ناونیشانی په‌رتوك | حوكمى كۆچكردن بۆ وڵاتانى غه‌یره موسڵمان |
| ناوه‌ڕۆکی په‌رتوك | دیارده‌ى كۆچ كردنى مرۆڤ له وڵاتى خۆی كارێكى كۆنه، مێژوهكهى دهگهرِێتهوه بۆ بونى ئه‌م بونه‌وه‌ره له سه‌ر زه‌وى، به‌ڵام له هه‌ندێ كات و بارودۆخ زیاد و كه‌م دهبى، پاڵنه‌ر هۆكاره‌كانى و مه‌به‌ست و فه‌رمانه‌كانى دهگۆرِین و نوێ ده‌بنه‌وه به‌گوێره‌ى كات و شوێن و هۆكاره‌كان، زۆر به‌داخه‌وه به‌م دواییه ده‌بینین ئه‌م دیاره‌ده‌یه به‌گشتى له وڵاتى موسڵمانان زیاده‌ى كردووه به‌تایبه‌تیش له هه‌رێمى كوردستان و به تایبه‌تیش له ناو گه‌نجه‌كان، ئه‌م دیارده‌یه ههرِهشه و مهترسیهكى گه‌وره‌یه بۆ قه‌واره‌ى ئه‌م هه‌رێمه، هه‌روه‌ها له ده‌ست دان و به فیرِۆ چونى هێزو توانا و بیرمهندایهتى، كاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌بێت له سه‌ر خه‌ڵك و وڵات و كۆچ كه‌ران و ئه‌م وڵاتانه‌ى كه بۆى ده‌چن و لێى كۆچ ده‌كه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م وڵاتانه رِۆشنبیرى و داب و نه‌ریتیان جیاوازه، هه‌روه‌ها بیر‌و باوهرِیان و كارى كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌به‌رامبه‌ر وڵاتانى ئیسلام ، وا ده‌بێ ناچار ده‌بن و زۆریان لێده‌كرێت كه‌وا بتوێنه‌وه و بگونجێن له‌گه‌ڵ ئه‌م سروشته نامۆیهى كه روى تێده‌كه‌ن و ژیان له ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نوێیه‌ى كه بۆى ده‌چن، له به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سانێكى زۆر ئاگادارى فه‌رمانه شه‌رعییه‌كان نینه ده‌رباره‌ى ئه‌م كۆچ كردنه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى زۆر له‌م پرسیارانه كه ئاراسته‌مان ده‌كرێن له‌م باره‌یه‌وه، بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌م دیارده ترسناكه كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت،به‌گوێره‌ى شه‌ریعه‌تى ئیسلام ، بۆ لێكۆڵینه‌وه و بهداواداچونى هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه په‌یوه‌ندن به‌م بابه‌ته‌و فه‌رمانه‌كانى ، لێژنه‌ى فه‌تواى باڵا دانیشتنێكى ساز كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان له رۆژى پێنج شه‌ممه له 24/ربیعى یه‌كه‌م / 1438ك به‌رامبه‌ر 23/12/2016 ، له پایته‌ختى هه‌ولێر ... به دانیشتنێكى تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته: |
| ئه‌م کتێبه دابه‌زێنه |
| |
|