یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: مامۆستا شێخ فاتحی قه‌ره‌داغی كۆچى دواييكرد    *****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد   
هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا یاسین كۆچى دواييكرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/02/2018 : 16:52:56
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژى سێشه‌ممه‌ 20/2/2018 دوایی ململانێیەکی زۆر لەگەل نەخۆشی لەشاری هەولێر،  مامۆستا مەلا (یاسین تەها محمد)، ناسراو به‌ مامۆستا مه‌لا ياسين؛ کۆچی دوایی کرد.


به‌م بۆنه‌وه‌، له‌لايه‌ن خۆيه‌وه‌، مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان؛ پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاڕاسته‌كرد، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:


 


بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ


(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ * وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)


بەناوی مه‌كته‌بى ته‌نفيزى یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانه‌واده‌ى مامۆستا مه‌لا ياسين و سه‌رجه‌م زانايانى ئايينى و خۆشه‌ويستانى مامۆستا ده‌كه‌ين، به‌بۆنه‌ى كۆچى دوايى به‌ڕێزيان و وێڕای هاوخەمی، لە خوای گەورەش تکاکارین كه بە رەزامەندی خۆى و بە به هەشتی فيرده‌وس شادی بکات و گۆڕی مێرگێک بێت لە مێرگەکانی بەهەشت.


مامۆستا؛ ساڵانێكى زۆر له‌ مزگه‌وتى خانه‌قاى شه‌قڵاوه‌، به‌ خۆبه‌خشانه‌ پێشنوێژ و تارخوێنى كردووه‌ و كه‌سايه‌تى خوا لێخۆشبوو به‌خزمه‌تكردن و تێكه‌ڵاوى و چاره‌سه‌ركردنى له كێشه‌وگرفته‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كانى ناوچه‌كه‌ هه‌ميشه‌ دياربووه‌ و خۆشه‌ويستى هه‌مووانيش بووه‌ و‌ دڵنياين، كه‌  كه‌لێنى كۆچى به‌رێزيان گه‌وره‌يه‌، خواى گه‌وره‌ سێبورى ئێمه‌ و هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ويستانى بدات .


إنا لله وإنا إليه راجعون


 


مه‌كته‌بى ته‌نفيزى یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


22/2/2018