یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
باشتر وایە حاجیەکانمان قوربانی لە کوردستان ئەنجام بدەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/09/2016 : 11:05:50
قه‌باره‌ی فۆنت

ساڵانە حاجیانی هەرێمی کوردستان لە سەفەری حەجدا، وێرای فیدیەکانی حەج، رێوڕەسمی قوربانیش لە حەج ئەنجام دەدەن، بەڵام یەکێتی زانایان داوا لە حاجییە بەرێزەکان دەکات ئەم خێرە لە کوردستان بکەن باشترە.

لەو بارەوە دکتۆر عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان گووتی: هەموو لایەك ئەو راستییە دەزانن کە ئێستا کوردستان بە دۆخێکی ناخۆشی ئابووری تێپەڕ دەبێت، ئەوەش لە دەرەنجامی تێکچوونی کاتەکانی پێدانی مووچەو، بڵاوبوونەوەی بێکاری و، هاتنی رێژەیەکی زۆری ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان، بۆیە لە حاڵی ئێستادا هەر خیرو چاکەیەك لە کوردستان ئەنجام بدرێت لە هەر شوێنێکی تر باشترە، بۆیە لێرەوە داوا لە حاجیانی بەرێز دەکەین، هەروەها داوا لە کەس و کاری حاجیانیش دەکەین حاجییە بەرێزەکان ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە بری مەککە قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن.

هەروەها سەرۆکی زانایان زیاتر گووتی: بۆ ئەم مەبەسەتە راوێژمان لەگەڵ لێژنەی باڵای فەتوای کوردستان کرد، ئەوانیش پشتیوانی ئەو رایە دەکەن، بەوەی حاجیەکان لە رێگەی تەلەفۆنەوە کەسێکیان بکەنە وەکیلی خۆیان و لە کوردستان ئەم کارە ئەنجام بدەن، بۆ قۆناغی ئێستای کوردستان ئەمە خێرو پاداشتی زیاترە لە بردنە مەککەی پیرۆز.  

هەروەها سەرکی زانایان تەئکیدی لەوەش کردەوە، کە لە رۆژگاری ئەمرۆدا ئەوەی ماڵە هەژارێك لە هەژاری و کەمدەرامەتی رزگار بکات، هیچی لە خێری قوربانیکردن کەمتر نییە..