یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   مامۆستا مه‌لا شه‌وكه‌وت ردێنی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سه‌رۆكی یه‌كێـتی زانایان به‌ژداری كۆنفرانسێكی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ولێرى يه‌كێتى زانايان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ده‌كات    *****    *****   چۆمان: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وه‌ردى كۆچى دواييكرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر كه‌ناڵی (نێت تیڤی)‌و به‌شێكی تری كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت    *****    *****   هەولێر: کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەنجام درا    *****    *****   یەکێتی زانایان و دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی زیاتر دەکەن    *****    *****   یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی ئیجازەبەخشین دەکات    *****    *****   هه‌ولێر: ڕێوڕه‌سمى شه‌شه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عبد الصمد کۆچی دوایی کرد    *****    *****   یەکێتی زانایان کردەوە تیرۆریستیەکەی نیوزلەندا مەحکوم دەکات   
سلێمانی: یه‌كێتی زانایان به‌ژداری وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/01/2019 : 16:45:02
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27/1/2019 وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ هۆڵی ئوتێل مه‌موزین له‌ شاری سلێمانی به‌ به‌ژداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ زانایانی ئایینی‌و كه‌سایه‌تی ئیداری‌و رۆشنبیری به‌رێوه‌چوو.


وۆرك شۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی (lnp) بۆ زانایانی ئایینی شاری سلێمانی رێكخرا بوو، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و دانانی نه‌خشه‌ رێگه‌ی پێویست به‌ هه‌ماهه‌نگی زانایانی ئایینی‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ له‌مه‌ڕ مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه‌.


مامۆستا مه‌لا عه‌تا پێنجوێنی به‌ نوێنه‌رایه‌تی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی پارێزگای سلێمانی وتارێكی پێشكه‌ش كردو تێیدا تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی پرسه‌كه‌‌و مه‌ترسیه‌كانی‌و به‌ پێویستی زانی ده‌زگا مه‌عنیه‌كان رۆڵی زیاتر ببینن له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و دیارده‌‌و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی‌و په‌یوه‌ست له‌م باره‌وه‌.


له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌ی پێنجوێنی گوتیشی: زانایانی ئایینی له‌ كوردستان رۆڵی دیارو به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌ مه‌ڕ هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نج‌و لاوان له‌ مه‌ترسیه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌رو به‌رده‌وامیش ئاراسته‌ی وتارو ئامۆژگاریه‌كانیان خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و پرس‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ زیان‌و مه‌ترسیان لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوایان له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه‌، كه‌ هه‌وڵی بنه‌بڕكردن‌و نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه‌ بده‌ن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.


هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: كه‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه‌مته‌رخه‌م بوونه‌ له‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی په‌یامی زانایانی ئایینی له‌مه‌ڕ پرس‌و پێشهاته‌كان به‌تایبه‌ت له‌ پرسێكی وادا، كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ پێویستی به‌ رێنمایی‌و ئامۆژگاری زانایانی ئایینیه‌ بۆ هۆشیاری‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌.