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (مزگه‌وتى حاجى ياسين) به‌قال ده‌كات    *****    *****   داواكارییه‌ك بۆ پێشخستنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان ئاماده‌سازی بۆ كۆنگره‌ ده‌كات    *****    *****   بۆچوونی فیقهی ئیسلامی ده‌رباره‌ی جووت ره‌گه‌زو هاوشێوه‌كانی    *****    *****   یه‌کێتی زانایان پشتگیری داواکانی فه‌رمانبه‌ران ده‌کات    *****    *****   سلێمانى: شاندێكى باڵاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى به‌شدارى ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمێكى وه‌رگرتنى ئيجازه‌ى عيلمى ده‌كه‌ن    *****    *****   له‌ خه‌ونێکه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانستی و مسوڵمانبوون   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/10/2011 : 12:49:21
قه‌باره‌ی فۆنت
ئاڵا نه‌ته‌وه‌ییه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ عیباده‌ته‌وه‌ نیه‌
ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا باسی داگرتنی ئاڵای كوردستان كرا له‌ شوێنه‌ دابڕاوه‌كانی كوردستان..لێره‌و له‌وێ‌ (سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئاڵا) كاردانه‌وه‌ی جۆراو جۆری لێ كه‌وته‌وه‌.. وه‌ له‌ناو هه‌موو چین‌و توێژه‌كانیشدا رۆڵی مامۆستایانی ئاینی گرنگ هه‌ڵسه‌نگێندرا به‌ جۆرێك هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی 10ی ساڵی 2011..مامۆستایانی ئاینی به‌ وتاری: نوسراوو بیستراوو هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی تایبه‌تیه‌وه‌.. وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان داكۆكیان له‌ ئاڵای كوردو مافی ره‌وای گه‌لی كورد كرد.. تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی له‌رۆژنامه‌ی ئاسۆ بابه‌تێك بڵاوكرایه‌وه‌ به‌ناونیشانی: ژماره‌یه‌ك له‌ (مامۆستایانی ئاینی داوا ده‌كه‌ن كه‌ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر بانی مزگه‌وته‌كانیشه‌و هه‌ڵبدرێت) .. ئه‌وه‌ بوو له‌ 24/10/2011 له‌ سایتی ئه‌وقاف بابه‌تێك بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر یه‌كه‌م مزگه‌وت له‌ هه‌ولێری پایته‌خت هه‌ڵكرا.. ئینجا لێره‌دا پێویسته‌ ئه‌م راستیه‌ بزانین.. وه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌ نه‌بێته‌ دیارده‌ له‌ناومان (هه‌روه‌كو به‌ زه‌قی له‌بابه‌ته‌كه‌ی سایتی ئه‌وقاف دیاربوو كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی غه‌یره‌ موباشر هانی مزگه‌وته‌كانی تری ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش چاو له‌و مزگه‌وته‌ بكه‌ن..)، بێگومان من شتێكی وه‌هــای لێ ناخوێنمه‌وه‌.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین‌و سه‌رنج بده‌ین‌و لێ ی وردبینه‌وه‌ ده‌بینین ئه‌گه‌ر یه‌ك ئیجابیه‌تی هه‌بێت (ئه‌ویش به‌كه‌م‌و كوڕیه‌وه‌) به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین سلبیاتی ده‌بێت..بۆنمونه‌:

1- به‌یانی ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك رووبدات ئه‌وه‌ ماڵه‌كانی خواش لێ ی بێ به‌ش نابن!

2- بێگومان ده‌بێ ئاڵای تریش له‌پاڵی هه‌ڵده‌ین.. وه‌ك (ئاڵای عیراق).. چونكه‌ مومكین نیه‌ ئه‌مه‌ تاسه‌ر بۆمان بچێته‌ سه‌ر هه‌روه‌كو له‌ فه‌رمانگاكانی تر نه‌چوه‌ته‌ سه‌ر.

3- عونسوڕی پێوه‌ی ره‌نگه‌داته‌وه‌ كه‌ وا نیشانده‌دات مزگه‌وته‌كان تایبه‌تن به‌ كوردان..كه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا ئێمه‌ قه‌ومیه‌تی تر جگه‌ له‌ كورد (وه‌كو: عه‌ره‌ب + تورك + فارس..هتد.) رووده‌كه‌نه‌ مزگه‌وته‌كانی كوردستانمان به‌مه‌به‌ستی عیباده‌ت.

4- به‌یانی هه‌ڵبژاردن بێته‌وه‌ گۆڕێ مزگه‌وته‌كان‌و دیواری مزگه‌وته‌كان ده‌بنه‌ شوێنی ریكلام بۆ كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن.

5- مزگه‌وته‌كان ده‌بنه‌ شوێنی كۆبونه‌وه‌ی حیزبان.. كه‌ مزگه‌وت دروستكراون بۆ عیباده‌ت كه‌ جگه‌ له‌مه‌سائیلی عیباده‌ت هیچ شتێكی تر له‌ مزگه‌وت دروست نیه‌ به‌به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی پیرۆزی: ((ۆأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَڵا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَداً)) الجن: 18.

