یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبد اللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی ته‌واوكردنی مه‌راسیمی حه‌ج له‌ مسوڵمانان ده‌كات    *****    *****   حوكمی كشانه‌وه‌ له‌ موزایه‌ده‌كان به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دارایی    *****    *****   جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى كوردستان سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای فه‌توا: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به‌ دروست نازانین    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا (صدیق عثمان ئیلينجاغی) کۆچی دواییکرد   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/12/2011 : 23:05:04
قه‌باره‌ی فۆنت
مرۆڤ له‌ گوتاری ئاراسته‌كراوی خوداییدا
Malaaras.rwanduzi@hotmail.com

گوتاری خودایی كه‌ به‌ بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی‌و ڕه‌نگی‌و ڕواڵه‌تی‌و زمانییه‌وه‌ ئاراسته‌ی مرۆڤ كراوه‌، بابه‌تێكی بنچینه‌یی له‌ په‌یام‌و كرۆكی په‌رتووكه‌ ئاسمانییه‌كان به‌تایبه‌ت قورئانی پیرۆز پێكدێنێت‌و گوزارشت له‌ ڕاده‌‌و ڕه‌هه‌ندی بایه‌خ پێدانی په‌روه‌ردگار به‌ كه‌سایه‌تی‌و كه‌ڕامه‌تی مرۆڤ ده‌كات به‌بێ له‌ به‌رچاوگرتنی ئینتما‌و ئایدیای ئایینی‌و به‌ چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌‌و ده‌لاله‌تی جیاجیاوه‌ ئه‌و گوتاره‌ خوداییه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ مرۆڤه‌كان.

كه‌ تیایاندا نهێنی‌و بایه‌خی ئه‌و مامه‌ڵه‌‌و په‌یوه‌ندییه‌ ڕیشه‌دار‌و به‌رهه‌مداره‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌, كه‌ ڕاشكاوانه‌ له‌ دووتووێی ده‌قه‌ پیرۆزه‌كاندا ڕووماڵكراون‌و سه‌ره‌نجام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شكۆمه‌ندبوونی مرۆڤه‌كه‌ خۆی كه‌وتوونه‌ته‌وه‌، لێره‌دا‌و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌كه‌ین‌و ئامارێكی ووردی له‌ سه‌ر ده‌خه‌ینه‌ڕوو :

1 - بانگكردن‌و دوواندنی مرۆڤ به‌ ده‌سته‌واژه‌ی (يا ايها الانسان) و هاوشێوه‌كانی كه‌ ووشه‌ی ( الانسان ) ی به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها تێدا هاتبێ، ئه‌م شێوه‌ دوواندنه‌ش ( 65 ) جار له‌ قورئان دووباره‌ بۆته‌وه‌ .

2 - بانگكردن‌و دوواندنی مرۆڤ به‌ ده‌سته‌واژه‌ی (يا ايها الانسان) و هاوشێوه‌كانی كه‌ ووشه‌ی ( الناس ) ی به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها تێدا هاتبێ، ئه‌م شێوه‌ دوواندنه‌ش ( 241 ) جار له‌ قورئان دووباره‌ بۆته‌وه‌ .

3 - بانگكردن‌و دوواندنی مرۆڤ به‌ به‌كارهێنانی ووشه‌ی ( الانس )، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ش ( 19 ) جار دووباره‌ بۆته‌وه‌.

4 - بانگكردن‌و دوواندنی مرۆڤ به‌ به‌كارهێنانی ووشه‌ی ( الانس )، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ش ( 1 ) جار هاتووه‌ .

5 - بانگكردن‌و دوواندنی مرۆڤ به‌ به‌كارهێنانی ووشه‌ی ( أناس ) ، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ش ( 5 ) جار دووباره‌ بۆته‌وه‌.

6 - بانگكردن‌و دوواندنی مرۆڤ به‌ به‌كارهێنانی ووشه‌ی ( بنی ادم ) ، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ش ( 7 ) جار دووباره‌ بۆته‌وه‌.

