یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبد اللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی ته‌واوكردنی مه‌راسیمی حه‌ج له‌ مسوڵمانان ده‌كات    *****    *****   حوكمی كشانه‌وه‌ له‌ موزایه‌ده‌كان به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دارایی    *****    *****   جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى كوردستان سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای فه‌توا: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به‌ دروست نازانین    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا (صدیق عثمان ئیلينجاغی) کۆچی دواییکرد   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/12/2011 : 15:11:38
قه‌باره‌ی فۆنت
سه‌رنجێك له‌ پێشوازی ساڵی نوێی زایینی دا
جیهانی مرۆڤایه‌تی به‌ جیاوازی كۆمه‌ڵگا و كلتووره‌كانییه‌وه‌ و ، به‌ سه‌رنجڕاكێشترین به‌رگ و سیماكانییه‌وه‌ كه‌ فره‌ڕه‌نگ و قه‌شه‌نگ ڕازێنراوه‌ته‌وه‌ و گوزراشت له‌ خۆشحاڵییه‌كی تایبه‌ت ده‌كات ، ساڵان ئاسا پێشوازی له‌ ساته‌وه‌ختی داگیرساندنی مۆمی ده‌سپێكی ساڵی ( 2012 ) ده‌كات كه‌ هه‌مووان هیواخوازی ئه‌وه‌ن له‌ سایه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ نوێیه‌ی گوزه‌ری ژیانییاندا و ، له‌ باوه‌شی ئاواته‌كانییان و به‌ ئاوێزانبوون له‌ گه‌ڵ شنه‌ی هیواكانییان ، چێژی ئاسووده‌یی و ئۆقره‌ییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ بكه‌ن كه‌ تام و ته‌می ناسۆری و نه‌هامه‌تییه‌كانییان ڕابماڵێت و سنوور بۆ هه‌ڵكشانی ته‌وژمی خه‌فه‌ت و خه‌مناكییان دابنێت ، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ تایبه‌ت و ساڵانه‌یه‌ له‌ ڕوواڵه‌تی ژیان و ، پیشاندنی ڕه‌فتارگه‌لێكی هه‌مه‌چه‌شن خۆی له‌ خۆیدا شتێكی سرووشتییه‌ و هیچ دژێتی تیادا نییه‌ له‌ گه‌ڵ بنچینه‌ ئایینیه‌كان " به‌و مه‌رجه‌ی به‌ كردار و گوفتاری ناشه‌رعی و نائه‌خلاقی تێكه‌ڵ نه‌كرێت " ، به‌ڵكه‌ زۆر ئاساییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕه‌چاوكردن و ڕێزگرتن له‌ بنه‌ما ئایینی و ئه‌خلاقییه‌كان و به‌ زیندووكردنه‌وه‌ی سیفات و ڕه‌وشته‌ به‌رزه‌كان ئه‌و جۆره‌ موناسه‌بانه‌ سازبكرێن و به‌شداریان تیادا بكرێ و ئاڵوگۆڕی هه‌ستی ته‌باییانه‌ و برایانه‌ی تیادا ئه‌نجام بدرێ ، لێ ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌ سه‌ركردنه‌ و پێویسته‌ ڕۆشنایی بخرێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ئێستاش زۆرێك له‌ خه‌ڵك له‌ بایه‌خداری و باكگراونده‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و بۆنه‌ گرنگه‌ تێنه‌گه‌یشتوون و سه‌ری لێده‌رناكه‌ن ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانێك هه‌ن هه‌ر ناشزانن ده‌لاله‌تی ئه‌و ڕووداوه‌یه‌ چییه‌ و به‌چی به‌راورد و وابه‌ستی ده‌كه‌ن !!!