126 كه‌س له گه‌وره زانایانی موسڵمانان له جیهان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌غدادی ده‌كه‌ن زیاتر له 120 كه‌س له گه‌وره زانایانی موسڵمانان له جیهاندا، كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌وره ناوه‌ند‌و مه‌ركه‌زه ئیسلامیه هه‌ره باڵاكانی وڵاتانی خۆیان ده‌كه‌ن، نامه‌یه‌كی كراوه ئاراسته‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌كه‌ن‌و، تێیدا سه‌ركۆنه‌ی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن‌و، به به‌ڵگه‌وه كاره به‌ناو دینیه‌كانیان پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه. نامه‌كه له (25) لاپه‌ڕه پێكهاتووه‌و به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رچووه‌و، پڕاو پڕ پشتیان به‌ستووه به ئایته‌كانی قورئان‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت‌و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی فیقهی ئیسلامی. نامه‌كه به روونی ئیدانه‌ی ئه‌و ئازاردان‌و كوشتن‌و خاپووركردنه ده‌كات كه تووندڕه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌كانی بن ده‌سه‌ڵاتیان له عێراق‌و سووریا دایان هێناوه. نامه‌كه تێیدا هاتووه كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به خراپی ئیسلامیان راڤه كردووه‌و، ئیسلامیان كردۆته ئایینی دڵره‌قی‌و وه‌حشیه‌ت‌و ئازاردان‌و كوشتن، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ش سووكایه‌تیكردنه به ئیسلام‌و موسڵمانان‌و ته‌واوی جیهان. گرنگی نامه‌كه له‌وه‌دایه، كه پشتیان به به‌ڵگه‌گه‌لێكی هه‌ڵقوڵاو له بیر‌و باوه‌ڕ‌و عه‌قیده‌ی ئیسلامی به‌ستووه بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامانه‌ی هه‌ر یه‌ك ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه خۆی به خه‌لیفه داناوه، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌دنانی وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌ری ده‌كه‌ن، بۆ پاساوهێنانه‌وه بۆ كاره‌كانیان‌و راكێشانی سۆزی زیاتری موسڵمانان بۆ ناو رێكخراوه‌كه‌یان. نامه كراوه‌كه ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ك له به‌غدادی‌و چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و شوێنكه‌وتوانیان كراوه، هه‌روه‌ك ئاراسته‌ی ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كان‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كراوه، كه گریمان ده‌كرێت بچنه ریزه‌كانیان، یان سۆزیان بۆ ئه‌م رێكخراوه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه موسڵمانانه‌ی چوونه ژێر ئاڵای ئه‌م رێخراوه‌و له ریزه‌كانیان ده‌جه‌نگن، هه‌روه‌ها به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌شێ بچنه ریزه‌كانیان ئه‌م نامه‌یه بخوێننه‌وه‌و، تا هه‌ڵه‌و پووچی كاره‌كانیان ئه‌م رێكخراوه‌و سه‌ركرده‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وێت. شایانی باسه ته‌واوی ئه‌وانه‌ی به‌شداری نامه‌كه‌یان كردووه‌و واژۆیان له‌سه‌ری كردووه، كه ژماره‌یان (126) كه‌سه له ئه‌هلی سووننه‌نه‌و، له ته‌واوی جیهانی ئیسلامی به‌شداریان كردووه، هه‌ر له ئه‌ندۆنیساوه‌و گبره تا ده‌چێته مه‌غریب‌و وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا‌و به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نسا‌و به‌لجیكا، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له شه‌وقی عه‌لام موفتی ئێستای میسر‌و، عه‌لی جومعه موفتی پێشووی ئه‌م وڵاته‌و، مسته‌فا جیریك موفتی بۆسنه‌و، محه‌مه‌د سه‌عد ئه‌بوبه‌كر سوڵتان سۆكوتو‌و له نێجیریا‌و، دین شه‌سمه‌دین سه‌رۆكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ناوه‌ندی موحه‌مه‌د له ئه‌ندۆنیسیا‌و، دكتۆر ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی كه‌سایه‌تی ئایینی عێراقی به‌ناوبانگ، ئه‌حمه‌د شوقه‌یرات بانگخوازی ئیسلامی‌و عه‌مر خالید بانگخوازی ئیسلامی، شێخ عه‌بدولا بن بیه كه‌سایه‌تی ناسراوی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، دكتۆر سه‌عده‌دین هیلالی كه‌سایه‌تی فیقهی ناسراو، مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و هه‌شت كه‌س له زانایانی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف‌و چه‌ندان گه‌وره زانا‌و بانگخواز‌و بیریاری ئیسلامی سه‌رتاسه‌ری جیهان. له كۆتایی نامه‌كه‌دا داوا له سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی ده‌وله‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ن به خۆیان دابچنه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی ئه‌نجامیان داوه‌و، پێویسته په‌شیمان ببنه‌وه‌و تۆبه بكه‌ن‌و، ده‌ست له ئازاردان بگێڕنه‌وه بۆ ئایینی ره‌حمه‌ت‌و میهره‌بانی بگه‌ڕێنه‌وه. |