7 – بانگكردنی مرۆڤ له‌ ڕێی دوواندنی به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه‌تی له‌ وێنه‌ی عه‌قڵ‌و زانست‌و بینین‌و بیركردنه‌وه‌‌و تێگه‌یشتن، بۆ نموونه‌ قورئانی پیرۆز به‌ تایبه‌تمه‌ندنی عه‌قڵ به‌ ده‌سته‌واژه‌ی جیاواز مرۆڤ ده‌دوێنێ : أفلا تعقلون ، لعلكم تعقلون ، ان كنتم تعقلون ، أفلم تكونوا تعقلون ، لقوم يعقلون ، كه‌ ئه‌م شێوه‌ خیتابه‌ خوداییه‌ ( 33 ) جار دووباره‌ بۆته‌وه‌‌و به‌ تایبه‌تمه‌ندیی بیركردنه‌وه‌ ( 17 ) جار‌و به‌ ده‌سته‌واژه‌ی جۆربه‌جۆر هاتووه‌ ( لعلهم يتفكرون ، أو لم تتفكروا ، أفلا تتفكرون ) و ، به‌ تایبه‌تمه‌ندیی بینینی عه‌قڵی ( 42 ) جار‌و به‌ ده‌سته‌واژه‌ی جیاجیا هاتووه‌ ( ینڤر ، أو لم ینڤروا ، انڤر ، انڤروا ، افلم یسیروا فینڤروا ) ، به‌ تایبه‌تمه‌ندیی زانستیش قورئانی پیرۆز ( 94 ) جار‌و به‌ ده‌سته‌واژه‌ی جیاجیا مرۆڤ ده‌دوێنێ ( الم تعلم ، لتعلموا ، ان كنتم تعلمون ، لقوم يعلمون ) ، سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندی تێگه‌یشتنیش قورئانی پیرۆز ( 17 ) جار‌و به‌ ده‌سته‌واژه‌ی جیاواز مرۆڤ ده‌دوێنێ ( الم تعلم ، لتعلموا ، ان كنتم تعلمون ، لقوم یعلمون ) ، ئه‌مانه‌ هه‌موویان تایبه‌تن به‌ بانگكردن‌و دوواندنه‌ ئیجابییه‌كان به‌بێ له‌ به‌رچاوگرتنی دوواندنه‌ سلبییه‌كان له‌ نموونه‌ی ( ذلك بانهم قوم لا يعقلون ، لا يفقهون ، لا يعلمون ) .

سه‌باره‌ت به‌و بوارانه‌ش كه‌ قورئانی پیرۆز ئه‌و شێوه‌ گوتارانه‌ی به‌ حه‌وت شێوه‌كه‌ تیادا به‌ كارهێناوه‌ ئه‌و چه‌ند نموونه‌ گرنگانه‌ وه‌رده‌گرین :

1 – پایه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ وێناكردنی خوداییدا : ولقد كرمنا بنی ێ‌دم ، واته‌ ئێمه‌ ڕێزمان له‌ به‌نیئاده‌م ناوه‌ .

2 – دروستكردنی مرۆڤ : ولقد خلقنا الإنسان من صلصال من حما مسنون ، واته‌ مرۆڤمان خوڵقاندووه‌ له‌ قوڕه‌ ڕه‌شه‌ی ڕه‌ق هه‌ڵاتوو .

3 - خه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار بۆ مرۆڤ : يا بني ا‌دم قد انزلنا عليكم لباسا يواری سوآ‌تكم ، واته‌ : ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی ئاده‌م ئێمه‌ پۆشاكی وه‌هامان پێداون كه‌ شه‌رمگاتان دابپۆشێ .

4 – ئاراسته‌كردنی خودایی بۆ مرۆڤ : يا ايها الإنسان ما غرك بربك الكريم، واته‌ ئه‌ی به‌نیئاده‌م چی تۆی خه‌ڵه‌تاند له‌ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی په‌روه‌ردگارت ، ووصینا الإنسان بوالدیه ، واته‌ : ئامۆژگاری مرۆڤمان كردووه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ دایك و باوكی باش بێت .

5 – ئاماژه‌دان به‌ هه‌ندێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مرۆڤ : وكان الإنسان أكثر شی جدلا، واته‌ : مرۆڤ پتر له‌ هه‌موو شتێك مشتومڕ ده‌كات .

6 – ئاماژه‌دان بۆ بنچینه‌كانی یاسادانانی ئیسلامی : وان ليس للانسان الا ما سعی، واته‌ : مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌ خۆی بۆ خۆی تێنه‌كۆشێت، هیچ پاداشتێكی ده‌ستناكه‌وێت .

7 – ئاراسته‌كردنی كاری پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) : يا أيها الرسول بلغ ما انزل إليك من ربك وان لم تفعل فما بلغت رسالته والله يعصمك من الناس، واته‌ : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ، هه‌ر شتێكی له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌ بۆت هاتووه‌ ، ڕایبگه‌یه‌نه‌ ، گه‌ر وا نه‌كه‌ی ئه‌وا په‌یامه‌كه‌ت به‌جێنه‌هێناوه‌، خوا له‌و خه‌ڵكه‌ت ده‌پارێزێ، خودا كۆمه‌ڵی خوانه‌ناسان شاره‌زای ڕاسته‌ڕێی هیدایه‌ت و ڕووناكی ناكا .

له‌ كۆی ئه‌و خاڵانه‌دا كه‌ لێره‌دا ئیشاڕه‌مان بۆ كردن ، مرۆڤ به‌ ئاسانی له‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و گوتاره‌ خوداییه‌ تێده‌گات كه‌ ئه‌ویش مانه‌وه‌یه‌تی له‌ ژێر كاریگه‌ری ڕێنمایی و ئاراسته‌كردنی په‌روه‌ردگار میهره‌بانه‌كه‌ی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ كارلێكه‌ره‌ سلبییه‌كان كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێری سه‌ختی ده‌به‌ن .


تێبینی: له‌ ده‌سكه‌وتن و كۆكردنه‌وه‌ی ئاماری ئایه‌ته‌كاندا سوودم له‌ سه‌رچاوه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی فه‌رهه‌نگی قورئانی پیرۆز بینیووه‌.



تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ 77ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بلاوكراوه‌ته‌وه‌.