یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی ته‌واوكردنی مه‌راسیمی حه‌ج له‌ مسوڵمانان ده‌كات    *****    *****   حوكمی كشانه‌وه‌ له‌ موزایه‌ده‌كان به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دارایی    *****    *****   جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى كوردستان سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای فه‌توا: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به‌ دروست نازانین   
محمد مه‌لا سعدالدین گه‌ردی
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/03/2012 : 20:09:19
قه‌باره‌ی فۆنت
ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام به‌ شمشێر ئایا ئیسلام به‌ شمشێر بڵاو بۆته‌وه‌ ؟
له‌و ڕۆژانه‌دا و له‌ به‌ڕێگا جۆر به‌جۆره‌كان كۆمه‌ڵێكی تێنه‌گه‌یشتوو له‌مێژوو هه‌وڵی ناشیرن كردنی مێژووی ئیسلامی ده‌ده‌ن، به‌ درووست كردنی شوبهه‌ و گومان له‌دڵی مسوڵماناندا، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دام و ده‌زگاو رێكخراو و پاره‌و سامان هه‌موی له‌خزمه‌ت ئه‌وان دایه‌ ئه‌وا ووته‌كانیان قالبێكی وای وه‌رگرتووه‌ كه‌ خه‌ڵك وای لێ‌ تێبگه‌ن كه‌ ووته‌كانیان ڕاسته‌ ، وه‌له‌به‌ر زۆر دووباره‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ووته‌یه‌ ، ئه‌وا خه‌ڵك گوێیان بۆ ئه‌و وتانه‌ شل كردووه‌ و به‌ ڕاستی داده‌نێن.

دادپه‌روه‌ران ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ ئیسلام تاكه‌ ئاینه‌ كه‌ ڕێگای به‌ خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاتانه‌ داوه‌ كه‌ به‌ڕووی ئیسلام دا ده‌كرانه‌وه‌ ئه‌وا له‌سه‌ر دینی خۆیان بمێننه‌وه‌ ، له‌كاتێكدا كه‌ ڕۆمانه‌كان ده‌یه‌كی خه‌لكی ئه‌و ووڵاتانه‌یان ده‌كوشت كه‌ یاسای ڕۆمانیان جێبه‌جێ‌ نه‌كردبا!

ڕۆژئاوا پێوستی به‌ چارده‌ سه‌ده‌ هه‌بوو دوای ئیسلام تا بگاته‌ ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی جنێف كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕه‌وشته‌كانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ هێشتا كه‌مترن له‌ له‌ داب و نه‌ریته‌كانی ئیسلامی له‌كاتی جه‌نگدا كه‌ كوشتی پیره‌ پیاوان و و منداڵان و ئافره‌تان حه‌رامه‌ ،و پیاوانی دینیش نابێ ده‌ستیان لێ بدرێت و وه‌ هه‌روه‌ك چۆن ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ دار و دره‌خت ببڕێت ، وه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ جه‌نگه‌ نوێیه‌كان ده‌یبینین له‌ چه‌كه‌ فۆسفۆریه‌كان و ناوه‌كیه‌كان هه‌مووی له‌ئیسلام حه‌رامن.

