یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/11/2011 : 13:37:20
قه‌باره‌ی فۆنت
ئادابی زیاره‌ت‌و سه‌ردانی كردنی حاجیانی ماڵی خوا
[فَإِذَا قَضَيْتُمْ مَنَاسِكَكُمْ فَاذْكُرُوا اللَّهَ كَذِكْرِكُمْ آَبَاءَكُمْ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرًا]
البقرة:200

واته‌: هه‌ر كات واجبات‌و مه‌ناسیكی حه‌جتان جێ‌ به‌جێ‌ كرد یادی خوا بكه‌ن هه‌روه‌ك یادی باب‌و باپیرانتان ده‌كه‌ن ( كه‌ له‌ ناو عه‌ره‌ب شتێكی باوبووه‌ كه‌ زۆر باسی باب‌و باپیرانی خۆیان ده‌كرد‌و خۆیان پێ هه‌ڵده‌كێشان) یان زیاتر له‌ باب‌و باپیران یادی خوا بكه‌ن..،
وه‌ ئه‌وانه‌یش كه‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ پیرۆزه‌یان (هێشتا) به‌ قسمه‌ت نه‌بووه‌ تكایه‌ كاتێ‌ كه‌ ده‌چنه‌ لای حاجیان ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

1- جارێ‌ له‌سه‌ره‌تادا تكام وایه‌ له‌ كه‌س‌و كاری حاجیان (به‌تایبه‌ت ئافره‌ته‌كان): كه‌ به‌ شێوازی شه‌رعی‌و لیباسی شه‌رعییه‌وه‌ بچنه‌ پێشوازی حاجیه‌كانتان‌و حیساب بۆ پێگه‌ی ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی حاجیه‌كانتان بكه‌ن.

2- خزمان‌و خه‌ڵكی: لێبگه‌ڕێن با یه‌ك دوو ڕۆژ حاجیه‌كان ئیسڕاحه‌ت بكه‌ن ئینجا بڕۆنه‌ سه‌ردانی‌و به‌خێرهینانه‌وه‌یان.

3- تكایه‌ له‌ كاتی گونجاو بڕۆن‌و زوش هه‌ڵسن، وه‌كو كورده‌واری خۆمان گوته‌نی: (ته‌شبیه نه‌بێت) مه‌یكه‌ن به‌ چایه‌خانه‌.

4- تكایه‌ ته‌وقه‌كردن كیفایه‌ته‌و ئه‌وه‌نده‌ی پێتان ده‌كرێ‌ خۆتان له‌ ماچ كردن ببوێرن، وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ش دا هاتووه‌: ((ما من مسلمین یلتقیان فیتصافحان الا غفر لهما قبل أن یفترقا))سنن ابی داود، واته‌: هه‌ردوو موسڵمانێك بگه‌ن به‌ یه‌ك‌و ته‌وقه‌ بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی لێك داببڕێن ئه‌وا خوای گه‌وره‌ لێیان خۆش ده‌بێ‌ پێش ئه‌وه‌ی یه‌كتری جێ‌ بێڵن.

5- ئافره‌ت له‌گه‌ڵ نامه‌حڕه‌م نه‌كه‌وێته‌ ده‌ست‌و شان و پیل ماچ كردنه‌وه‌.

6- گله‌یی مه‌كه‌ن له‌ هه‌دایا‌و دیاری كه‌ حاجی نه‌یبوو یان پێتی نه‌دا.. چونكه‌ گه‌ر بزانن خێری سه‌ردانی‌و به‌خێرهێنانه‌وه‌ی حاجیان ئه‌ندازه‌كه‌ی چه‌نده‌ ئه‌وه‌نده‌ت كیفایه‌ته‌و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چاوت له‌ دیاری نه‌بێت.

7- ئاوی (زه‌م زه‌م) به‌ده‌ستی راسته‌و هه‌روه‌ها به‌ ده‌م(بسم¬ الله) وتنه‌وه‌و به‌ نییه‌تێكی پاك‌و باش بیخۆره‌وه‌.

* سه‌باره‌ت به‌ خودی حاجی یه‌ به‌ڕێزه‌كانیشمان:

1- پێویسته‌ خۆیان له‌ قسه‌و كره‌وه‌ی وا بپارێزن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خێر.. یان ده‌بێته‌ هۆكاری گوناه!.

2- پێویست به‌وه‌ ناكات پانی ده‌ستیان ڕابگرن‌و خه‌ڵكی ناچاری ماچكردنی بكه‌ن.. كه‌ له‌ ڕووانگه‌ شه‌رعیه‌كه‌ی‌و هه‌روه‌ها له‌ ڕووانگه‌ی ته‌ندروستیشه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ باش نه‌بێتن!، هه‌ر بۆیه‌ ده‌ڵێم: ئه‌م ده‌ست ماچ كردنه‌ شتێكه‌ حه‌ق وایه‌ وازی لێ بهێندرێت.

3- وریابن نه‌هێڵن ئافره‌تی نامه‌حڕه‌م ده‌ستتان ماچ كه‌ن چونكه‌ گوناهه‌!.

4- تكایه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵێك میوان یه‌كێكیان تایبه‌ت مه‌كه‌ به‌ (دیاری)! به‌ڵكو ده‌توانی پاشان بیده‌یتێ‌ یان بۆی ڕه‌وانه‌ بكه‌یت.

5- له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر: له‌سه‌ر ته‌وبه‌كه‌ت به‌رده‌وام به‌و.. هیچ كات كه‌ ده‌فته‌ری كرده‌وه‌كانت پاك بووه‌ته‌وه‌ له‌ ژه‌نگی گوناه نه‌هێڵی جارێكی تر پیس ببێته‌وه‌و نه‌فس‌و شه‌یتان‌و ده‌وروبه‌رێكی خه‌راپ پێت نه‌وێرن‌و كاریگه‌ری سلبیت له‌سه‌رنه‌كه‌ن‌و، باوه‌كینێ‌ مه‌فعولی ته‌وبه‌و عیباده‌ته‌كه‌ی (حه‌ج)ت تا مردن ته‌ئسیری ئیجابی خۆی له‌سه‌رت هه‌بێت‌و كارو كردارو گوفتارت جوان‌و چاك‌و پاك بكه‌و هه‌ر له‌سه‌ر ته‌وبه‌كه‌ی خۆت به‌رده‌وام به‌و بۆ ئه‌م ئامانجه‌شت پشت به‌ خوای گه‌وره‌ت ببه‌سته‌.

(حج مبرور.. وسعی مشكور.. وژنب مغفور.. وجنه‌ وحُبور.. وحیاتكم نور وسرور.. وتجاره‌ عند ربكم لن تبور.. وكلكم تحجون بیت الله الحرام إن شا‌والله تعالی).


*پێش نوێژو وتارخوێن له‌كه‌سنه‌زان