یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد    *****    *****   حوكمی به‌رۆژوبوون له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان    *****    *****   چه‌ند حوكمێكی نوێژی ته‌ڕاویح    *****    *****   حوكمی بابه‌تی ئیحتیاتكردن له‌ ئیمساك و رۆژووشكاندن    *****    *****   حوكمی به‌ رۆژووبوونی ئافره‌تی دووگیان یا شیرده‌ر    *****    *****   حوكمی گرانكردنی نرخی خۆراك و كه‌ل و په‌له‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز    *****    *****   لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان؛ بڕی زه‌كاتی پاره‌و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ى ڕه‌مه‌زانى ئه‌م سال دياريكرد    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ؛ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌    *****    *****   كۆنفڕانسه‌ نێوخۆييه‌كانى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييپێهات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عه‌زیز كۆچی دوایی كرد   
مامۆستا مەلا (سه‌ليم إبراهيم) كۆچى دواييكرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/11/2017 : 09:55:03
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 29/11/2017 مامۆستا مەلا (سه‌ليم إبراهيم) ، دواى 4 مانگ له‌نه‌خۆشى له‌ ته‌مه‌نى 77 ساڵى له‌ كه‌ورگۆسك؛ كۆچى دواييكرد.


شايه‌نى باسه؛ مامۆستا ملا سلیم ابراهیم احمد سالی 1940 لە گوندی شیوەرەشی سەربەقەزای خەبات و پارێزگای هەولێر لەدایک بووە و هەرلەتەمەنی مندالی دەچێتە حوجرەی فەقێیان بۆ مەبەستی خوێندنی زانستی شەرعی سالی1964 ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت و دەبێت بە پێشنوێژو وتارخوێنی گوندی کەورگۆسک و دواتر بۆ ماوەی 4 سال دەچێته‌ گوندی مام خالان، سالانی 1970هەتا 1974 لەم گوندە وەک پێشنوێژ و وتار خوێن بەردەوام دەبێت، دواتر دەگەرێتەوە کەورگۆسک و تا كاتى خانه‌نشينبوونى له‌ سالی 2014 و ته‌مه‌نى خۆى لە نێو زانستی شەرعی و خزمه‌تكردنى مزگه‌وت و کاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى خه‌ڵك برده‌سه‌ر، تا دواجار له‌ شەوی 29_11_2017  دلە گەورەکەی لەلێدان دەوەستێت و بۆ هەمیشە مالئاوای کرد لە مزگەوت و مینبەركرد.


به‌م بۆنه‌يەوە؛ بە ناوی لێژنەی ناوچه‌ى كه‌ورگۆسكى یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامى كوردستان، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی به‌ڕيزى جه‌نابى مامۆستاو و سه‌رجه‌م مامۆستايانى ئايينى دەکەین و داواکارین لە خودای بەخشندەی میهرەبان لە مامۆستا مەڵا سه‌ليم خۆشبیت و بە بەهەشتی بەرین شادى بکات و سەبووری بە هه‌موومان ببەخشێت.


(انا لله وانا اليه راجعون).


لێژنەی ناوچه‌ى كه‌ورگۆسكى یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامى كوردستان


30/11/2017