یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   مامۆستا مه‌لا شه‌وكه‌وت ردێنی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سه‌رۆكی یه‌كێـتی زانایان به‌ژداری كۆنفرانسێكی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ولێرى يه‌كێتى زانايان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ده‌كات    *****    *****   چۆمان: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دى وه‌ردى كۆچى دواييكرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر كه‌ناڵی (نێت تیڤی)‌و به‌شێكی تری كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت    *****    *****   هەولێر: کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەنجام درا    *****    *****   یەکێتی زانایان و دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی زیاتر دەکەن    *****    *****   یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی ئیجازەبەخشین دەکات    *****    *****   هه‌ولێر: ڕێوڕه‌سمى شه‌شه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عبد الصمد کۆچی دوایی کرد    *****    *****   یەکێتی زانایان کردەوە تیرۆریستیەکەی نیوزلەندا مەحکوم دەکات   
سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: ده‌مانه‌وێ‌ فه‌توا زیاتر رێكخه‌ین له‌ كوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/02/2019 : 14:33:54
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مرۆ 5/2/2019 له‌میانه‌ی به‌ژداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی (روانگه‌ی زانایان)ی رادیۆی ده‌نگی زانایان به‌رێز د. حسن موفتی سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا، ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به‌ لێژنه‌ی فه‌توا كرد‌و رۆڵ‌و پێگه‌ی فه‌توای له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رز‌و سه‌ركه‌وتووانه‌ نرخاند.


له‌سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌ گوتی: ئیسلام به‌ گرنگیه‌وه‌ له‌ پێگه‌ی فه‌توا ده‌ڕوانێت‌و كۆمه‌ڵێك چوارچێوه‌و بنه‌مای گرنگ‌و زانستی داناوه‌ بۆ فه‌توا، له‌سه‌ر ئه‌و پرنسیپه‌ ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایان‌و له‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توا پشت به‌خوا هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین به‌ شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌تر پرسی فه‌توا رێك بخه‌ینه‌وه‌.


سه‌باره‌ت به‌ هه‌یكه‌لی لێژنه‌ی فه‌تواش گوتی: لێژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌ هه‌ولێری پایته‌خت‌و له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی داده‌نیشێت‌و له‌سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایانیش لێژنه‌ی فه‌توا هه‌یه‌‌و له‌خزمه‌تی پرسه‌ ئایینیه‌كان‌و خه‌ڵكی كوردستان دان.


له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی: ئێمه‌ نامانه‌وێ‌ له‌ كوردستان فه‌وزا هه‌بێت‌و هه‌ر كه‌س له‌خۆیه‌وه‌ فه‌توا بدات، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ‌ فه‌توا یه‌كخه‌ین‌و لێژنه‌ی باڵای فه‌توا ببێته‌ تاكه‌ مه‌رجه‌عی فه‌توا له‌ هه‌رێمدا.


سه‌رۆكی لێژنه‌ی فه‌توا گوتیشی: فه‌توایه‌كانمان به‌هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی‌و كوردی ده‌بێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی‌و به‌ڵگه‌‌و روونكردنه‌وه‌ی تۆكمه‌و ته‌واوه‌وه‌ ده‌بێت.