یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   چه‌مچه‌ماڵ: له‌ ژێر دروشمى (دڵسۆزى و خۆڕاگرى و هاريكارى)دا ڕێوڕه‌سمى يادى مه‌ولود به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   بۆ يه‌كه‌مجار له‌ چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر؛ ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولود به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   سلێمانى: مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ى بێتواتە كۆچى دواييكرد    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا سه‌يد صه‌فا كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   به‌رده‌ڕه‌ش: مامۆستا مەلا جه‌واد كۆچى دواييكرد    *****    *****   گه‌رمیان : به‌شكۆدارییه‌وه‌ یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر -دروودى خواى له‌سه‌ر بێت- كرایه‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: ده‌بێ قوتابیانی ئایینی به‌ زانست و نیشتیمانپه‌روه‌ری په‌روه‌رده‌ بكرێن    *****    *****   مامۆستا مەلا (سه‌ليم إبراهيم) كۆچى دواييكرد    *****    *****   سعوديه‌: به‌بۆنه‌ى يادى مه‌ولود؛ به‌ فه‌رمى 3 ڕۆژ‌ پشووى فه‌رمى ڕاده‌گه‌يه‌نێت    *****    *****   پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی مانگی مه‌ولود    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: به‌درێژايى مێژوو؛ حوجره‌ و مه‌دره‌سه‌ ئاينيه‌كانى كوردستان مه‌ڵبه‌ندى ديندارى و هيممه‌تبه‌رزى و پاراستنى مۆركى نه‌ته‌وه‌يى بووه‌   
دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى: مينبه‌ر و مامۆستايانى ئاينى؛ يه‌كه‌مين سه‌نگه‌رى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ داعش و بيرى توندڕه‌وى بوون له‌ كوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/08/2017 : 12:50:13
قه‌باره‌ی فۆنت

دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى: مينبه‌ر و مامۆستايانى ئاينى؛ يه‌كه‌مين سه‌نگه‌رى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ داعش و بيرى توندڕه‌وى بوون له‌ كوردستان


 


كاتژمێر 10ى سه‌ر له‌به‌يانى رۆژى دووشه‌ممه‌ 7/8/2017 له‌ هۆڵى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاى شێخان و به‌چاودێرى به‌ڕێز سه‌ردار يه‌حيا قايمقامى قه‌زاى شێخان؛ لقى شێخانى يه‌كێتى زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان، به‌بۆنه‌ى ساڵيادى كاره‌ساتى شه‌نگال؛ له‌ژێر ناونيشانى: (سه‌بايا د ئيسلامێدا) سمينارێكى بۆ به‌ڕێز دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى و به‌رپرسى ڕاگه‌يانى يه‌كێتى زانايان سازكرد.


ئه‌مه‌و له‌ سميناره‌كه‌دا، كه‌ ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له به‌رپرسانى حيزبى و حكومى و كه‌سايه‌تيه‌كانى هه‌ريه‌ك له‌ ئاينى ئيسلام و مه‌سيحى و ئێزيديه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ ئاماده‌بوون و سه‌ره‌تا له‌لايه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدى به‌رپرسى لقى وته‌ى به‌خێرهێنان و پێشوازى پێشكه‌شكرا و دواتر له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌ردار يه‌حيا قايمقامى قه‌زاكه‌، وته‌يه‌ك پێشكه‌شكرا و تيايدا هه‌وڵ و هيممه‌تى زانايانى ئاينى كوردستان، بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى بيرى توندڕه‌وى به‌رزنرخاند و باسى له‌گه‌وره‌يى كاره‌ساتى شه‌نگال و ئازار و مه‌ينه‌تيه‌كانى پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ كرد به‌گشتى، له‌ ئاست هێرشى دڕندانه‌ى داعش.


دواتر له‌لايه‌ن توێژه‌ر؛ به‌ڕێز دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر باسى سه‌بايا له‌ئيسلامدا پێشكه‌شكرد و ئه‌و ئايه‌ت و فه‌رموودانه‌ى خسته‌ڕوو، كه‌ به‌ به‌ڵگه‌ ده‌هێنرێنه‌وه‌ له‌ باسى سه‌بايا و مێژووى سه‌بيه‌ و ده‌ستبه‌سه‌‌ركردنى كچان و ژنان و بێڕێزيكردن و كڕين و فرۆشتنيانى به‌ درێژى روونكرده‌وه‌.


له‌ به‌شێكى توێژينه‌وه‌كه‌يدا، به‌ڕێزى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ ئايينى پيرۆزى ئيسلام؛ ئايينى ڕه‌حمه‌ت و ڕێز و به‌زه‌ييه‌ و بيرى داعشى و سه‌بيه‌كردن و هه‌رتوندڕه‌وى و بێ ڕێزيێك به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرانى هه‌ر ئايين و ئايينزايێك؛ پێچه‌وانه‌ى قورئان و فه‌رمووده‌يه‌ و نيشانه‌ى ناتێگه‌يشتوويى و ناكامڵى ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه‌‌يه‌، هه‌روه‌ها گوتيشى: درووستبوون و هاتنى داعش و كارى قێزه‌ونى سه‌بيه‌كردن و بردنى ماڵ و منداڵى ئێزيديه‌كان و مه‌سيحى و موسڵمانان؛ داخێك نيه‌ ته‌نها له ‌دڵى ئێزيدى و خه‌مێك نيه‌ به‌ته‌نها بۆ ئه‌وان بێت، به‌ڵكو ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌ پله‌ى يه‌كه‌م خه‌مى موسڵمانانه‌، چونكه‌ به‌ناوى ئاينى ئه‌وانه‌ كراوه‌ و دين و ڕه‌وشتى ئه‌وانى پێ له‌كه‌داركراوه‌.


دواتريش به‌ڕێزيان، باسى له‌ گه‌وره‌يى ئه‌رك و هه‌وڵى مامۆستايانى ئاينى كورستان كردو، مينبه‌ر و مامۆستايانى ئايينى به‌ يه‌كه‌م سه‌نگه‌رى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش و شوێنكه‌وتووانى له‌قه‌ڵه‌مدا و جه‌ختى كرده‌وه‌، كه‌ په‌يامى مزگه‌وت و زانايانى ئاينى كوردستان بوو، كه‌ بووه‌ هانده‌رى خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، تا به‌يه‌كه‌وه‌ بيرى داعشى و هه‌وڵى نه‌زۆكانى لێكترازاندنى پێكهاته‌كانى كوردستان له‌ناوببه‌ن.