یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   یادی مه‌ولودی فه‌خری کائینات له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   وەزارەتی ئەوقاف؛ له‌باره‌ى كۆچى دوايى مامۆستايێكى ئايينى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/04/2012 : 11:19:12
قه‌باره‌ی فۆنت
شه‌رِه‌ مه‌لا !!
ئه‌و كه‌سه‌ له‌ هه‌موو كه‌سێك زیاتر جێی به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌یه‌ كه‌ گالته‌ى پێبكرێت و به‌خۆی نه‌زانێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى گالته‌ی پێ ده‌كات نه‌یارو دژه‌ ره‌وتی ئه‌و كه‌سه‌ بێت ئه‌وه‌ خراپتر، ئه‌دی ئه‌ گه‌ر ئه‌و نه‌یاره‌ توانی دوو دانه‌ له‌ نه‌یاره‌كانی كۆ بكاته‌وه‌ و به‌گژیه‌كیان دا بكات و به‌خۆشی له‌ دڵه‌وه‌ پێیان پێبكه‌نێ و بیان كاته‌ گالته‌ جاری به‌رده‌م جه‌ماوه‌رو بینه‌رانى خۆی؟ ئه‌وه‌ خراپیه‌كه‌ى هه‌ر باس ناكرێت .

ئه‌و حاله‌ته‌ى سه‌ره‌وه‌ ته‌واو له‌گه‌ل حالی هه‌ندێك له‌و مامۆستا ئایینیانه‌ یه‌كده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ناوبه‌ناو ده‌بنه‌ میوانی كه‌ناله‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كان و له‌سه‌ر بابه‌تێكی ئالۆزو یه‌كلانه‌كراوه‌ به‌گژ یه‌كتردا ده‌چن .

یه‌كێك له‌ نموونه‌ زیندوه‌كانى ئه‌و حاله‌ته‌ هه‌ردوو میوانه‌كه‌ى به‌رنامه‌ى (كه‌وانه‌) ی كه‌نالی ئاسمانی گه‌لى كوردستانن كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بینین و نه‌بینینی جنۆكه‌ به‌گژیه‌كی دا كردبوون ، ئه‌و دوو به‌ریزه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كى خیلافی له‌و جۆره‌ كه‌ زۆر له‌ ئاستی ئه‌وان هه‌ورازتربوو، بۆ ئه‌مرۆی موسلمانانیش باسكردنی هیچ زه‌روره‌تێكى ئه‌و تۆی نیه‌، ملیان نابوویه‌ به‌ر ملی یه‌كترو هه‌ندێكجار وشه‌ى نه‌شیاویش ده‌كه‌وته‌ نێوانیان .

من دلنیام به‌سه‌دان كه‌سی تر وه‌ك من به‌ بینینی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ دلیان ته‌نگ بووه‌ و هه‌ستی به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌یان به‌و دوو كه‌سه‌ جولاوه‌و ده‌روونیان ئازاری پێگه‌یشتووه‌ .

نامه‌نتیقی ئه‌و جۆره‌ دم به‌دمه‌یه‌ له‌وه‌ دایه‌ كه‌ به‌رنامه‌یه‌ك له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ كاتژمێرێكدا چۆن ده‌توانێ بابه‌تێكى ئاوا ئالۆزو جیناكۆكی یه‌كلا بكاته‌وه‌ یان به‌رامبه‌ر بینیته‌ قه‌ناعه‌ت؟ ئاشكرایه‌ خاوه‌نى به‌رنامه‌كه‌ له‌وه‌ سودمه‌نده‌ كه‌ فه‌راغیك بۆ كه‌ناله‌كه‌ پر ده‌كاته‌وه‌، به‌لام بۆ مامۆستاى ئایینى كه‌ خه‌مى گه‌وره‌ى ئه‌و دینه‌كه‌یه‌تى جگه‌ له‌ بریندار كردنى بابه‌ته‌كه‌و به‌ نیوه‌ چلى به‌جێ هێشتنى هیچ خزمه‌تێك ناكات، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ بریندار كردنى هه‌ستى یه‌كتر و دروستكرنى دووبه‌ره‌كى له‌ نێوان خه‌لكى بینه‌ر دا .