یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد    *****    *****   حوكمی به‌رۆژوبوون له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان    *****    *****   چه‌ند حوكمێكی نوێژی ته‌ڕاویح    *****    *****   حوكمی بابه‌تی ئیحتیاتكردن له‌ ئیمساك و رۆژووشكاندن    *****    *****   حوكمی به‌ رۆژووبوونی ئافره‌تی دووگیان یا شیرده‌ر    *****    *****   حوكمی گرانكردنی نرخی خۆراك و كه‌ل و په‌له‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز    *****    *****   لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان؛ بڕی زه‌كاتی پاره‌و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ى ڕه‌مه‌زانى ئه‌م سال دياريكرد    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ؛ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌    *****    *****   كۆنفڕانسه‌ نێوخۆييه‌كانى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييپێهات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عه‌زیز كۆچی دوایی كرد   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/04/2012 : 14:21:20
قه‌باره‌ی فۆنت
ئامۆژگارییه‌كانی ستیڤن كوڤی و ، ڕاڤه‌یه‌ك بۆ بنچینه‌كانی ئیسلام
(ستیفن كوڤی) یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین نووسه‌ره‌كانی جیهانی هاوچه‌رخ له‌ بواری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ، په‌رتووكی ( حه‌وت نه‌ریته‌كه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ركه‌وتووترینن له‌ سه‌ر ئاستی جیهان ) له‌ گرنگترین په‌رتووكه‌كانییه‌تی كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ له‌ جیهانی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌دا ، له‌ دوای ئه‌و په‌رتووكه‌ ، په‌رتووكی ( نه‌ریتی هه‌شته‌م ) ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و ناونیشانی گرنگی ئه‌و بواره‌ی (گه‌شه‌پێدانی مرۆیی) له‌خۆگرتووه‌ ، ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه‌ جێی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌ سه‌ركردن بوو ، ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ مه‌غزاداره‌ بوو كه‌ له‌و ( 10 ) ئامۆژگارییه‌ سه‌یرانه‌ به‌رجه‌سته‌بوونه‌ كه‌ (ستیفن كوڤی) له‌ په‌رتووكی ( نه‌ریتی هه‌شته‌م ) نووسیوونی و ، پێموایه‌ زۆر گرنگه‌ هه‌موومان له‌ فه‌لسه‌فه‌ی نووسینی ئه‌و نووسه‌رانه‌دا شاره‌زا بین كه‌ له‌و كایه‌ گرنگه‌دا خامه‌كانیان وه‌گه‌ڕخستووه‌ و به‌رجه‌سته‌ی ڕێككه‌وتنی هزر و بیرۆكه‌كانیان له‌ گه‌ڵ بنچینه‌كانی ئایینی ئیسلام ده‌كه‌ن ، ئێستا با به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌رنج بده‌ین له‌ ڕاده‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌و ( 10 ) ڕاسپارده‌ و ئامۆژگاریانه‌ی (ستیفن كوڤی) له‌ گه‌ڵ بنچینه‌كانی ئایینی ئیسلام :

1 - خه‌ڵك نالۆژیكین و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت ، كه‌واته‌ هه‌ر چۆنێك بێت خۆشت بوێن .

2 - ئه‌گه‌ر كارێكی چاكت كرد خه‌ڵك به‌وه‌ تۆمه‌تبارت ده‌كه‌ن كه‌ پاڵنه‌ری خۆپه‌رستییه‌كی شاراوه‌ت هه‌یه‌ ، كه‌واته‌ هه‌ر چۆنێك بێت كاری چاكه‌ بكه‌ .

3 - ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنت به‌ده‌ستهێنا ، دۆستی قه‌ڵب و دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ت ده‌ستده‌كه‌وێت ، كه‌واته‌ هه‌ر چۆنێك بێت سه‌ركه‌وتوو به‌ .

4 - ئه‌و چاكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یكه‌ی به‌یانی له‌ بیر ده‌كرێت ، كه‌واته‌ هه‌ر چۆنێك بێت چاكه‌ بكه‌ .

5 - ڕاستگۆیی و ڕاشكاوی ده‌تخه‌نه‌ به‌رده‌م ڕه‌خنه‌وه‌ ، كه‌واته‌ هه‌ر چۆنێك بێت ڕاستگۆ و ڕاشكاوانه‌ به‌ .

6 - گه‌وره‌ترین پیاو و ژن كه‌ هه‌ڵگری گه‌وره‌ترین بیرۆكه‌ن ، ئه‌شێت بچووكترین پیاو و ژن كه‌ بچووكترین عه‌قڵیان هه‌یه‌ ، بیانوه‌ستێنن ، كه‌واته‌ هه‌ر چۆنێك بێت هه‌ڵگری بیرۆكه‌ گه‌وره‌كان به‌ .

7 - خه‌ڵك چه‌وسێندراوانییان خۆش ده‌وێن به‌ڵام به‌دوای خۆبه‌گه‌وره‌زانه‌كان ده‌كه‌ون ، كه‌واته‌ هه‌ر چۆنێك بێت له‌ پێناو چه‌وسێندراواندا تێبكۆشه‌ .

8 - ئه‌و شته‌ی ساڵانێكت له‌ بنیاتنانییدا خه‌رج ده‌كه‌ی ، ڕه‌نگه‌ له‌ نێوانی ئێواره‌ و به‌یانییه‌كه‌یدا بڕوخێت ، كه‌واته‌ هه‌ر چۆنێك بێت به‌رده‌وام به‌ له‌ بنیاتنان .

