یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد   
پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی مانگی مه‌ولود
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/11/2017 : 11:34:00
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان


مسوڵمانانی به‌ڕێز


هاونیشتیمانیانی ئازیز


ئه‌مڕۆ ده‌چینه‌ ناو یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1439، كه‌ رۆژی پێنجه‌شه‌مه‌ (30/11/2017) ده‌كاته‌ رۆژی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رو سه‌ردارمان (محمد المصطفی) دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، به‌م بۆنه‌وه‌ی پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستیی و پیرۆزبایی پێشكه‌شی مسوڵمانانی جیهان به‌ گشتیی و كوردستانیان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین.


بێگومان ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م مانگه پیرۆزه‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ونه‌ جۆش و خڕۆش و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر بۆ له‌دایكبوونی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ نازداره‌، به‌تایبه‌تی رۆژی له‌دایكبوونی وه‌ك جه‌ژنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوازه‌ دێته‌ به‌رچاو، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ستی ناسكی ئه‌م خه‌ڵكه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌رامبه‌ر تێگه‌یشتنیان له‌ رێبازو دینی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ ئاكارو كرده‌وه‌كانیان ره‌نگبداته‌وه‌.


به‌ڕێزان: هه‌موومان ده‌زانین كه‌ كوردستان ئه‌مڕۆ به‌ قۆناخێكی سه‌خت و دژوار تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆیه‌ له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به‌ په‌یامی پێغه‌مبه‌ر هه‌یه‌ له‌ قوڵكردنه‌وه‌ی ره‌وشت و ئاكاره‌ جوانه‌كانی وه‌ك به‌خۆداچوونه‌وه‌و لێبووردن و ئاشتبوونه‌وه‌و دڵسۆزی و قوربانیدان له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌، كه‌ هه‌موو رق و كینه‌و ناكۆكییه‌ك وه‌لاوه‌ بنێت و لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی پڕ خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی و دادپه‌روه‌ری بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌مه‌ باشترین وه‌فاداریه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رو چاكترین تێگه‌یشتنه‌ له‌ ژیاننامه‌و سه‌رگوزه‌شته‌ی ژیانی.


 


یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


1/ربیع الأول/ 1439


19/11/2017