كوردى   | العربية
 
 
 
 
په‌یوه‌ندی لقه‌کان ستافی کار لینکی پێویست
ئەمرو: 25-05-2013
 
 
 
ده‌ستپێك بمانناسه‌ هه‌واڵ راپۆرت به‌یاننامه‌ فه‌توا‌ وتار و بیروڕا گه‌له‌ری‌ پرسیارو وەلامى ئاینى
چەمچەماڵ : شاندێكی فراوانی لقی گەرمیان بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و لقی زانایان بەسەردەكاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/09/2012 : 15:24:16
قه‌باره‌ی فۆنت

دانامەلاحەمەئەمین – گەرمیان :

بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەكاربونی بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی گەرمیان سەرلەبەیانی ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 9/ئەیلول/2012 شاندێكی فراوانی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیانیان كرد لەشاری چەمچەماڵ و لەلایەن عومەر فارس بەڕێوەبەری نوێی ئەوقاف و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكەوە بەگەرمی پێشوازی كران

سەرەتا بەڕێز مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری بەرپرسی لقی گەرمیان بەناوی شاندی لق و زانایانی ئاینی دەڤەری گەرمیانەوە بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی حاجی عومەر فارس كرد بەبۆنەی دەستبەكاربونی وەكو بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی گەرمیان و هیوای سەركەوتنی بۆخواست لە ئیش و كارەكانیدا و داوای لێ‌ كرد بەهەستكردن بەبەرپرسیارێتی یەوە كارەكانی ئەنجامبدات لەپێناو خزمەتكردن بەزانایانی ئاینی و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی یەكەی , هەروەها ئاماژەشی بەوەكرد كە پێویستە هەماهەنگی تەواو لەنێوان لقەكانی یەكێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی یەكانی ئەوقاف هەبێت و هەردوكیانی بەتەواوكەاری یەكتری وەسف كرد ئەویش بەوەی ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوەو گیانی هاوكاری لەنێوان هەردوولادا دروستبێ‌ چونكە هەم بەڕێوەبەرایەتی یەكانی ئەوقاف و هەم لقەكانی یەكێتی زانایان لەپێناو خزمەتكردنی مامۆستایانی ئاینی و خزمەتكردنی شوێنە پیرۆزەكان هاتونەتە بوون ...

لەبەرامبەریشدا بەڕێز عومەر فارس بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان سوپاسی شاندی زانایانی كردو ماندوبونیانی بەرزنرخاند و بەڵێنی هەمووجۆرە هاوكاری و هەماهەنگی یەكی نێوانیانی دا.

هەرهەمان ڕۆژ شاندی لقی گەرمیان لەشاری چەمچەماڵ سەردانی بارەگای لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایانیان كردو لەلایەن مامۆستاشێخ وەهاب سەنگاوی بەرپرسی لق و كۆمەڵێك لەمامۆستایانی ئاینی یەوە بەگەرمی پێشوازی كران و بەرپرسی لقی گەرمیان لەووتەیەكدا پێویستی هەماهەنگی هەردوولقی چەمچەماڵ و گەرمیانی باس كرد بەحوكمی هاوسنوری كاری ڕێكخراوەییان و سەردانەكەشی بەهەنگاوێكی باش زانی بۆ زیاتر ئاشناكردنی زانایانی ئاینی بەیەكترو قوڵكردنەوەی گیانی برایەتی و خۆشەویستی نێوان زانایانی ئاینی .

شایانی باسە شاندی لق پێكهاتبوو لەبەڕێز مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیان و مامۆستا مەلا سەلام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و بەڕێزان مامۆستا مەلا عومەر فارس و مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیی ومامۆستا مەلا محمد حەمەئەمین و مامۆستا مەلا سەلام گەرمكی كارگێڕانی لق و مامۆستا مەلا محمد مەلا قادر ئەندامی لق و بەڕێزان مامۆستا مەلا كەریم فەرەج و مامۆستا مەلا ئەحمەد محمد ئیسماعیل ئەندامانی فەتوای لق و مامۆستا مەلا محمد ئاوبار بەرپرسی ناوچەی دەربەندیخان و مامۆستا مەلا عەبدولهادی هیدایەت پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوتی خێرخوازان لەناحیەی ڕزگاری

 

        ئەم بابەتە لەfacebook شەیربکە
  گرنگ و تایبه‌ت

وەزارەتی دارایی هۆكاری دواخستنی زیادەمووچەی مامۆستایانی ئایینی دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی ئەوقاف

شێخی ئەزهەر رێزى لە زانایەكی كوردستان گرت

سەرۆكی زانایان: پشتیوانی چاككردنی بار‌ودۆخی ئافرەتان دەكەین‌و داوای مووچەی مامۆستایانیش دەكات

مامۆستایێكی ئەزهەر: تا بە چاوی خۆم نەدیت نەمزانی تاوانی هەڵەبجە ئەوەندە گەورەیە

حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی بۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌ركرد‌و یه‌كێتی زانایانیش پرێس كۆنفرانسێك ده‌به‌ستێت

  راپۆرت

شێخ صادق ئه‌لشعێبی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانایانی یه‌مه‌ن: ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌ كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات پێویسته‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی جێ به‌جێ‌ بكرێت

شێخ عومه‌ر شێخ له‌تیف به‌رزنجی: ژیاننامه‌ی 130 زانای كۆچكردووی نوسیوه‌ته‌وه‌‌و پێناسی 216 مزگه‌وتی شاری هه‌ولێریشی بڵاوكردۆته‌وه‌


  گۆڤاری پەیامى زانایان
ژماره‌ی سه‌ردان : 1164719
ده‌ستپێك بمانناسه‌ هه‌واڵ په‌یامی ئێمه‌ به‌یاننامه‌ فه‌توا‌ وتار و بیروڕا ستافی کار په‌یوه‌ندی
هه‌موو مافه‌کانی پارێزراوه‌ بۆ یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ©            Powered by SALAYE.com