، لێره‌دا سه‌ره‌داوی هه‌ڵه‌كه‌ و نسكۆبردنه‌كه‌ ده‌دۆزینه‌وه‌ و ده‌توانین سه‌ره‌كیترین هۆكاری ئه‌و بێبه‌هاكردنه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ین كه‌ له‌و بۆنه‌یه‌دا ده‌رهه‌ق به‌ پیرۆزییه‌كان و پێشێلكردنی سنووره‌ خوداییه‌كان ده‌كرێت و كه‌سانێك به‌ نه‌فامییه‌وه‌ یان به‌ ئه‌نقه‌ست و به‌ مه‌به‌ستی جیاجیا تێیكه‌وتوون ، مایه‌ی خه‌فه‌تبارییه‌كی قووڵه‌ كه‌ ئه‌و موناسه‌به‌یه‌ به‌ ده‌رخستنی دیمه‌نگه‌لێكی نه‌شیاو و ناته‌با په‌یوه‌ست به‌ ده‌لاله‌تی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌رێكی مه‌زنی وه‌كو حه‌زره‌تی عیسا ( سڵاوی خوای له‌ سه‌ربێت ) ده‌كرێت كه‌ مزگێنی شكۆمه‌ندبوون و ئاشنابوون به‌ په‌یامی میهره‌بانییانه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ مرۆڤایه‌تی ، هێناوه‌ و ، ماوه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌كه‌شی لێوانلێوه‌ له‌ موعجیزه‌ و كه‌ڕامات و عیبادات و هتد كه‌ سه‌رجه‌می ژیاننامه‌كه‌ی شانازینامه‌ و شاكارێكی باڵایه‌ له‌ خودناسی و خوداناسی و خۆته‌رخانكردن بۆ سه‌وداسه‌ریكردن و سه‌رده‌ركردن له‌ دونیای خواپه‌رستییه‌كی بێگه‌رد ، ئه‌گه‌ر به‌ ویژدان و دادپه‌روه‌رییه‌وه‌ بڕوانینه‌ ته‌واوی ژیانی ئه‌و كه‌ڵه‌ پێغه‌مبه‌ره‌یه‌ ، دڵنیا ده‌بین و ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شتانه‌ی ساڵانه‌ له‌ ده‌سپێكی ساڵی نوێدا و به‌ بیانووی یادكردنه‌وه‌ و به‌رزڕاگرتنی ناو و ناوبانگی ئه‌وه‌وه‌ ده‌كرێن دژایه‌تی و دوژمنایه‌تییه‌ له‌ گه‌ڵ په‌یام و بیروباوه‌ڕ و ڕه‌فتاری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ مه‌زنه‌ نه‌ك ده‌لاله‌تی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی بێت بۆی ، زۆر دیمه‌ن و دیدگای نه‌گونجاو و نه‌خوازراو له‌و ساتانه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌ون كه‌ له‌بری پیشاندانی گه‌وهیداریی و جێداریی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ مه‌زنه‌ ، ده‌بینین سڵه‌مینه‌وه‌ و ساردبوونه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ڵگرتن و هه‌ڵكردنی به‌یداخی دینداریی و مرۆڤدۆستانه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ ، ئاهه‌نگگێڕان له‌ چوارچێوه‌یه‌كی شه‌رعی و به‌ گوزراشتكردنێكی شایسته‌ به‌ پایه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ له‌ ڕاده‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌فس و گیان له‌ پێناو په‌ره‌دان به‌ په‌یام و پرۆگرامه‌ پێشه‌نگه‌كه‌ی ، هه‌ر شتێك جا له‌ هه‌ر به‌رگ و چوارچێوه‌یه‌ك دابێت و به‌ده‌ر بێت له‌و واتا و ده‌لاله‌ته‌ ئه‌وا بێگومان بێڕێزییه‌كی ئاشكرا و ڕاشكاوانه‌یه‌ ده‌رهه‌ق به‌ كه‌سایه‌تی حه‌زره‌تی عیسا پێغه‌مبه‌ر ( سڵاوی خوای له‌ سه‌ربێت ) و تاوانێكی گه‌وره‌شه‌ و تا ئاراسته‌یه‌كی دوور دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ چه‌مك و ڕه‌هه‌نده‌ ئایینییه‌كان و هیچ گونجان و گرنگییه‌كی ئه‌وتۆ نابه‌خشێت به‌و یادكردنه‌وه‌یه‌ .