یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سلێمانى: مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ى بێتواتە كۆچى دواييكرد    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا سه‌يد صه‌فا كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   به‌رده‌ڕه‌ش: مامۆستا مەلا جه‌واد كۆچى دواييكرد    *****    *****   گه‌رمیان : به‌شكۆدارییه‌وه‌ یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر -دروودى خواى له‌سه‌ر بێت- كرایه‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: ده‌بێ قوتابیانی ئایینی به‌ زانست و نیشتیمانپه‌روه‌ری په‌روه‌رده‌ بكرێن    *****    *****   مامۆستا مەلا (سه‌ليم إبراهيم) كۆچى دواييكرد    *****    *****   سعوديه‌: به‌بۆنه‌ى يادى مه‌ولود؛ به‌ فه‌رمى 3 ڕۆژ‌ پشووى فه‌رمى ڕاده‌گه‌يه‌نێت    *****    *****   پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی مانگی مه‌ولود    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: به‌درێژايى مێژوو؛ حوجره‌ و مه‌دره‌سه‌ ئاينيه‌كانى كوردستان مه‌ڵبه‌ندى ديندارى و هيممه‌تبه‌رزى و پاراستنى مۆركى نه‌ته‌وه‌يى بووه‌    *****    *****   حوكمی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلامدا    *****    *****   ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى زانایان؛ كۆبونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى ئه‌نجامده‌دات   
گه‌رمیان : به‌شكۆدارییه‌وه‌ یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر -دروودى خواى له‌سه‌ر بێت- كرایه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/12/2017 : 11:33:02
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:


له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كى ئیمانى و پڕ خۆشه‌ویستیدا بۆ سه‌روه‌رو سه‌ردارى مرۆڤایه‌تى حه‌زره‌تى محمد المصطفى -صلى الله عليه وسلم- سه‌رله‌به‌یانى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 12/ربیع الاول/ 1439 كۆجى به‌رامبه‌ر 30/11/2017 له‌ مزگه‌وتى گه‌وره‌ى كه‌لارو به‌ئاماده‌بوونى زانایانى ئاینى ده‌ڤه‌ره‌كه‌و به‌رپرسانى ئیدارى و حزبى و رێكخراوه‌یى و كه‌سایه‌تى و پیاوماقوڵان؛ مه‌راسیمێكى شایسته‌و شكۆدار به‌ڕێوه‌چوو.


ئه‌مه‌و سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانى پیرۆز له‌لایه‌ن مه‌لا هاشمى دوزه‌وه‌ ده‌ستى پێكرد، پاشان وتارى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان و لێژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى مه‌راسيم، له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى و لێپرسراوى لقى گه‌رمیانه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌، دواتر وتارى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌مه‌غه‌ریب حه‌مه‌تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌وقافى گه‌رمیانه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌، پاشانیش وتارێك له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عومه‌ر فارس كارگێڕى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان و ئیمام و خه‌تیبى مزگه‌وتى رزگارى خوێنرایه‌وه‌ و به‌ خوێندنه‌وه‌ى موناجات و قه‌صیده‌و دابه‌شكردنى شیرینى كۆتایى به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هات.