یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: مامۆستا شێخ فاتحی قه‌ره‌داغی كۆچى دواييكرد    *****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد   
رۆژى شه‌ممه‌؛ یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/05/2017 : 00:24:55
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژى شه‌ممه‌؛ یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌


ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/5/2017 لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، به‌ مه‌به‌ستى دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت، به‌ ئاماده‌بوونى ده‌زگاكانى ڕاگەیاندن كۆبوه‌وه‌و له‌ کۆنگرەیه‌كى ڕۆژنامەوانیدا یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزى ده‌ستنیشانكرد.
ئه‌مه‌و دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى لێژنه‌ى باڵاى بینینى بانگ؛ به‌ڕێز نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن بڕیارى لێژنه‌ى ناوبراوى خوێنده‌وه‌، كه‌ تیایدا هاتووه‌: لەبەر ئەوەی مانگ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان نەبینراوە، بۆیە لیژنەی باڵای بینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم، ڕۆژی هەینی وەک تەواوکەری مانگی (شەعبان) دیاری کردوەو به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، ڕۆژی شەممە ٢٧ ی ئایاری ٢٠١٧ وەک یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزى ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستاندا دیاری کرا.