یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   یادی مه‌ولودی فه‌خری کائینات له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   وەزارەتی ئەوقاف؛ له‌باره‌ى كۆچى دوايى مامۆستايێكى ئايينى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/10/2011 : 20:22:37
قه‌باره‌ی فۆنت
وانه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌ موناسه‌به‌ی " ده‌یه‌ی حاجییان "
Malaaras.rwanduzi@hotmail.com

له‌ ئێستای گوزه‌ری به‌روار و ڕۆژژمێری ئیسلامیدا كه‌ له‌ هه‌ر ساته‌وه‌ختێكدا به‌ باوه‌شێك له‌ تروسكایی خودایی خۆی ده‌كا به‌ جیهانی ئیسلامیدا و ئاسۆی ته‌مگرتووی گرۆی مرۆڤایه‌تی ڕۆشنا ده‌كاته‌وه‌ و به‌ شه‌پۆڵی ئومێدبه‌خشانه‌وه‌ به‌سته‌ڵه‌كی چه‌قبه‌ستووی نێو دڵ و ده‌روونییان ده‌توێنێته‌وه‌ و ، موسڵمانانیش به‌ هه‌ستی به‌رزی موسڵمانێتییه‌وه‌ كلیلی ئاشنابوونه‌وه‌ به‌ وابه‌ستبوون به‌ خه‌ڵوه‌تگه‌رایی و ڕۆحگه‌رایی دیندارییانه‌ ، ده‌دۆزنه‌وه‌ ، ده‌بینین شوێنكه‌وتووانی شاڕێی خۆشبه‌ختی هه‌ردوو ژیان به‌ شه‌وق و شه‌یداییه‌كی بێوێنه‌وه‌ و به‌ كردار و گوفتاری ئیماندارانه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵس و كه‌وت و هه‌نگاوهه‌ڵهێنانه‌كانییان به‌ دیارده‌كه‌ون ، ناسنامه‌ی موحه‌ممه‌دییانه‌ی خۆیان تۆختر ده‌كه‌نه‌وه‌ و تا ئه‌وپه‌ڕی پابه‌ندبوون به‌ سه‌روه‌ر و سه‌رداری ژین و دینیان حه‌زره‌تی ( موحه‌ممه‌د - د خ - ) درێژی ده‌كه‌نه‌وه‌ ، زانراویشه‌ كه‌ یه‌كێك له‌و موناسه‌به‌ دیار و دره‌وشاوانه‌ موناسه‌به‌ی ( ده‌ی حاجییانه‌ ) كه‌ پێگه‌ و پایه‌یه‌كی باڵای له‌ مێژوو و فه‌رهه‌نگی ئایینی ئیسلامدا هه‌یه‌ و له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ پێشینه‌ چاكه‌كان ئاشنا و عه‌وداڵی فه‌زڵ و فه‌لسه‌فه‌ فره‌ مه‌وداكه‌ی بوونه‌ و ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ توێشووی خواناسی خۆیانییان له‌ ساته‌ زێڕینه‌كانییدا ته‌ژی كردووه‌ ، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌مانانیش بتوانین هاوشێوه‌ی ئه‌وان شاكارێكی شایسته‌ له‌ گوێڕایه‌ڵیكردنی خودای په‌روه‌ردگار و نووسینه‌وه‌ی تۆمارێكی ڕه‌نگین له‌ خواپه‌ستی و خواناسیدا له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ( ده‌یه‌ی حاجییان ) بنوێنین ، پێویسته‌ به‌ ووردی سه‌رنج له‌ وانه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌و بۆنه‌ گه‌وره‌یه‌ بده‌ین و له‌وێوه‌ هه‌نگاو بنێین و ده‌سپێك و كۆتایی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كمان ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وانه‌ گه‌ورانه‌ بێت ، بۆیه‌ له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ئاماژه‌ به‌ بژارده‌یه‌ك له‌و وانه‌ په‌روه‌رده‌ییانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ له‌ كانیاوی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌رمان ( د خ ) هه‌ڵهێنجراون و جێی خۆیه‌تی به‌ بایه‌خه‌وه‌ هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌ سه‌ر بكه‌ین و به‌ تێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌یان بكه‌ین :

• ووریاكردنه‌وه‌ی په‌روه‌ردییانه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كرده‌وه‌ چاكه‌كان له‌و ده‌ ڕۆژه‌دا له‌ ( مانگی زیلحیججه‌ ) باشترین و خۆشه‌ویسترین كرده‌وه‌ن به‌ لای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ كاتانێكی دیكه‌ ، كه‌ له‌مه‌شدا په‌روه‌رده‌كردن و ڕاهێنانی نه‌فسی مرۆڤی موسڵمان له‌ سه‌ر بایه‌خدان به‌و موناسه‌به‌ ساڵانه‌یه‌ به‌دیده‌كرێت كه‌ ته‌نها یه‌كجار له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا ڕێكده‌كه‌وێت و ، له‌ هه‌مانكاتدا ئاماژه‌ی ڕووناك هه‌یه‌ كه‌ گرنگ و پێویسته‌ مرۆڤی موسڵمان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ بقۆزێته‌وه‌ و ئاوێزانی خواپه‌رستی بكات و به‌ كرده‌وه‌ و گوفتاری خواناسانه‌ ئه‌و ساته‌ گه‌ورانه‌ ڕازاوه‌تر بكات چونكه‌ ده‌رفه‌تی نزیكبوونه‌وه‌ی له‌ په‌روه‌ردگار تیادا ئاسانتر ده‌بێت و مرۆڤ ده‌باته‌وه‌ حاڵه‌تێكی ڕۆحگه‌رایی باڵا له‌ گه‌ڵ خودای مه‌زن كه‌ سه‌ره‌نجام ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی گیانی خرۆشاوی ئیمانییانه‌ی و یارمه‌تی ده‌دات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كانی ژیان .

