یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
له‌ به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنه‌کان: پێویسته‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رۆڵی خۆی ببینێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/06/2017 : 02:15:17
قه‌باره‌ی فۆنت

پێویسته‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رۆڵی خۆی ببینێت


به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان


به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌ستخۆشی له‌ مامۆستایانی ئایینی، وتاربێژان و پێشنوێژو قورئانخوێن و بانگخوازان ده‌که‌ین، که‌ هه‌وڵ و ماندووبونێکی زۆریان چه‌شت له‌ پێناوی به‌ڕێکردنی ره‌مه‌زانێکی پڕ به‌ره‌که‌ت، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ راگه‌یاندنه‌کان ده‌که‌ین که‌ رێزو حورمه‌تی زۆری ئه‌م مانگه‌یان گرت، له‌ هه‌مان کاتیشدا نایشارینه‌وه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌کان وه‌کو پێویسته‌ ره‌چاوی پیرۆزی ئه‌م مانگه‌و هه‌ست و سۆزی رۆژوه‌وانانیان نه‌گرت، به‌تایبه‌تی به‌رنامه‌ی پارشێوانی ته‌له‌فزیۆنی رووداو، که‌ دانیشتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دان و، چه‌ندین جار به‌ ته‌له‌فۆن راگۆڕینه‌وه‌مان کرد.


ئێمه‌ گله‌ییمان له‌ ناونیشانی بابه‌ته‌کان و پرسیاره‌کان نییه‌، به‌ڵکو سه‌رنجی ئێمه‌ له‌سه‌ر کاته‌که‌و شێوازی پرسیارکردن بوو، چونکه‌ به‌رنامه‌ی پارشێوان تایبه‌ته‌ به‌ خه‌ڵکی رۆژووگر، بۆیه‌ ئه‌و کاته‌ چاوه‌ڕوانمان ده‌کرد بابه‌تگه‌لێکی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌خلاقی پێشکه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان نه‌ك پابه‌ندی قسه‌کانیان نه‌بوون، به‌ڵکو به‌رده‌وامبوون له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی گومان و رێزنه‌گرتن له‌ هه‌ستی رۆژووه‌وانان، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ کاتی خستنه‌ رووی بابه‌ته‌کان ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجیان وروژاندنی گومان بوو، به‌ دوای کاتێکی ئارام و حه‌سانه‌وه‌ی رۆحی نه‌ده‌گه‌ڕان و ، ده‌رفه‌تی ته‌واویشیان نه‌ده‌دا میوانه‌کان، ئه‌مه‌ش به‌شێکی زۆری هاوڵاتیان و مامۆستایانی ئایینیان نیگه‌ران کردبوون.


ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش خستۆته‌ به‌ر باس و گفتوگۆ، چونکه‌ بڕیار وابوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتاری مزگه‌وته‌کان بخاته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش راگه‌یاندنه‌کان، به‌ڵام وا دیاره‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری که‌مترین پابه‌ندیی نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئامانج ته‌نیا به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی وتاری مزگه‌وته‌کان بێت، بێگومان ئه‌م هه‌وڵه‌ تاک لایه‌نه‌ش به‌رهه‌می پێویستی نابێت و، خودی هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تیش له‌و باره‌وه‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.


 


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


23/6/2017