یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى كوردستان سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای فه‌توا: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به‌ دروست نازانین    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا (صدیق عثمان ئیلينجاغی) کۆچی دواییکرد    *****    *****   ڕاگه‌یه‌نرا‌وی كۆتایی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان    *****    *****   هه‌ولێر: كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييهات    *****    *****   هه‌ولێر: كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى يه‌كێتى زانايان به‌ڕێوه‌ده‌چێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****   بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****    ڕانيه‌: مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد   
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: ده‌بێ قوتابیانی ئایینی به‌ زانست و نیشتیمانپه‌روه‌ری په‌روه‌رده‌ بكرێن
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/12/2017 : 12:31:28
قه‌باره‌ی فۆنت

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ 5/12/2017 دكتۆر عه‌بدوڵا سه‌عیدی وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌شداری ئاهه‌نگێكی مه‌ولودخوێندنه‌وه‌ی كرد، كه‌ بۆ قوتابیانی دواناوه‌ندی شه‌هید مه‌لا عه‌بدوڵا په‌لپیتانی رێكخرا بوو له‌ شاری هه‌ولێر.


له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد، وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ قوتابیان و مامۆستایان، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی یادی مه‌ولود، پێی وابوو: پێویسته‌ وانه‌و په‌ند له‌ مه‌دلول و ماناكانی مه‌ولود وه‌ربگرین، به‌تایبه‌تی تیشكی خسته‌ سه‌ر دوو خاڵ، یه‌كه‌میان زه‌روره‌تی گرنگیدان به‌ زانست له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌، چونكه‌ تاكه‌ چه‌كی كاریگه‌ر بۆ قوتابیان زانسته‌، بۆیه‌ ئامۆژگاری قوتابیانی كرد گرنگی زۆر به‌ خوێندن بده‌ن، به‌تایبه‌تی زانسته‌ ئالیه‌كانی وه‌ك نه‌حو سه‌رف و به‌لاغه‌و مه‌نتیق، چونكه‌ به‌بێ ئه‌وانه‌ ناتوانن به‌ ته‌واوی له‌ په‌یامی پێغه‌مبه‌ر تێبگه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێكی نه‌زان په‌یدابوونه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شاره‌زاییان له‌م زانستانه‌ هه‌بێت و خه‌ریكی فه‌توادانن، بۆیه‌ ئه‌ركی قوتابیانی خوێندنگه‌ ئیسلامیه‌كانه‌ خۆیان به‌ زانست شاره‌زا بكه‌ن، به‌تایبه‌تی گرنگی زۆر به‌ مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی بده‌ن.


هه‌روه‌ها پێویسته‌ قوتابیانی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان پێویسته‌ به‌ هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ریش په‌روه‌رده‌ بكرێن، چونكه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ فێری خۆشه‌ویستی خاك و نیشتیمان ده‌بین، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌ یه‌كجار زه‌رووره‌، چونكه‌ له‌ په‌نای بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری شیعه‌گه‌ری كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت رۆحی ئیسلامه‌تی و نیشتیمانپه‌روه‌ریمان لێ زه‌وت بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ناو زانایانی عه‌ره‌ب ئه‌نجامیاندا له‌ دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان هیچ سه‌نه‌دو پشتیوانێكی شه‌رعی نییه‌، به‌ڵكو كارێكی ته‌واو سیاسی بوو. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئێمه‌ گرانتر ده‌كات تا به‌ روونی و زانستییه‌وه‌ وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه‌.