یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/03/2012 : 11:25:41
قه‌باره‌ی فۆنت
خۆشی نیسان نه‌ك درۆی نیسان
وه‌كو نه‌ریتێكی نه‌شیاوی ساڵانه‌ ، خه‌ڵك ڕاهاتوون له‌ ده‌سپێكی مانگی نیساندا ، به‌ ئه‌نقه‌ست و به‌ بیانووی گاڵته‌كردنه‌وه‌ درۆ بكه‌ن ، له‌وه‌ش سه‌یرتر ، پێش ئه‌مه‌ به‌ بیركردنه‌وه‌ی قووڵ و وورده‌وه‌ ، شێوه‌ و جۆر و ڕه‌نگی درۆكان داده‌ڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ لای خه‌ڵكانه‌وه‌ سه‌رنجڕاكێش بن و بتوانن زیره‌كانه‌تر و سه‌ركه‌وتووانه‌تر بیانكه‌نه‌ نێچیری چه‌وری ئه‌و ئاره‌زووه‌ قێزه‌ونه‌یان !!! ، به‌ ته‌رزێك هه‌ندێك له‌ درۆكان بۆ خۆشی و ئاسووده‌ییه‌ ، هه‌ندێكیشان شوێنه‌واری ئه‌وپه‌ڕی ناخۆشی جێدێڵن ، به‌ڵام درۆكان هه‌ر كامێكیان بن ، داب و بیدعه‌یه‌كی ناشیرینن و سه‌لیقه‌ ته‌ندروسته‌كان و ئایینه‌ ئاسمانییه‌كان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ .

هه‌ڵوێستێكی پێكه‌نیناوییه‌ كاتێك ده‌بینین ئه‌و نه‌ریته‌ ناشیرینه‌ی درۆكردن له‌ یه‌كی نیساندا ، پشتنابه‌ستێت به‌ هیچ هۆكارێكی لۆژیكی یان ڕیشه‌یه‌كی مێژوویی !!! ، به‌ڵكه‌ ته‌نها له‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ نه‌شیاوترین حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ ده‌وه‌ستێت ، كه‌واته‌ درۆی نیسان هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ڕه‌واییه‌تی به‌رده‌وامیدان به‌و نه‌ریته‌ قێزه‌ونه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ نادات و ، پێویستی به‌خۆداچوونه‌وه‌ و بێداربوونه‌وه‌ له‌و بێئاگاییه‌ قووڵه‌ ده‌كاته‌ ئه‌وله‌وییه‌تێكی حه‌تمی له‌ گۆڕینی ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كاندا .

جێی داخه‌ كه‌ مانگی نیسان كراوه‌ته‌ هێمایه‌ك بۆ ئه‌و ڕیسوایه‌تییه‌ كه‌ درۆكردنه‌ ، له‌ كاتێكدا مانگی نیسان له‌ بنچینه‌دا هێمای ڕازانه‌وه‌ی سروشته‌ به‌ جوانییه‌كانی وه‌كو گوڵ و نێرگز و گژوگیا و هتد ... و ، له‌و مانگه‌دا ڕه‌نگی هه‌مه‌ڕه‌نگی به‌هار له‌ هه‌موو شتێكدا ڕه‌نگده‌داته‌وه‌ و ، باڵنده‌ خۆشخوێنه‌كانیش له‌ بێده‌نگی ده‌رده‌چن و به‌ چریكه‌ی خۆش گۆرانی بۆ پیرۆزیی و پاكیزه‌یی ژیان ده‌ڵێنه‌وه‌ ، له‌ مانگی نیساندا دیمه‌نه‌كان گه‌واهیده‌ری ڕاده‌ی گرنگی هاتنی ئه‌و مانگه‌ن كاتێك له‌و وه‌رزه‌دا هه‌موو شتێك ده‌ژیێته‌وه‌ ، هه‌موو هیوایێك ده‌گه‌شێته‌وه‌ ، هه‌موو خه‌ونێك ده‌بوژێته‌وه‌ ، لێ چ ده‌كه‌ی كاتێك ده‌بینی ئه‌وه‌یه‌ حوكمی مرۆڤ كه‌ زاڵمانه‌ و بێباكانه‌ ئه‌و هێما و به‌ها به‌رزه‌ی مانگی نیسان هه‌یه‌تی هه‌ڕاجی ده‌كات و ، ئه‌و جوانییه‌ ڕه‌نگینانه‌ به‌ درۆكردن ناشیرین ده‌كات !!!، ئایا به‌ ڕاست كاتی ئه‌وه‌ نییه‌ مرۆڤ به‌و حوكمه‌ زاڵمانه‌ی خۆیدا بچێته‌وه‌ كه‌ دژ به‌ مانگی نیسان ده‌ریكردووه‌ كه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌ سه‌لمێنه‌ره‌كانی له‌ سه‌ر جوانی سروشت و خۆشه‌ویستی بۆ ژیان پێشكه‌شكردووه‌ ؟ ، ئایا كاتی ئه‌وه‌ نییه‌ بیدعه‌ی درۆی مانگی نیسان ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و مانگه‌ له‌و تۆمه‌ته‌ بێبنه‌مایه‌ پاك بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌موومان ده‌زانین لێی به‌رییه‌ ، بۆیه‌ با ژیرانه‌ و دادپه‌روه‌رانه‌ بڕیار بده‌ین و ده‌سته‌واژه‌ی درۆی نیسان بگۆڕین بۆ خۆشی نیسان .