یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ سه‌ردانى شارى سلێمانى ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   مامۆستا محەمەد مەلا قادر کۆچی دوایی کرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران‌و شه‌قڵاوه‌ی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   هه‌ولێر: سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ مامۆستا مه‌لا ئيحسان و مامۆستا مه‌لا وه‌يسى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: نوێنەری مەجمەعی عالمی تەقریبی ئیسلامی سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێڕاق سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى پاراستنى سه‌نگى سوننه‌ت و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا -صلى الله عليه‌وسلم- ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   ئه‌مریكا: به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی قورئانه‌وه‌    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا محمد طاهر ڕێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   ئه‌بوزه‌بى: سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان به‌شدارى له‌ كۆنگره‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تيدا ده‌كات    *****    *****   چه‌مچه‌ماڵ: مامۆستا شێخ عبدالله‌ى كانی چناری كۆچی دوایيكرد   
ئاوات نه‌قشبه‌ندی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/02/2012 : 17:29:56
قه‌باره‌ی فۆنت
با یه‌كتری قوت نه‌ده‌ین !
***************
ئه‌وێ ڕۆژێ‌ كه‌ خوا مرۆڤی دروست كردووه‌, له‌سه‌ر زه‌وی وه‌چه‌یان دانا, ئیتر بیركردنه‌وه‌ی جیاواز هاته‌ گۆڕێ‌, به‌و واتایه‌ی كه‌ بۆ هه‌موو بابه‌تگه‌لێك به‌ چه‌شنی ئه‌ڕوانینه‌ ته‌لاری ژیان, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ هه‌موومان ڕاست بین یان هه‌موومان هه‌ڵه‌, به‌ڵكو ده‌بێت بگه‌ڕێین تا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌نجامێك‌و حه‌قیقه‌ت ده‌دۆزینه‌وه‌, حه‌قیقه‌تی ڕه‌هاش ته‌نها له‌ قیامه‌ت ده‌رئه‌كه‌وێت, كه‌واته‌ لێره‌ هه‌موو له‌سه‌ر ڕێگایه‌كین له‌وانه‌یه‌ ڕاست بێت‌و له‌وانه‌شه‌ هه‌ڵه‌.

قورئان به‌ مه‌زنی خۆی به‌ ده‌ جۆر ده‌خوێنرێته‌وه‌‌و هیچ كه‌سیش له‌م بابه‌ته‌ نزمی قورئان نادوێنی‌و هه‌موومان به‌ مه‌زنی ئه‌ڕوانینه‌ قورئانه‌كه‌ی ده‌ جۆر خوێنراو.

له‌ زه‌مه‌نی نورینی ژیان كردن له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری ئازیز, له‌ كاتی ڕوودانی گه‌مارۆی خه‌نده‌ق, حه‌زره‌ت فه‌رمووی: نوێژی عه‌سر مه‌كه‌ن یانه‌كو له‌ به‌نی قوره‌یزه‌ نه‌بێت, به‌ڵام هه‌ندێ‌ له‌ هاوه‌ڵان به‌ په‌له‌ نوێژه‌كه‌یان كردوو هه‌ندێ‌ خستیانه‌ لای به‌نی قوره‌یزه‌, خۆشه‌ویستیش گازه‌نده‌ی نه‌كرد, له‌ هیچ لایه‌ك, ئه‌مه‌ نمونه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له‌ ئیسلامدا قه‌تیس ناكرێت, وه‌ هێزوگوڕمان زیاتر ئه‌داتێ تا بیر‌و فكرمان زیاتر بجوڵێنین, وانڤروا ...واعتبروا, هه‌موو ئه‌مانه‌ نمونه‌ی مه‌زنی بیركردنه‌وه‌‌و جێگه‌كردنه‌وه‌ی فكره‌ له‌ ئیسلامدا.
كه‌واته‌ بۆ ده‌بێت له‌سه‌ر بیر‌و فكر‌و ئه‌ندێشه‌ یه‌كتر قبوڵ نه‌كه‌ین, نه‌توانین هه‌ڵبكه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كتر‌و چاو سوربكه‌ینه‌وه‌ له‌ یه‌كتری, یا جاری وا هه‌یه‌ ته‌نها له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ یه‌كتری خه‌ڵتانی خوێن ده‌كین, نا ده‌بێت به‌ نوسین‌و گفتوگۆ‌و دیالۆگ له‌گه‌ڵ یه‌كتری بدوێین, په‌نجه‌كانمان بۆ دیالۆگ‌و قه‌ڵه‌م هه‌ڵگرتن بجوڵێین, نه‌ك بۆ زۆر‌و توندوتیژی‌و قڕكردنی یه‌كتری, ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كتریش قوت بده‌ین ئه‌وه‌ له‌لاشه‌ی قوتده‌ردا جارێ‌ تر فكره‌ دژه‌كه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دا. بۆیه‌ با زیاتر بیركردنه‌وه‌‌و ئه‌ندێشه‌ی تر هه‌بێت, چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موومان وه‌كو یه‌ك بیربكه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ بیرمان نه‌كردووه‌ته‌وه‌.