6-هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر وابڕوات ئه‌وكاته‌ هه‌رچی بێ‌و بۆی هه‌یه‌ ئاڵای نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ربانی مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ هه‌ڵكات!

له‌كۆی هه‌موو ئه‌مانه‌و (زۆر زیاتریش) بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌: ئه‌مه‌ شتێكه‌ نه‌ده‌بوو هه‌ر بیریشی لێ بكرێته‌وه‌.. وه‌ ئه‌گه‌ر بیریشی لێكراوه‌ نه‌ده‌بوو له‌ راگه‌یاندنه‌كان ئه‌م باسه‌ وا زه‌ق بكرێته‌وه‌.. وه‌ ئه‌گه‌ر زه‌قیش كرایه‌وه‌ نه‌ده‌بوو به‌م شێوازه‌ كاری له‌سه‌ربكرێت..

ئه‌وه‌و به‌تایبه‌ت تر له‌ سایتی فه‌رمی ئه‌وقاف نه‌ده‌بوو وه‌كو چالاكی‌و ئیبداع‌و ده‌ستخۆشی بكرێت له‌ مزگه‌وتێك به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی كاری به‌م قسه‌یه‌ كردووه‌و له‌ سه‌ر مزگه‌وت ئاڵای هه‌ڵكردووه‌و، وا به‌م شێوازه‌ له‌ بابه‌تێكی (ته‌یحان‌و ناڕوون) له‌ سایتی فه‌رمی ئه‌وقاف له‌ ژێر ناونیشانی:

(بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر مزگه‌وتێك هه‌ڵده‌كرێت) بڵاوبكرێته‌وه‌..

هه‌روه‌ها وه‌كو هاندانێكیش بۆ مزگه‌وته‌كانی تر له‌ناو بابه‌تكه‌ دا هاتووه‌: (پێشبینی ده‌كرێت مزگه‌وته‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش هه‌مان بڕیار بده‌ن)..، به‌ڵكو ده‌بوو وه‌كو سایتی یه‌كێتی زانایان وه‌كو مه‌وقیف‌و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی مامۆستایانی ئاینی كوردی هه‌ژماركردباو نه‌ك وه‌كو ره‌فتار به‌ڵكو وه‌كو دڵسۆزی مه‌لاكانی كورد بۆ قه‌زیه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان..

له‌كۆتاییدا: پێویسته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ (بابه‌تی ئاڵا هه‌ڵكردن له‌سه‌ر مزگه‌وت) له‌بیر بكرێت‌و كاری له‌سه‌ر نه‌كرێت‌و (له‌ راگه‌یاندنه‌كان زۆر باس نه‌كرێته‌وه‌و) له‌ بڕی خه‌یاڵی ئاڵا بۆ سه‌ر مزگه‌وته‌كان باوه‌كینێ‌ زیاتر بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی مامۆستایانی ئاینی یه‌وه‌ خه‌ڵكی فێری دڵسۆزی زیاتر بكرێن بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆیان وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ده‌قمان له‌به‌ر ده‌ست داهه‌یه‌..، ئینجا له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌م دڵسۆزیه‌ش له‌سه‌ر حیسابی دین نه‌بێت‌و هه‌روه‌ها كار نه‌كاته‌ سه‌ر برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ ژیان..

لێره‌دا ده‌پرسم: أ- ئه‌گه‌ر ئاڵا له‌سه‌ر بانی مزگه‌وته‌كان هه‌ڵ بدرێت.. ئایا ئه‌مه‌ كه‌نیسه‌و هه‌روه‌ها شوێنه‌كانی تری خواپه‌رستی نه‌ته‌وه‌كانی ترو هه‌روه‌ها كه‌مینه‌كانیش ناگرێته‌وه‌؟

ب- ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سیفه‌تێكمان له‌ به‌رامبه‌ر پێ ناخۆش بێت (بۆ نمونه‌: وه‌ك تعریب كردنمان..) ئه‌ی چۆن ئه‌بێت خۆمان هه‌مان ره‌وشت (له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر) دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌..؟

به‌ڵكو لێره‌دا من وای ده‌بینم: كه‌ به‌ ئارامگرتن‌و ره‌وشتی به‌رزو جوانمان به‌رامبه‌ره‌كه‌مان حاڵی بكه‌ین له‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵه‌ن‌و وابكه‌ین كه‌ ئه‌وان هه‌ست به‌هه‌ڵه‌ی خۆیان بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌‌و بێن‌و داوای لێبوردنمان لێ بكه‌ن.. نه‌ك ئێمه‌ (له‌سه‌ر ماف‌و حه‌قی خۆشمان) بكه‌وینه‌ هه‌ڵه‌وه‌..!

وه‌ شتێكی زۆر زۆر گرنگیش هه‌یه‌ كه‌ نابێت هیچ كات له‌بیری كه‌ین.. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: بۆ هه‌موو كارو داواكانمان پشت به‌ (خوا)ی گه‌وره‌ ببه‌ستین.. پشتیوان به‌(خوا) میلله‌ته‌كه‌مان پارێزراو ده‌بێت‌و به‌ هه‌موو ئاوات‌و داوا ڕه‌واكانی خۆی ده‌گات..(أللهم امین).