یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   به‌هۆی وه‌فاتی باوكیانه‌وه‌ یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی د.جعفر گوانی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا محمد سیتكانی ده‌كات    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێـتی زانایان خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری مه‌راسیمێكی كه‌نیسه‌ی (مریم العزرا‌ء) ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان هه‌واڵێكی سایتی (لڤین)و رۆژنامه‌ی (ژیان) ره‌ت ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   وه‌زیری ئه‌وقاف لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا: حوكمی واجب بوونی باڵاپۆشی (حیجاب) روون ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   هه‌ولێر: كونسوڵی فه‌ڵه‌ستین سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   هه‌ڵه‌بجه‌: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی خه‌ڵات ده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان سەبارەت بە بەرنامە ئایینەکان روونکردنەوەیەك بڵاو دەکاتەوە   
به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/03/2019 : 10:47:26
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌مه‌به‌ستی سه‌ر له‌نوێ ده‌ست به‌كاربوون و دامه‌زراندنه‌وه‌ی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر له‌ژێر ڕۆشنایی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ند كراوی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان.


سه‌ر له‌به‌یانی ( 3/3/2019 ) شێخ نیاز راغب نقشبندی  به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر كۆبوویه‌وه‌.


سه‌ره‌تا به‌رپرسی لق پیرۆزبای خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان كرد كه‌ بۆ جارێكی تر ده‌ست به‌كاربونه‌وه‌و هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتن و خۆشبه‌ختی بۆ خواستن له‌كاروباره‌كانیان, پاشان تیشكی خسته‌ سه‌ر جه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی كارگێری و هونه‌ری بۆ باشتر ڕایی بوونی كاروباره‌كانیان و به‌ره‌و پێش تر بردنی چالاكیه‌كانی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر.


هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توا راو سه‌رنج‌و پێشنیاری تازه‌یان خسته‌ روو بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت په‌ره‌ به‌ ره‌وشی فه‌تواو چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان بدرێت.


جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر له‌هه‌شت ئه‌ندام و سه‌رۆكێك پێكدێت كه‌ هه‌موو رۆژانی ( دووشه‌ممه‌و پێنچ شه‌ممه‌ ) پێشوازی له‌ هاولاتیان ده‌كه‌ن له‌ مزگه‌وتی ( صواف ) بۆ چاره‌ سه‌ركردنی گیرو گرفت و پرسه‌كانیان له‌ ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی  ئیسلامه‌وه‌.