9 - خه‌ڵك زۆر پێویستیان به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌ به‌ڵام كاتێك تۆ یارمه‌تییان ده‌ده‌یت له‌وانه‌یه‌ په‌لامارت بده‌ن ، كه‌واته‌ هه‌ر چۆنێك بێت یارمه‌تییان بده‌ .

10 - ئه‌گه‌ر باشترین ئه‌و شته‌ی له‌ لاته‌ بیبه‌خشیته‌ جیهان ، هه‌ندێك به‌ خراپه‌ وه‌ڵامی ئه‌و به‌خشینه‌ت ده‌ده‌نه‌وه‌ ، كه‌واته‌ هه‌ر چۆنێك بێت باشترین ئه‌و شته‌ی له‌ لاته‌ بیبه‌خشه‌ به‌ جیهان .

به‌ڕێزان ، له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ ده‌توانین په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ به‌ ڕه‌هه‌نده‌كانی ئایینی ئیسلام بدۆزینه‌وه‌ ، وه‌ هه‌ر یه‌كێكمان ده‌توانێت به‌ پێی ووردبوونه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ و به‌راوردكردنی به‌ ڕه‌هه‌ند و بنچینه‌كانی ئیسلام ، له‌یه‌كچوونێكی ڕاسته‌قینه‌ له‌ نێوانیاندا بدۆزێته‌وه‌ ، بۆ نموونه‌ ده‌توانین به‌ شیكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د ( د خ ) ، لایه‌نێك له‌و بابه‌ته‌مان به‌رچاو بخه‌ین ، پێغه‌مبه‌رمان ( د خ ) ده‌فه‌رمووێت : إژا قامت الساعه‌ وفی ید أحدكم فسیله‌ فلیغرسها ، واته‌ : ئه‌گه‌ر قیامه‌ت هات و نه‌مامێكی خورما به‌ ده‌ستی یه‌كێكتانه‌وه‌ بوو ، با بیچێنێت ، سه‌رنج بده‌ن پێغه‌مبه‌رمان ( د خ ) نه‌یفه‌رمووه‌ با وازبێنێت له‌ چاندنی نه‌مامی خورمایه‌كه‌ و با كڕنووش ببات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ حاڵه‌تی كڕنووش بردندا بمرێت ، به‌ڵكه‌ فه‌رموویه‌تی با بیچێنێت و تا دواسات و دواهیوا له‌ بنیاتنان نه‌وه‌ستێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سوودیشی له‌و بینایه‌ نه‌بینێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش دوای چه‌ند ساتێك بیناكه‌ بڕوخێت .

ئه‌مه‌یه‌ فه‌لسه‌فه‌ی ژیاندۆستی و بیركردنه‌وه‌ و ڕووانینی حه‌زره‌ت ( د خ ) كه‌ هه‌میشه‌ گه‌رموگوڕی ده‌خاته‌ دڵه‌كانمانه‌وه‌ و ڕه‌گی هیوا و ئومێده‌ به‌رزه‌كانی تیادا قووڵتر ده‌كاته‌وه‌ ، ئێستا وای ده‌بینم ئێوه‌ی خۆشه‌ویست به‌ ته‌واوه‌تی ده‌زانن كه‌ چۆن ئامۆژگارییه‌كانی (ستیفن كوڤی) ڕاڤه‌كاری سه‌رده‌مییانه‌ له‌خۆده‌گرن بۆ هه‌قیقه‌ته‌ ئایینیه‌كان و ، شیكاری هاوچارخه‌نه‌ هه‌ڵده‌گرن بۆ فه‌رمووده‌ و فه‌رمایشته‌كان ، بۆیه‌ منیش ده‌ڵێم با ده‌ستبده‌ینه‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌و جۆره‌ نووسه‌ره‌ گه‌ورانه‌ چونكه‌ ده‌توانین له‌ هزر و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وان فێری سه‌رله‌نوێ ڕاڤه‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ده‌قه‌ ئایینی و ئیسلامییه‌كان ببین له‌ سه‌ر بنچینه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه‌ و تازه‌گه‌رییانه‌ كه‌ هه‌مدیس پارێزگاری له‌ ڕه‌سه‌نایه‌تیشیان بكات ، ئیدی با له‌و داخراوییه‌ داببڕێین كه‌ بایكۆتی نووسه‌ر و نووسینه‌ بیانییه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كرانه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌ ئاسۆی بینین و ڕوانینماندا بكه‌ینه‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ به‌ ته‌ئكید زامنی پێشكه‌وتنی هزر و بیركردنه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌ و موماره‌سه‌ی ته‌ندروستانه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌نجام حاڵیبوون و تێگه‌یشتنێكی فراوانتر و زیاترمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام بۆ پرسگه‌لێكی هاوشێوه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆرینه‌مان له‌ ئاستییاندا ئاگایی ته‌واو و فراوانمان نه‌بێت .

تێبینی / ده‌توانن له‌ڕێی وێبسایتی تایبه‌تییه‌وه‌ ، ئاشنای زیاترتان هه‌بێت له‌ گه‌ڵ (ستیفن كوڤی) و ، له‌وێوه‌ پتر له‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و باسه‌مان ئاگاداربن ، ئه‌مه‌ش لینكی وێبسایتی تایبه‌تییه‌كه‌ی (ستیفن كوڤی) ه‌ :
https://www.stephencovey.com