یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/11/2011 : 14:49:32
قه‌باره‌ی فۆنت
جـه‌ژن ..ئه‌وسا و ئێستا
a_qamishi@yahoo.com

یه‌كێك له‌ڕۆژه‌خۆشه‌كانی ژیان ڕۆژانی جه‌ژنه‌،به‌ده‌نگی (الله‌ اكبر)وبۆن و هه‌ڵامی پڵاوگۆشت وجل وبه‌رگی جوان..سه‌ردانی خزمان.. زه‌رده‌ی سه‌ر لێوان..پاكردنه‌وه‌ی دڵان،چه‌ند دیمه‌نێكی دڵگیرن له‌په‌ڕاوی دڵداتۆماركراون كه‌مرۆڤ ناتوانێ‌ فه‌رامۆشیان بكاتن.

ئه‌وسا هه‌مووشته‌كان ساده‌بوون به‌ڵام زۆرشیرین وبوون وتامی تایبه‌تیان بوو! ئه‌وساژیان به‌هه‌مودیمه‌نه‌كانیه‌وه‌له‌ئێستاجودابونازانم بۆچی ئه‌وهه‌موخۆشیانه‌ كاڵبونه‌وه‌.

ئه‌وساخه‌ڵك هه‌ژاربوجه‌ژنان پڵاوێكیان ده‌خواردبه‌ڵام دڵیان ده‌وڵه‌مه‌ند بوو،

ئه‌وسا جلو به‌رگیان كۆن وساده‌بوبه‌ڵام دڵێكی سپی وهه‌ستێكی ناسكی تێدابو، ئه‌وسامرۆڤه‌كان یه‌كتریان خۆش ده‌ویست وهاوبه‌شی خۆشی وناخۆشی یه‌كتر بوون،به‌ڵام ئێستاخۆشه‌ویستی له‌دڵه‌وه‌داخزاوه‌بۆناوورگ،بۆیه‌ده‌ڵێن ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ركه‌س بۆخۆی!(ئی خۆم بۆخۆم هی تۆش ده‌خۆم)!

ئه‌وسا خه‌ڵكی وه‌ك ئه‌مڕۆباوه‌شیان نه‌كردبووبه‌دنیادا،كاتیان هه‌بووبۆسه‌ردان وخزمایه‌تی، ئێستاڕه‌نگی شته‌كان بزڕكاون،تامی بۆنه‌وجه‌ژنه‌كان وه‌ك تام و چێژی ئه‌ومیوانه‌ی لێهاتوه‌كه‌ڕه‌نگیان جوانه‌به‌ڵام تامی میوه‌خۆشه‌كانی جاران ناده‌ن!خۆشه‌ویستان: ژیانمان به‌رهه‌می كرده‌ی خۆمانه‌،ئه‌وكات به‌ڕه‌وشته‌ جوانه‌كان ژیانی خۆیان كردبوه‌به‌هه‌شتۆكه‌یه‌ك،به‌ڵام ئه‌مڕۆبه‌ده‌ستی خۆمان كردومانه‌به‌دۆزه‌خ!دروشمی جوان به‌ڵام قرپۆك..ناوی بێناوه‌ڕۆك ..ڕوكه‌شی جوان دڵی كرمۆك!كه‌واته‌ چی وایكردوه‌بڵێین: ئای بۆجه‌ژنانی جاران دڵی سافی باپیران..،ژیانی هه‌ژاری ئه‌وسامان پێخۆشتربێت له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی ئێستا؟! به‌ڕێزانم ئێمه‌ده‌توانین به‌ونیه‌ت وئیمانه‌ی جاران تامی خۆشی ژیان بگێڕینه‌وه‌ له‌یه‌كترنزیك بینه‌وه‌چیترته‌نها بۆخۆمان نه‌ژین له‌چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكدا.. ئه‌گه‌روانه‌كه‌ین ئه‌وابه‌ده‌ستی خۆمان زیندانێكی گه‌ڕۆك بۆخۆمان دروست ده‌كه‌ین! ئه‌وكاته‌ش ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزوكۆشك وته‌لار.. دینارودۆلار.. جوانی یار..سه‌وزایی به‌هار..سیاسه‌تی ڕۆژگار.. ئاسوده‌یی نابه‌خشن به‌ دڵی ناله‌بار، ده‌بائاوڕێك له‌ڕۆح وهه‌ست ونه‌ست ودڵه‌كانمان بده‌ینه‌وه‌وبه‌یادی خواتێریان بكه‌ین تائارام بن وبحه‌وێنه‌وه‌،چونكه‌ ئه‌وان به‌ده‌ستی ئێمه‌وه‌ زۆر ماندوبون،باله‌جه‌ژندا ده‌رگای ماڵه‌كانتان كراوه‌ بێت ..به‌ڵام له‌پێشدا ده‌رگای دڵه‌كانتان بكه‌نه‌وه‌..په‌یوه‌ندی برایه‌تی و خزمایه‌تی نه‌ك حیزبایه‌تی سه‌ردانی خزمان نه‌ك سه‌رقه‌بران
جه‌ژنێكی خۆش ـ ڕۆژێكی خۆش ـ دڵێكی خۆش