بیرۆكه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌یان ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ داخۆ ئیسلام به‌ شمشێر بڵاو بۆته‌وه‌ یانیش نا ، ئه‌وه‌تا گه‌وره‌ترین گردبوونه‌وه‌ی ئیسلام له‌رۆژهه‌ڵاتی ئاسیایه‌ وه‌ك ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا ، گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌نده‌نوسیایه‌ كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی له‌ موسوڵمانان ده‌گاته‌ 200 ملیۆن ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ووڵاتانه‌ هێزی ئیسلامیان نه‌گه‌یشتوه‌تێ به‌ڵكوو به‌ ڕێگای بارزگانه‌ مسوڵمانه‌كان ئیسلام بوینه‌ ، سه‌یری ئیسپانیه‌كان و پورتوگالیه‌كان و له‌دوای ئه‌وانیش ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسیه‌كان كاتێك ووڵاته‌كانیانیان داگیركردووه‌ چۆن شارستانیه‌تیه‌كه‌یان له‌ناو بردوون و ئاسه‌واریان نه‌هێشتوون ! له‌كاتێكدا ته‌ماشای ووڵاته‌ مسوڵمانه‌كان بكه‌ و بزانه‌ داخۆ چه‌ند جۆره‌ نه‌ته‌وایه‌تی تێدایه‌ ؟ هه‌ر له‌و كوردستانه‌ ، ئه‌گه‌ر ئیسلام به‌ شمشێر بڵاو بباوه‌ بۆچی هه‌ندێك خه‌ڵك له‌سه‌ر بیرو باوه‌ڕی خۆیان ده‌مانه‌وه‌ ؟ له‌وانه‌ش جوله‌كه‌ و مه‌سیحیه‌كان ، كه‌تا به‌خۆشی خۆیان جوله‌كه‌كان عیراقیان جێ نه‌هێشت ئه‌وا ڕۆلێكی دیاریان هه‌بوو له‌ كۆمه‌لگاكه‌ماندا ، وزۆربه‌ی كایه‌ بازرگانیه‌كان هه‌روه‌ك باب و باپیرانمان ده‌یگێڕنه‌وه‌ له‌ده‌ست ئه‌وان دابوه‌ ، باشه‌ ئه‌گه‌ر ئیسلام به‌شمشێر هاتبێته‌ كوردستان ئه‌دی بۆچی هه‌موو خه‌ڵكی نه‌كردۆته‌ مسوڵمان ؟ یان بۆچی له‌ناوی نه‌بردینه‌ ؟.

له‌وانه‌یه‌ له‌ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی هه‌ندێك جار زۆرینه‌كه‌ی مسوڵمان نه‌بووبن ، له‌وانه‌ش ده‌وڵه‌تی هیندستان ، كه‌ تاله‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی مسوڵمانان دابوه‌ هه‌ر زۆرینه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی مسوڵمان نه‌بووینه‌ ! كه‌ نزیكه‌ی هه‌شت سه‌ده‌ له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی مسوڵمانان دابوه‌ و به‌رده‌وامیش مسوڵمانه‌كان كه‌مینه‌ بوون.

به‌ڕاستی ڕاستیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر ئیسلام لێیدراوه‌ و به‌ فرۆكه‌ و چه‌ك و هه‌موو جۆره‌كانی ئازار دان له‌هه‌ر شوینێك كه‌ كه‌مینه‌ بووبن.

ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌زۆر بكرێته‌ ئیسلام دوایی وازی لێ ده‌هێنێ كه‌ زۆریه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌ما ، به‌ڵام ئێمه‌ گه‌له‌ مسوڵمانه‌كان ده‌بینین كه‌ له‌ناویشیاندا كورده‌ ئه‌وا هه‌ر كاتێك ئیسلام بێ‌ هێز بوبێت و لاواز بوبێت ئه‌وا به‌رگریان لێ‌ كردوون و به‌گیان و به‌دڵ له‌پێناویدا جه‌نگاون .

مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ ئیسلام گه‌یشتبێته‌ هه‌ر شوێنێك نه‌چۆته‌ ناو كارو باری ئاینی ئه‌و شوێنه‌ و كه‌سیشی به‌زۆر نه‌كردیته‌ ئیسلام .

با دوژمنانیش ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ئیسلام كه‌س قه‌بوڵ ناكات به‌زۆر ببێته‌ ئیسلام به‌ڵكوو پێویسته‌ له‌سه‌ری به‌دڵ و به‌ گیان ئیسلام بێت و دینه‌كه‌ به‌ته‌واوی قه‌بول بكات .

چه‌ند پرسیارێكیان لێ‌ بكه‌ین : باشه‌ كه‌ ئێوه‌ ده‌ڵێن ئیسلام به‌شمشێر بڵاو بۆته‌وه‌ ، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ڵێن ئه‌ی چۆن خۆی ڕاگرتووه‌ ؟ چۆن ماوه‌ تاكوو ئێستا ؟ ئایا تا ئێستاش به‌ شمشێر خه‌ڵك ده‌بێته‌ ئیسلام ؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی له‌ ڕۆژئاوا ئێستا مسوڵمان ده‌بن به‌چیه‌ ؟ شمشێریان گه‌یشتوه‌تێ‌ ؟ ته‌تاره‌كان چۆن مسوڵمان بوون ؟ ئایا مسوڵمانه‌كان توانیان بیانشكێنن ؟ یان به‌ قه‌ناعه‌تی خۆیان بوونه‌ مسوڵمان ؟.