یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران‌و شه‌قڵاوه‌ی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/01/2019 : 23:24:57
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019 به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونیان به‌ڕێز د.عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێـتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و د.عومه‌ر حسن مرۆو مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌جیا هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و شه‌قڵاوه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.


له‌ دانیشتنێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونیان له‌هه‌ر به‌ڕێزان د.پشتیوان مه‌لا حسن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و مامۆستا شوان زاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه‌، هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كارو به‌رنامه‌ی داهاتوو بۆ خواستن.


ئه‌مه‌‌و له‌دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ته‌ئكیدی له‌ زه‌روره‌تی بوونی هه‌ماهه‌نگی پته‌و له‌نێوان یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف كرده‌وه‌‌و، ئه‌و هه‌نگاوه‌شی به‌ خاڵی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی كاری هه‌ردوولا وه‌سف كرد بۆ زیاتر خزمه‌تی زانایانی ئایینی‌و به‌ره‌و پێش بردنی ره‌وشی ئایینی‌و پێكه‌وه‌ژیان له‌ كوردستاندا.


هه‌روه‌ها رۆڵی مامۆستایانی ئایینی له‌ سه‌قامگیری‌و خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانیان به‌رز نرخاندو جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ ده‌بێ‌ هه‌ردوو ده‌زگای ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان نمونه‌یه‌كی جوانی ئیداری‌و پیشه‌یی پێشكه‌ش بكه‌ن‌و رۆڵی ئیجابی مامۆستایانی ئایینی به‌رز بنرخێنن.


له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه‌‌و سۆران وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌و سه‌ردانه‌ی شاندی باڵای یه‌كێتی زانایان، ئاماده‌یی‌و پاڵپشتی خۆیان بۆ پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی‌و خزمه‌تكردنی زانایان‌و ره‌وشی ئایینی له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه‌‌و، هه‌ڵوێست‌و هه‌نگاوه‌ ئه‌رێنیه‌كانی یه‌كێتی زانایانیان به‌جێی سوپاس پێزانین زانی.