یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد    *****    *****   حوكمی به‌رۆژوبوون له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان    *****    *****   چه‌ند حوكمێكی نوێژی ته‌ڕاویح    *****    *****   حوكمی بابه‌تی ئیحتیاتكردن له‌ ئیمساك و رۆژووشكاندن    *****    *****   حوكمی به‌ رۆژووبوونی ئافره‌تی دووگیان یا شیرده‌ر    *****    *****   حوكمی گرانكردنی نرخی خۆراك و كه‌ل و په‌له‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز    *****    *****   لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان؛ بڕی زه‌كاتی پاره‌و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ى ڕه‌مه‌زانى ئه‌م سال دياريكرد    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ؛ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌    *****    *****   كۆنفڕانسه‌ نێوخۆييه‌كانى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييپێهات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عه‌زیز كۆچی دوایی كرد   
سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/10/2017 : 12:04:17
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌؛ 12/10/2017 به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر كه‌نعان به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ و شاندێكى ياوه‌رى، كه‌ پێكهاتبوو له‌ ژماره‌يه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕاوێژكارانى وه‌قفى ناوبراو؛ سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانيان كرد و به‌ گه‌رمى له‌لايه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكى سه‌رۆكى يه‌كێتى زنايانى ئاينى ئيسلامى كورستان پێشوازيان لێكرا.


ئه‌مه‌و له‌ ديدارى نێوانياندا، بارودۆخى ئيستاى كوردستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بيرى توندڕه‌وى و پاراستنى ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى خرايه‌ به‌رباس و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى كورد كرايه‌وه‌، كه‌ له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا، ده‌يه‌وێت كێشه‌كان به‌ زمانى گفتوگۆ چاره‌بكات.


له‌لايه‌ن خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز به‌ڕيوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ؛ سوپاسى خه‌ڵكى كوردستانى كرد، له‌ به‌هاناوه‌هاتنى ئاواره‌كانى موسڵ و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى يه‌كێتى زانايان و وه‌قفى ناوبراوى به‌ پێويست و گرنگ ناوبرد.


شايه‌نى باسه‌: هه‌ريه‌ك له‌به‌رێزان‌ مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌يلانى جێگرى سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان و دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى به‌شدارى ديداره‌كه‌ بوون.