• ئاراسته‌كردنی په‌روه‌رده‌ییانه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ له‌ ژیانی مرۆڤی موسڵمان هه‌ندێك موناسه‌به‌ هه‌ن كه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر شانی به‌ شێوه‌یه‌كی ئیجابییانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵ بكات و به‌ زاناییه‌وه‌ له‌ گه‌ڵییان تێكه‌ڵ ببێت و بیانكاته‌ ئامرازێك بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانی و شكاندنی ڕۆتیناتی كرده‌وه‌ و گوفتاره‌كانی ، له‌و موناسه‌باتانه‌ش ئه‌و ده‌ ڕۆژانه‌ن كه‌ شێوازه‌كانی خواپه‌رستی تیایاندا هه‌مه‌ڕه‌نگن و هه‌موو لایه‌ن و ڕه‌هه‌نده‌ مرۆیی و ئایینیه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ .


• به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی مرۆڤی موسڵمان به‌ درێژایی ژیانی له‌ گه‌ڵ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ش له‌ ڕێی عیباده‌ته‌ جۆر به‌ جۆره‌كانه‌وه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مانا و ده‌لاله‌تی گه‌وره‌یی و باڵاده‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی په‌روه‌ردگار له‌ چوارچێوه‌ی خواپه‌رستییه‌كی ڕاستگۆیانه‌ به‌رجه‌سته‌ بكرێت ، له‌مه‌شدا دووپاتكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ژیانی مرۆڤی موسڵمان هه‌مووی تاعه‌ت و خه‌ڵوه‌تی پیرۆزه‌ و ، ده‌لاله‌ته‌ له‌وپه‌ڕی په‌یوه‌ستبوونی به‌ مانه‌وه‌ و مه‌ودادان به‌و ڕه‌وته‌ وه‌رچه‌رخێنه‌ره‌وه‌ .

• هاندانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ڕكابه‌رێتی و ململانێتی له‌ سه‌ر تاعه‌ت و عیباده‌ته‌كاندا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێكی موسڵمان له‌ لای خۆیه‌وه‌ ڕوو بكاته‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و عیباده‌تانه‌ ، له‌مه‌شدا ئاراسته‌كردنی په‌روه‌رده‌ییانه‌ هه‌یه‌ بۆ ڕه‌خساندنی ووزه‌ و ئاماده‌ییه‌ خودییه‌كانی تاكی موسڵمان له‌ پێناو به‌دیهێنانی سوود و قازانج و مه‌به‌سته‌ به‌رزه‌كانی ئاخیره‌ت كه‌ خۆیان له‌ به‌هه‌شتیبوون و ده‌ربازبوون له‌ دۆزه‌خ ده‌بیننه‌وه‌ .


• ڕێزلێنان و گه‌وره‌كردنی ئیسلام بۆ یه‌كێك له‌ ڕوكنه‌ گه‌وره‌كانی ئیسلام هه‌یه‌ كه‌ حه‌جه‌ وه‌ك عیباده‌تێكی مه‌زن كه‌ ناوه‌ڕۆكه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی له‌ خۆداماڵینی تاكی موسڵمان له‌ ئاره‌زوو و پاڵنه‌ره‌ مادییه‌كان و ڕزگاربوونی له‌ ڕوواڵه‌ته‌ دونیاییه‌كان ، به‌رجه‌سته‌ ده‌بن و ، ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ په‌روه‌ردییانه‌ش لایه‌نی ڕۆحی تێر ده‌كات كه‌ ده‌خوازێت به‌ شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌ و پته‌و و به‌ ئاماده‌سازییه‌كی تایبه‌ت ئاماده‌ بكرێت له‌ پێناو ئه‌وه‌ی توانای هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی پێببه‌خشێت بۆ ئه‌و كرده‌وه‌ باشانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) ستایشی كردوون چونكه‌ ڕێخۆشكردنێكی باش و پاڵنه‌رێكی به‌هێزی تیادا به‌دیده‌كرێت بۆ پێشوازیكردن له‌ كرده‌وه‌كانی حه‌ج به‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌ گه‌ڵ پایه‌ی حه‌ج ئه‌نجامبدرێت .

• په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤی موسڵمان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر بایه‌خدان به‌ زیندووكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت و نیشانه‌ ئایینیه‌ جیاجیاكان به‌ تایبه‌ت كه‌ ده‌رگای كرده‌وه‌ باشه‌كان هه‌میشه‌ واڵایه‌ و داناخرێت له‌و ساته‌وه‌ی مرۆڤ له‌ دایكبووه‌ و تا ئه‌و ساته‌ی ده‌مرێت .


• ئه‌و ده‌ ڕۆژه‌ پیرۆزانه‌ پڕن له‌ ناوه‌ڕۆك و وانه‌ی په‌روه‌رده‌یی مه‌زنی دیكه‌ كه‌ له‌ سه‌ر هه‌موومان پێویسته‌ سوودیان لێببینین له‌ ژیانماندا و بیانكه‌ینه‌ سه‌رچاوه‌ی ئیلهامبه‌خشی سوودبه‌خش له‌ كاروباره‌كانماندا و مه‌زنێتی و چۆنێتییه‌ باڵاكه‌ی ئیمانی خۆمانی پێ قووڵتر و به‌هێزتر بكه‌ینه‌وه‌ .