ناونیشانی په‌رتوك
لێژنەی فەتوای هەولێر چەند بابەتێك روون دەكاتەوە كە اختلاف‌و را جیاوازی لە ناو موسڵمانان دروست كردووە

ناوه‌ڕۆکی په‌رتوك
بەناوی خوای گەورەی میهرەبان، دانەری بینای ئیسلام وئیمان، شنەی رەحمەت ببارێتە سەر گیانی پاكی پێغەمبەری ئاخیر زەمان، لە سەر یارانی و ئێمەش بەگشتی بۆ خاتری ئەوان، زانایانی پایەدار، خوێنەرانی ئازیز:
خوای گەورە بەرزترین ئایینی بە ئێمە بەخشیوە، بەرزترین خوا پەرستی بە ئێمە داوە، ئەویش ئەنجامدانی نوێژە، هاوەلانی پێغەمبەر (درودی خوای لێبێت) كاتێك داوای فێربوونی ئیسلامیان لێ دەكرد، دوای شادەو ئیمانی بەحەق یەكسەر ناوی نوێژی دەهێنا، بۆیە پێویستە زۆر بە پوختی و ڕیكوپێكی ئەنجامی بدەین، وە بزانین كەمەبەستی سەرەكی لەئەنجامدانی مەراسیمی عیبادەتەكان لەناو مزگەوت وەك نوێژی جەماعەت و نویژی جومعەو نویژی جەژنەكان.. هتد یەكێتی و یەكریزی موسلمانان و نەهیشتنی جیاوازی و زیاد كردنی خوشەویستییە لەنیوانیاندا، بەڵام بە داخەوە دەبینین لە چەند مزگەوتانی گەورە لە لایەن هەندیك پێشنوێژو بانگدەران گرنگی نادرێت بە جوانكارییەكانی ئەنجامدانی ئەو فەرزە مەزنە و جیاوازیەكی زۆر دروست كراوە لەشیوازی ئەنجامدانی ئەو مەراسیمانە كە بوەتە هۆی ئەوەی جیاوازی و ئیختلاف دروست ببێت لە ناو نوێژخوینان و ببێتە هۆی ئەوەی مەبەستە سەرەكیەكانی ئەنجامدانی مەراسیمی جەماعەت ونویژەكان لەدەست بچێت و موسولمانان مەحروم ببن لە چەندین خێرو ئەجری ئەو جوانكاری و سوننەتانەی كەپێویستە لەگەل ئەو نویژانە ئەنجام بدرێن، بۆیە لێژنەكەمان بە پیویستی زانی داكۆكی لە سەر هەندێك مەسەلە بكات و بەڵگەی پێویست لەسەر ئەو مەسەلانە ڕون بكاتەوە بەهیوای نەهێشتنی خیلاف لە ناو مزگەوتەكاندا

ئه‌م کتێبه‌ دابه‌زێنه‌