یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد   
سعوديه‌: به‌بۆنه‌ى يادى مه‌ولود؛ به‌ فه‌رمى 3 ڕۆژ‌ پشووى فه‌رمى ڕاده‌گه‌يه‌نێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/11/2017 : 16:36:17
قه‌باره‌ی فۆنت

ساڵانه‌ له‌ 12ى مانگى ره‌بيعولئه‌وه‌ل و له‌ پێشوازى يادى له‌دايكبوونى  پێغه‌مبه‌رى خوا –دروودى خواى له‌سه‌ر بێت- له‌سه‌رتاسه‌رى جيهانى ئيسلامى، ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولود و مه‌ڕاسيمى تايبه‌ت و به‌خشينه‌وه‌ى شيرينى و سازدانى ئاهه‌نگى خۆشى و خوێندنه‌وه‌ى شيعر و په‌خشان به‌ڕيوه‌ده‌چێت و له‌لايه‌ن زۆرينه‌ى ده‌وڵه‌تانيشه‌وه‌ ده‌كرێته پشووى فه‌رمى.


جياوازتر له‌ساڵانى ڕابردوو؛ به‌ گوێره‌ى ده‌زگاكانى راگه‌ياندن، له‌شانشينى سعوديه‌ بڕيادراوه‌، كه‌ ئه‌مساڵ 3 رۆژ مۆڵه‌تى فه‌رمى بدرێته‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى گشتى و تايبه‌ت و ئه‌م پشوه‌ش له‌ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ به‌روارى 30/11/2017 به‌رامبه‌ر به‌ 12/ربيع الاول/1439 ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژى شه‌ممه‌ش كۆتايى دێت.


شايانى باسه‌؛ سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى يادكردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌چوونى مه‌ولود به‌ فه‌رمى، وه‌ك نه‌ريتێكى موسڵمانانه‌و ڕێزلێنان له‌پێغه‌مبه‌رى خوا –دروودى خواى له‌سه‌ربێت- ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نزيكه‌ى 800 ساڵ پێش ئێستا و سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى (مزه‌فه‌ره‌ددين كه‌وكه‌به‌رى) حاكمى شارى هه‌ولێر، زاواى سوڵتان سه‌ڵاحه‌ددينى ئه‌يوبى –خوا لێيان ڕازى بێت- .